
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

هۆرمۆنه‌كان هه‌ستمان ده‌جوڵێنن
بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی كچان گه‌نجان زۆرجار ڕێگای شوێنه گشتییه‌كانی كۆبوونه‌وه و پشوودان ده‌گرنه‌به‌ر و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌كه‌ونه خۆ جوانكردن، جا چ ئه‌وه‌ش به له‌به‌ركردنی پۆشاكی نوێ بێت یان تاشینی ڕیش به‌چه‌نده‌ها شێوه یان گرنگدانێكی بێ وێنه به داهێنانی قژ و لێدانی جۆره‌ها جێڵ. ئه‌وه‌شمان له یاد نه‌چێت گه‌نجان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌هێزترین بۆن هه‌ڵده‌بژێرین، تا له‌ڕێگایه‌وه بتوانن هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان له دووره‌وه بۆ لای خۆیان ڕابكێشن.
بۆ زاناكان ده‌ركه‌وتووه، كه خۆشه‌ویستی ته‌نها به چاو یان له ڕێگای لووته‌وه ناچێته ناو مێشكی مرۆڤ، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز هۆرمۆن كاری سه‌رنج ڕاکێشان ده‌گه‌ێنێته مێشك.
هۆرمۆنی "Serotonin" لێپرسراوه تا ئێمه ئه‌وینداربین
"Serotonin" به هۆرمۆنی گواستنه‌وه‌ی ماده له‌مێشكدا ناسراوه، ئه‌مه‌ش به‌گواستنه‌وه‌ی هێما له نێوان خانه‌كانی مێشكدا. به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له مێشكدا كارده‌كات، ئه‌ویش له‌و شوێنه‌ی، ئه‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤ تێیدا دروست ده‌بێت. مرۆڤ بۆ باشکردنی هه‌ستی پێویستی به 10 میلگرام هۆرمۆنی "Serotonin" هه‌یه.
به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی ناوبراو مرۆڤ ده‌که‌وێته كاری نه‌گونجاو، ئه‌ویش به‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ هه‌ست له باری ته‌ندروستییه‌كی ته‌واودا.
هه‌ر هۆرمۆنه وه‌ها له مرۆڤ ده‌كات له‌كاتی سێكسدا ئه‌كتیڤ بێت و ترپه‌كانی دڵی به‌خێرایه‌كی زیاتر لێبدات، لێره‌دا هۆرمۆنه‌كان كارێكی وه‌ها ده‌كه‌ن، كه خوێنبه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر خوێن بۆ ئه‌ندامه‌كان له‌ش به‌رن و هه‌ناسه وه‌رگرتن به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر ده‌بێت. سه‌نته‌ری حه‌ز له مێشكدا هه‌ڵده‌ستن به‌ده‌رهاویژتنی هه‌ردوو ماده‌ی "Dopamin" و "Endorphine" و به هاتنه‌ده‌ره‌و‌ه‌ی هه‌ردوو ماده بیركردنه‌وه‌ی ئاسایی ناچالاك ده‌بێت. گورچیله‌كان به موچڕکێك هه‌ردوو "Adrenalin" و "Noradrenalin" به‌هێز ده‌كه‌ن. ده‌ماره‌كانی ماسولكه‌ش به‌ره‌وو ڕه‌قبوون ده‌چن و "Testosteron" هه‌ستی مرۆڤ زیاتر ده‌كات. "Opiate"یش مرۆڤ بۆ ئۆگازمۆزی ته‌واو ده‌بات و هاوار و ده‌نگه‌ی پێ دروست ده‌كات.
"Oxytocin" هۆرمۆنی باوه‌شكردن
باوه‌شكردنیش هۆكارێكی بیوكیمیاوییه. هۆرمۆنی "Oxytocin" مرۆڤ دووچاری شه‌یدای بیننی كه‌سێكی ده‌کات، ئه‌وه‌ی مرۆڤ مه‌به‌ستێتی و خۆشی د‌ه‌وێت، هه‌ر ئه‌م هۆرمۆنه‌شه تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز له نێوان توێژه‌كانی كۆمه‌ڵدا دروست ده‌كات. كاتێك هه‌ستێكی گه‌رمی باوه‌شێكی خۆشه‌ویستی پێستی مرۆڤ ده‌ورژێنێت، هۆرمۆنی "Oxytocin" ده‌ستده‌كات به ده‌رهاویژتن و بڵابوونه‌وه، له‌ئاكامدا په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌بێته‌وه لێدانی دڵ زیاتر ده‌بێت، هاوکات هۆرمۆنی بێزاری ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن، كه ته‌نها مێشك هۆرمۆنی "Oxytocin" ده‌رنا‌هاوێژێت، به‌ڵكو هێلكه‌دان و پرۆستات و گونیش هه‌ڵده‌ستن به‌ده‌رهاوێژتنی هۆرمۆنی ناوبراو، ئه‌مه‌ش له ساتی سێكسكردن و پاش سێكس كردنیشدا - به‌هۆی هۆرمۆنی "Oxytocin" هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی نێره و مێینه ده‌چنه جیهانی یه‌كتریه‌وه و تێكه‌ڵی ئه‌ندێشه‌كانی یه‌كتر ده‌بن.
ڕۆڵی هۆرمۆنی "Oxytocin" زۆر گرنگه بۆ هاوار و چێژ وه‌رگرتن له‌سێكس، ئه‌وه‌ی له‌ڕێگایه‌وه مرۆڤ هه‌موو ناهه‌مواریه‌كانی ژیانی له‌بیر ده‌چێته‌وه.

Digg
del.icio.us




