
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

پاراسایکۆلۆژیا
ووشه‌ی پاراسیکۆلۆژیا به‌واتای له‌ودیو ده‌روون دێت. ئه‌م زانسته له‌و دیارده نائاساییانه ده‌کۆڵێته‌وه که دوور له جیهانی فیزیک یان جیهانی ماددی ڕوو ده‌ده‌ن وه‌ک "پێشبینی"، ب"یرگۆرکێ" (=تلباسی)، "خوێندنه‌وه‌ی بیر".
پاراسایکۆلۆژیا له‌سه‌رده‌می کۆندا
له‌کۆنه‌وه مرۆڤ د‌رکی به‌م دیارده نا ئاساییانه کردووه خه‌ڵکانێکی زۆریش هه‌بوون که له‌و بواره‌دا ده‌ستێکی باڵایان هه‌بووه. له کۆندا جادووكهرهکان و کاهینه‌کان سه‌رگه‌رمی بواره‌کانی پاراسایکۆلوژیا بوون به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا به جادوو و ئه‌فسون ناوزه‌ند کراوه و لێکۆلینه‌وه‌ى زانستی له‌باره‌یه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه.
ده‌رباره‌ى سه‌رچاوه‌ى ده‌رکه‌وتنی ئه‌م دیاردانه گه‌لێک بیروڕا هه‌یه هه‌ندێ سه‌رچاوه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که سه‌ره‌تای پڕاکتیزه‌کردنی بواره‌کانی پاراسایکۆلوژیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یڕه‌وکه‌رانی ئاینی ڤیدا له هندستان، هه‌ندێکی دیکه‌ش پێیان وایه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می فیرعه‌ونییه کۆنه‌کان.
به‌ڵام مێژوو پێمان ده‌ڵێت له‌ناو زۆرینه‌ى گه‌لانی دونیادا پاراسایکۆلۆژیا هه‌بووه، به‌ڵام وه‌ک پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد له‌و سه‌رده‌مانه‌دا به ئه‌فسون و جادوو ناوزه‌ند کراوه.
پاراسایکۆلۆژیا له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا
دوای ئه‌وه‌ى لێکۆلینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به ده‌روونزانی له خۆرئاوا گه‌شه‌یه‌کی زۆری به‌خۆوه دى پاراسایکۆلۆژیا ڕێره‌وێکی دیکه‌ى وه‌رگرت، به‌جۆرێک توانرا لێکدانه‌وه‌ى زانستی بۆ ئه‌نجام بدرێت له‌و نێوه‌نده‌شدا زانایانی ئه‌م بواره بوونی هێزه له‌ڕادده‌به‌ده‌ره‌کانیان کرد به دوو به‌شه‌وه:
یه‌که‌میان/ ئه‌و که‌سانه‌ن که خۆیان خاوه‌نی هێزێکی له‌ڕادده‌به‌ده‌رن واته به‌شێوه‌یه‌کی خۆرسک ئه‌و توانایه‌یان هه‌یه.
دووه‌میان/ ئه‌و که‌سانه‌ن که لهڕێگهر ڕاهێنانه‌وه توانا له ڕادده‌به‌ده‌ره‌کانیان تیادا ده‌رئه‌که‌وێت.
ده‌رکه‌وته‌کانی پاراسایکۆلۆژیا له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا
مه‌رج نییه دیارده پاراسایکۆلۆژییهکان ته‌نها له چه‌ند که‌سێکدا ده‌ربکه‌ون به‌ڵکو زۆینه‌ى خه‌ڵک ڕۆژانه دیارده پاراسایکۆلۆژییهکانیان تیادا ده‌رده‌که‌وێت. بۆ نموونه زۆرجار که‌سێک له ئێمه به‌تێڕامانه‌وه سه‌یری وێنه‌ى هاوڕێیه‌کی ده‌کات له ئه‌لبوومه‌که‌یدا دواتر که ده‌چێته بازار هاورێکه‌ى به‌دی ده‌کات، یان که‌سێک که‌سێکی تری خۆش ده‌وێت بێ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌که‌ى ئاگادار بێت که‌چی بۆ هه‌رکوێیه‌ک ده‌چێت ئه‌و که‌سه ده‌بینێت که خۆشی ده‌وێت، یان جاری وا هه‌بووه وویستومانه په‌یوه‌ندی به هاورێیهکمانهوه بکه‌ین به‌ڵام پاش چه‌ند چرکه‌یه‌ک ئه‌و په‌یوه‌ندی پێوه‌کردووین. یان هه‌ندێ جار که مرۆڤ ده‌که‌وێته بارێکی مه‌ترسیداره‌وه کرده‌وه‌ی سه‌رسورهێنه‌ر ئه‌نجام ئه‌دات، بۆ نموونه که پۆلس داوی تاوانبارێک ده‌که‌وێت ده‌بینین ئه‌و تاوانباره له شوێنی زۆر به‌رزه‌وه خۆی فرێده‌داته خوارێ و بێ ئه‌وه‌ى هیچی لێبێت له‌کاتێکدا گه‌ر له باری ئاسایی‌دا ئه‌و کاره‌بکات ئه‌وا هه‌موو له‌شی ده‌شکێت.
ئه‌مانه‌ى که باسمان کرد هه‌موویان دیارده‌ی پاراسایکۆلۆژین و ڕۆژانه رووده‌ده‌ن.
دیارده پاراسایکۆلۆژییهکان له گیانه‌وه‌راندا
گیانه‌وه‌رانیش وه‌ک مرۆڤ گه‌لێک دیارده‌ی پاراسایکۆلۆژی تیایاندا ڕووده‌دات بۆ نموونه مار گه‌ر بیه‌وێت باڵنده‌یه‌ک بخوات سه‌ره‌تا ته‌واو بیری له‌سه‌ر چاوى باڵنده‌که کۆده‌کاته‌وه به‌و تیشکه کارۆموگناتیسییه‌ی که له‌چاوانییه‌وه ده‌رده‌چێت باڵنده‌که سڕ ده‌کات و له‌په‌ل و پۆی ئه‌خات دواتر ده‌یخوات. یان پێش ڕوودانی بومه‌له‌رزه یان بورکان یان هه‌ر ڕووداوێکی نائاسایی گیانه‌وه‌ران هه‌ستی پێده‌که‌ن و ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێده‌هێڵن، که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که له گیانه‌وه‌رانیشدا دیارده‌ی پاراسایکۆلۆژی هه‌یه.

Digg
del.icio.us




