xozga: چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونی و سایکۆسۆماتییه‌کان له‌ ڕێگه‌ی خه‌واندنی موگناتیسیه‌وه‌ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه‌ ده‌روونی و سایکۆسۆماتییه‌کان له‌ ڕێگه‌ی خه‌واندنی موگناتیسیه‌وه‌ ================================================================================ mohamed on 28 September, 2007 06:41:00 لێکۆڵینه وه کان ده رباره ی چاره سه رکردن به هیپنۆتیزم (خه واندنی موگناتیسی) ئه وه ى سه لماندووه که ده کرێت خه واندنی موگناتیسی بۆ چاره سه رکردنی نه خۆشییه ده روونی و ده روون له شییه کان (سایکۆسۆماتییه کان) سودی لێوه ربگیرێت. بۆ ئه م مه به سته ش گه ر هه رکه سێک نه خۆشی ده روونی هه بێت وه ك (دڵه راوکێ، نائارامی بارى ده روونی، نۆرستانیا، نه بوونی متمانه به خۆکردن.... هتد ده توانرێت بخه وێنرێت به شێوه یه کی موگناتیسی دواتر گفتخوازی (ئیحا)ی پێ پدرێت سودی لێوه رده گرێت و چاک ده بێته وه ، هه روه ها ئه و نه خۆشیانه ى که به هۆی ناته واوى ده روونییه وه دروست ده بن ده توانرێت له ڕێگه ى هیپنۆتییزمه وه چاره سه ر بکرێت بۆ نموونه که سێک به رده وام له دڵه ڕاوکێدا ده ژی دواتر به هۆی دڵه ڕاوکێکه وه توشی سه ریه شه ى نیوه یی (شقیقه ) ده بێت ده توانرێت چاره سه ر بکرێت. جگه له مانه ش خه واندنی موگناتیسی سودی زۆری هه یه بۆ چاره سه رکردنی ئه و که سانه ى که خووگرتوون به به کارهێنانی مادده بێهۆشکه ره کان یان مه ی خواردنه وه یان جگه ره کێشان یان هه ر خوویه کی تر بێت. شێوازی چاره سه رکردن له سه ره تادا نه خۆشه که له جێگه یه کی ئارامدا له لایه ن پزیشکێکی ده روونی یان شاره زایه کی بوارى خه واندنی موگناتیسییه وه ده خه وێنرێت دواتر خه وه که ى قووڵ ده کرێته وه پاشان ئیحای چاک بوونی پێده درێت. دوای چه ند دانشتنی یه که م هه ست به باش بوونی باره که ی ده کات پاش چه ند دانشتنێک ده بینین چاک ده بێته وه به ڵام پێویسته نه خۆشه که بڕواى ته واوى هه بێت به وه ى له ڕێگه ی هیپنۆتیزمه وه چاک ده بێته وه . جگه له مانه ش خه واندنی موگناتیسی ئه کرێ له جیاتی مادده سڕکه ره کان له کاتی نه شته رگه ریدا به کاربهێنرێت. له وڵاته پێشکه وتووه کانی جیهاندا ئه م شێوازه بۆ سڕدنی نه خۆش به هه زاره ها جار به کارهاتووه . ده شتوانرێت ته نها ئه و جێگه یه سڕبکرێت که مه به سته نه خۆشه که به ئاگابێت بێ ئه وه ى هه ست به هیچ جۆره ئازارێک بکات. هه روه ها له ئه نجامی توێژینه وه کانیشه وه ئه وه ده رکه وتووه که ئه و نه خۆشانه ى له ڕێگه ی هپنۆتیزمه وه سڕده کرێن زووتر برینه کانیان چاک ده بێته وه وه ک له وانه ى که به هۆی مادده سڕکه ره کانه وه نه شته رگه ریان بۆ ئه نجام ده درێت.