
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

پرسیار و وه‌ڵام له‌سه‌ر نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده
تایله‌ند تازه‌ترین وڵاته له ناو لیستی وڵاته‌كانی ئاسیا، ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده تێدا بڵاوده‌بێته‌وه. لێره‌دا چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكی گرنگ ده‌رباره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
پرسیار: چۆن ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بۆ مرۆڤ ده‌گوێزرێته‌وه؟
وه‌ڵام: پسپۆڕه‌كان بڕوایان به‌گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له باڵنده‌وه بۆ مرۆڤ نه‌بوو، هه‌تا یه‌كه‌مین جار له ساڵی 1997دا له وڵاتی هۆنگ كۆنگ ده‌ركه‌وت. گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ش له ڕێگای كۆنتكاتی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ باڵنده ده‌گوێزێته‌وه بۆ مرۆڤ، ڤایرۆس له ڕێگای پاشه‌ڕۆكی باڵنده‌وه دێته ده‌ری و ده‌بێته تۆزێك، ئه‌وه‌ی له ڕێگایی هه‌واوه بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌وانه‌ی له ساڵی 1997دا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون، په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ باڵنده‌دا هه‌بووه - جا چ له بازاڕه‌كان یاخود له ناو كێڵگه‌كاندا.
پرسیار: شێوازه‌كانی ئه‌م ئه‌نفلۆنزایایه هه‌رهه‌مان شێوازی ئه‌نفلۆزایه‌كانی دیكه‌یه، ئه‌وانه‌ی بریتیین له تاو كۆكه و سوتاندنه‌وه‌ی قورگ؟
وه‌ڵام: جۆری ڤایرۆسه‌كان زۆرن به‌ڵام جۆری ناسراو به ناوی "H5 N1" به‌مه‌ترسینترین جۆری داده‌نرێت، ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆکاری كوشتنی مرۆڤ. به‌گشتی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌توانێت ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له ناو خانه و شانه‌ی پیسایی باڵنده‌دا له پله‌یه‌كی گه‌رمایی نزمدا بمێنێته‌وه.
پرسیار: هیچ هیوایه‌کی چاكبوونه‌وه‌یه پاش تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه هه‌یه؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سانی تووشبوو به‌م نه‌خۆشییه "ئه‌نتی بایۆتیك" وه‌ربگرن ئه‌وا هیوای چاكبوونه‌وه‌یان هه‌یه.
پرسیار: ئاستی مه‌ترسی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده چه‌نده؟
وه‌ڵام: ڕێژه‌ی ئاستی مردن له نێوان مرۆڤ ڕوو له زیاد بوون ده‌كات، به‌وه‌ی شه‌ش كه‌س له 18 كه‌س له ساڵی 1997دا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌ر له هه‌فته‌كانی پێشوودا 10 كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ڵام ناگاته ئه‌و ترسناكه‌یی كه ڤایرۆسی "سارس" هه‌یه‌تی كه بوویه هۆی كوشتنی 800 كه‌س و تووشبوونی 8400 كه‌س له سه‌ره‌تاسه‌ری جیهاندا، ئه‌مه‌ش پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2002دا.
پرسیار: ئایا ئه‌م نه‌خۆشییه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گوێزرێته‌وه؟
وه‌ڵام: تاكو ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ها له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، تا بتوانرێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه، بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه باشتره مرۆڤ خۆی له كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی مریشك دوور بگرێت.
پرسیار: هۆكاری نیگه‌رانی پسپۆڕان چییه؟
وه‌ڵام: پسپۆڕه‌كانی مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، که ئه‌م ڤایرۆسه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی دیكه‌دا جووتبگرن و ببنه ڤایرۆسێكی ترسناكتر و هه‌ڕه‌شه له ته‌ندروستی مرۆڤ بکه‌ن.
پرسیار: مه‌ترسی خواردنی گۆشتی باڵنده ببین؟
وه‌ڵام: هیچ كێشه‌یه‌ك و مه‌ترسێكی له خواردنی گۆشتی باڵنده نییه، چونكه ئه‌م ڤایرۆسه به‌هۆی خواردنی گۆشته‌وه ناگوێزرێته‌وه.
پرسیار: چاره‌سه‌ركردن چییه؟
وه‌ڵام: به ملیۆنه‌ها باڵنده سووتێنران، تا بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه سنوردار بكرێت.

Digg
del.icio.us




