xozga: پاراسایکۆلۆژیا پاراسایکۆلۆژیا ================================================================================ mohamed on 28 September, 2007 06:39:00 ووشه ی پاراسیکۆلۆژیا به واتای له ودیو ده روون دێت. ئه م زانسته له و دیارده نائاساییانه ده کۆڵێته وه که دوور له جیهانی فیزیک یان جیهانی ماددی ڕوو ده ده ن وه ک "پێشبینی"، ب"یرگۆرکێ" (=تلباسی)، "خوێندنه وه ی بیر". پاراسایکۆلۆژیا له سه رده می کۆندا له کۆنه وه مرۆڤ درکی به م دیارده نا ئاساییانه کردووه خه ڵکانێکی زۆریش هه بوون که له و بواره دا ده ستێکی باڵایان هه بووه . له کۆندا جادووكه ره کان و کاهینه کان سه رگه رمی بواره کانی پاراسایکۆلوژیا بوون به ڵام له و سه رده مه دا به جادوو و ئه فسون ناوزه ند کراوه و لێکۆلینه وه ى زانستی له باره یه وه ئه نجام نه دراوه . ده رباره ى سه رچاوه ى ده رکه وتنی ئه م دیاردانه گه لێک بیروڕا هه یه هه ندێ سه رچاوه ئاماژه به وه ده که ن که سه ره تای پڕاکتیزه کردنی بواره کانی پاراسایکۆلوژیا ده گه ڕێته وه بۆ په یڕه وکه رانی ئاینی ڤیدا له هندستان، هه ندێکی دیکه ش پێیان وایه ده گه رێته وه بۆ سه رده می فیرعه ونییه کۆنه کان. به ڵام مێژوو پێمان ده ڵێت له ناو زۆرینه ى گه لانی دونیادا پاراسایکۆلۆژیا هه بووه ، به ڵام وه ک پێشتر ئاماژه مان پێکرد له و سه رده مانه دا به ئه فسون و جادوو ناوزه ند کراوه . پاراسایکۆلۆژیا له سه رده می نوێدا دوای ئه وه ى لێکۆلینه وه کان سه باره ت به ده روونزانی له خۆرئاوا گه شه یه کی زۆری به خۆوه دى پاراسایکۆلۆژیا ڕێره وێکی دیکه ى وه رگرت، به جۆرێک توانرا لێکدانه وه ى زانستی بۆ ئه نجام بدرێت له و نێوه نده شدا زانایانی ئه م بواره بوونی هێزه له ڕادده به ده ره کانیان کرد به دوو به شه وه : یه که میان/ ئه و که سانه ن که خۆیان خاوه نی هێزێکی له ڕادده به ده رن واته به شێوه یه کی خۆرسک ئه و توانایه یان هه یه . دووه میان/ ئه و که سانه ن که له ڕێگه ر ڕاهێنانه وه توانا له ڕادده به ده ره کانیان تیادا ده رئه که وێت. ده رکه وته کانی پاراسایکۆلۆژیا له ژیانی ڕۆژانه ماندا مه رج نییه دیارده پاراسایکۆلۆژییه کان ته نها له چه ند که سێکدا ده ربکه ون به ڵکو زۆینه ى خه ڵک ڕۆژانه دیارده پاراسایکۆلۆژییه کانیان تیادا ده رده که وێت. بۆ نموونه زۆرجار که سێک له ئێمه به تێڕامانه وه سه یری وێنه ى هاوڕێیه کی ده کات له ئه لبوومه که یدا دواتر که ده چێته بازار هاورێکه ى به دی ده کات، یان که سێک که سێکی تری خۆش ده وێت بێ ئه وه ى به رامبه ره که ى ئاگادار بێت که چی بۆ هه رکوێیه ک ده چێت ئه و که سه ده بینێت که خۆشی ده وێت، یان جاری وا هه بووه وویستومانه په یوه ندی به هاورێیه کمانه وه بکه ین به ڵام پاش چه ند چرکه یه ک ئه و په یوه ندی پێوه کردووین. یان هه ندێ جار که مرۆڤ ده که وێته بارێکی مه ترسیداره وه کرده وه ی سه رسورهێنه ر ئه نجام ئه دات، بۆ نموونه که پۆلس داوی تاوانبارێک ده که وێت ده بینین ئه و تاوانباره له شوێنی زۆر به رزه وه خۆی فرێده داته خوارێ و بێ ئه وه ى هیچی لێبێت له کاتێکدا گه ر له باری ئاساییدا ئه و کاره بکات ئه وا هه موو له شی ده شکێت. ئه مانه ى که باسمان کرد هه موویان دیارده ی پاراسایکۆلۆژین و ڕۆژانه رووده ده ن. دیارده پاراسایکۆلۆژییه کان له گیانه وه راندا گیانه وه رانیش وه ک مرۆڤ گه لێک دیارده ی پاراسایکۆلۆژی تیایاندا ڕووده دات بۆ نموونه مار گه ر بیه وێت باڵنده یه ک بخوات سه ره تا ته واو بیری له سه ر چاوى باڵنده که کۆده کاته وه به و تیشکه کارۆموگناتیسییه ی که له چاوانییه وه ده رده چێت باڵنده که سڕ ده کات و له په ل و پۆی ئه خات دواتر ده یخوات. یان پێش ڕوودانی بومه له رزه یان بورکان یان هه ر ڕووداوێکی نائاسایی گیانه وه ران هه ستی پێده که ن و ئه و ناوچه یه به جێد ه هێڵن، که ئه مه ش خۆی له خۆیدا ئه وه ده سه لمێنێت که له گیانه وه رانیشدا دیارده ی پاراسایکۆلۆژی هه یه .