
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه ده‌روونی و سایکۆسۆماتییه‌کان له ڕێگه‌ی خه‌واندنی موگناتیسیه‌وه
لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌رکردن به هیپنۆتیزم (خه‌واندنی موگناتیسی) ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه که ده‌کرێت خه‌واندنی موگناتیسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشییه ده‌روونی و ده‌روون له‌شییه‌کان (سایکۆسۆماتییه‌کان) سودی لێوه‌ربگیرێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گه‌ر هه‌رکه‌سێک نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بێت وه‌ك (دڵه راوکێ، نائارامی بارى ده‌روونی، نۆرستانیا، نه‌بوونی متمانه به‌خۆکردن.... هتد ده‌توانرێت بخه‌وێنرێت به شێوه‌یه‌کی موگناتیسی دواتر گفتخوازی (ئیحا)ی پێ پدرێت سودی لێوه‌رده‌گرێت و چاک ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى که به هۆی ناته‌واوى ده‌روونییه‌وه دروست ده‌بن ده‌توانرێت له ڕێگه‌ى هیپنۆتییزمه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت بۆ نموونه که‌سێک به‌رده‌وام له دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژی دواتر به‌هۆی دڵه‌ڕاوکێکه‌وه توشی سه‌ریه‌شه‌ى نیوه‌یی (شقیقه) ده‌بێت ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بکرێت. جگه له‌مانه‌ش خه‌واندنی موگناتیسی سودی زۆری هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و که‌سانه‌ى که خووگرتوون به به‌کارهێنانی مادده بێهۆشکه‌ره‌کان یان مه‌ی خواردنه‌وه یان جگه‌ره کێشان یان هه‌ر خوویه‌کی تر بێت.
شێوازی چاره‌سه‌رکردن
له‌سه‌ره‌تادا نه‌خۆشه‌که له جێگه‌یه‌کی ئارام‌دا له‌لایه‌ن پزیشکێکی ده‌روونی یان شاره‌زایه‌کی بوارى خه‌واندنی موگناتیسییه‌وه ده‌خه‌وێنرێت دواتر خه‌وه‌که‌ى قووڵ ده‌کرێته‌وه پاشان ئیحای چاک بوونی پێده‌درێت. دوای چه‌ند دانشتنی یه‌که‌م هه‌ست به باش بوونی باره‌که‌ی ده‌کات پاش چه‌ند دانشتنێک ده‌بینین چاک ده‌بێته‌وه به‌ڵام پێویسته نه‌خۆشه‌که بڕواى ته‌واوى هه‌بێت به‌وه‌ى له ڕێگه‌ی هیپنۆتیزمه‌وه چاک ده‌بێته‌وه. جگه له‌مانه‌ش خه‌واندنی موگناتیسی ئه‌کرێ له جیاتی مادده سڕکه‌ره‌کان له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌کاربهێنرێت.
له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهاندا ئه‌م شێوازه بۆ سڕدنی نه‌خۆش به‌هه‌زاره‌ها جار به‌کارهاتووه. ده‌شتوانرێت ته‌نها ئه‌و جێگه‌یه سڕبکرێت که مه‌به‌سته نه‌خۆشه‌که به‌ئاگابێت بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به هیچ جۆره ئازارێک بکات. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کانیشه‌وه ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له ڕێگه‌ی هپنۆتیزمه‌وه سڕده‌کرێن زووتر برینه‌کانیان چاک ده‌بێته‌وه وه‌ک له‌وانه‌ى که به‌هۆی مادده سڕکه‌ره‌کانه‌وه نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.

Digg
del.icio.us




