xozga: پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ ================================================================================ xozga on 22 September, 2007 02:57:00 تایله ند تازه ترین وڵاته له ناو لیستی وڵاته كانی ئاسیا، ئه وه ی نه خۆشی ئه نفلۆنزای باڵنده تێدا بڵاوده بێته وه. لێره دا چه ند پرسیار و وه ڵامێكی گرنگ ده رباره ی ئه م نه خۆشییه ده خه ینه ڕوو. پرسیار: چۆن ڤایرۆسی ئه نفلۆنزای باڵنده بۆ مرۆڤ ده گوێزرێته وه؟ وه ڵام: پسپۆڕه كان بڕوایان به گواستنه وه ی ڤایرۆسی ئه نفلۆنزای باڵنده له باڵنده وه بۆ مرۆڤ نه بوو، هه تا یه كه مین جار له ساڵی 1997دا له وڵاتی هۆنگ كۆنگ ده ركه وت. گواستنه وه ی ئه م ڤایرۆسه ش له ڕێگای كۆنتكاتی ڕاسته وخۆ له گه ڵ باڵنده ده گوێزێته وه بۆ مرۆڤ، ڤایرۆس له ڕێگای پاشه ڕۆكی باڵنده وه دێته ده ری و ده بێته تۆزێك، ئه وه ی له ڕێگایی هه واوه بڵاوده بێته وه. ئه وانه ی له ساڵی 1997دا تووشی ئه م نه خۆشییه بوون، په یوه ندی ڕاسته وخۆیان له گه ڵ باڵنده دا هه بووه - جا چ له بازاڕه كان یاخود له ناو كێڵگه كاندا. پرسیار: شێوازه كانی ئه م ئه نفلۆنزایایه هه رهه مان شێوازی ئه نفلۆزایه كانی دیكه یه، ئه وانه ی بریتیین له تاو كۆكه و سوتاندنه وه ی قورگ؟ وه ڵام: جۆری ڤایرۆسه كان زۆرن به ڵام جۆری ناسراو به ناوی "H5 N1" به مه ترسینترین جۆری داده نرێت، ئه وه ی ده بێته هۆکاری كوشتنی مرۆڤ. به گشتی ئه م ڤایرۆسه ده توانێت ماوه یه كی دوورودرێژ له ناو خانه و شانه ی پیسایی باڵنده دا له پله یه كی گه رمایی نزمدا بمێنێته وه. پرسیار: هیچ هیوایه کی چاكبوونه وه یه پاش تووشبوون به م نه خۆشییه هه یه؟ وه ڵام: ئه گه ر هاتوو كه سانی تووشبوو به م نه خۆشییه "ئه نتی بایۆتیك" وه ربگرن ئه وا هیوای چاكبوونه وه یان هه یه. پرسیار: ئاستی مه ترسی نه خۆشی ئه نفلۆنزای باڵنده چه نده ؟ وه ڵام: ڕێژه ی ئاستی مردن له نێوان مرۆڤ ڕوو له زیاد بوون ده كات، به وه ی شه ش كه س له 18 كه س له ساڵی 1997دا گیانیان له ده ستداوه. هه ر له هه فته كانی پێشوودا 10 كه س به هۆی ئه م نه خۆشییه وه گیانیان له ده ستدا. به ڵام ناگاته ئه و ترسناكه یی كه ڤایرۆسی "سارس" هه یه تی كه بوویه هۆی كوشتنی 800 كه س و تووشبوونی 8400 كه س له سه ره تاسه ری جیهاندا، ئه مه ش پاش بڵاوبوونه وه ی له مانگی تشرینی یه كه می ساڵی 2002دا. پرسیار: ئایا ئه م نه خۆشییه له كه سێكه وه بۆ كه سێكی دیكه ده گوێزرێته وه؟ وه ڵام: تاكو ئێستا هیچ به ڵگه یه كی وه ها له به ر ده ستدا نییه، تا بتوانرێت وه ڵامی ئه م پرسیاره بدرێته وه، بۆ خۆپاراستن له م ڤایرۆسه باشتره مرۆڤ خۆی له كێڵگه كانی به خێوكردنی مریشك دوور بگرێت. پرسیار: هۆكاری نیگه رانی پسپۆڕان چییه؟ وه ڵام: پسپۆڕه كانی مه ترسی ئه وه ده كه ن، که ئه م ڤایرۆسه له گه ڵ ڤایرۆسی دیكه دا جووتبگرن و ببنه ڤایرۆسێكی ترسناكتر و هه ڕه شه له ته ندروستی مرۆڤ بکه ن. پرسیار: مه ترسی خواردنی گۆشتی باڵنده ببین؟ وه ڵام: هیچ كێشه یه ك و مه ترسێكی له خواردنی گۆشتی باڵنده نییه، چونكه ئه م ڤایرۆسه به هۆی خواردنی گۆشته وه ناگوێزرێته وه. پرسیار: چاره سه ركردن چییه؟ وه ڵام: به ملیۆنه ها باڵنده سووتێنران، تا بڵاوبونه وه ی ئه م ڤایرۆسه سنوردار بكرێت.