xozga: خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ================================================================================ xozga on 22 September, 2007 05:40:00 خه ته نه كردنی مێینه كه به ئینگلیزی به "female genital mutilation" ناسراوه و به "FGM" كورت ده كرێته وه و بریتییه له بڕینی قیتكه (clitoris)، به شێك یان هه موو لچی گه وره و بچووكی قوز (Labien). ئه م دیارده ناشارستانییه و نامرۆڤایه تییه له زۆربه ی كۆمه ڵه دواكه وت و گه وجه و نه فامه كاندا هه یه و به رده وامیش په یڕ ه و ده كرێت. كیژانی ته مه ن لاو زیاتر دووچاری ئه م دیارده دڕنده یه ده بنه وه و هه ندێ جاریش ئافره تان تووشی ئه م شاڵاوه نامرۆڤانه یه ده بنه وه. بۆ ڕێگرتن و بنبڕكردنی ئه م دیارده دڕندانه یه چه ندین ڕێكخراوی ته ندروستی جیهانی و مافی مرۆڤ هه وڵ و كۆشش بۆ نه هێشتنی ده ده ن. ئه و ڕێكخراوه نه ش بریتین له : "UN" و "UNICEF" و "UNIFEM" و "Terre des Femmes" و "TARGET". خه ته نه كردنی مێینه چییه؟ له 28 وڵاتی ئه فه ریقی و باشووری وڵاتانی كه نداوی عه ره بی و ئێراق و به شێك له ئاسیا (ئه نده نوسیا و مالیزیا) خه ته نه كردنی مێینه بۆته كردارێكی ئاسایی، ئه ویش به بیانووی كه مكردنه وه ی ئاوشبوونی ئه و كچانه ی ده گه نه ته مه نی پێگه یشتن. خه ته نه كردنی مێینه له ڕاستیدا خه ته نه كردن نییه وه ك ئه وه ی بۆ نێرینه ده كرێت، به ڵكو بڕینی چه ند به شێكی كۆئه ندامی ده ره وه ی زاوزێ مێینه یه. له سه رتاسه ری جیهاندا ساڵانه 3 ملیۆن كچ دووچاری ئه م دیارده دڕنده و به دڕه وشتییه ده بنه وه و وه ك پسپۆران ده یخه مڵێنن نزیكه ی 130 ملیۆن ئافره ت دووچار ئه م ده ستدرێژكردنه وه یه بوونه ته وه. به پێی ڕاپۆرته كانی ڕێكخراوی ته ندروستی جیهانی چوار ڕێگا بۆ خه ته نه كردن یان بڕینی به شه كانی ده ره وه ی كۆئه ندامی زاوزێی مێینه به كارده هێنرێت: 1. بڕینی پێستی قیتكه (prepuce) له گه ڵ بڕینی به شێك یان هه موو قیتكه (clitoris) 2. بڕینی قیتكه له گه ڵ بڕینی به شێك یان هه ردوو لچه بچووكه كه ی قوز (labia minora) 3. بڕینی هه موو به شه سێكسییه كانی ئافره ت، كه ئه ویش هه ردوو لچه گه وره ی قوز (labia majora) ده گرێته وه، هاوكاتیش بچووكردنه وه ی ده رچه ی زێ (vaginal opening) به هۆی دوورینه وه وه. 4. شێواندن و تێكدانی قیتكه و هه ردوو لێوی بچووك، ئه وانه ش به هۆی سووتاندنیان یان پانكردنه وه یان به هۆی شتێكی گه ره مه وه وه كو ئوتو كردن ئه م كرداره دڕندانه یه زۆربه ی جار به بێ به كارهێنانی ماده ی بێهۆش ئه نجام ده درێت و كه ره سه ی سه ره تای وه ك گوێزان و چه قۆی ئاسایی ناوماڵ یان چه قۆی دیكه به كارده هێنرێت، بێ ئه وه ی هیچ شێوازی پاكیژی ته ندروستی تێدا په یڕه و بكرێت. ئه م كردارانه ش ده بنه دروستكردنی ئازارێكی زۆر به سۆ بۆ كچان، كه زۆرجار دووچاری ڕشاندنه وه و له هۆشچوون ده ێن و هه ندێك له و كچانه به هۆی به ربوونی خوێن و له ده ستدانی خوێنێكی یه كجار زۆر گیان له ده ست ده ده ن. ئه و به شانه ی دووچاری بڕینه وه ده بنه وه، ژماره یه كی یه كجار زۆر له ده ماری هه ستیاریان تێدایه، ئه وانه ی تایبه تمه ندی خۆیان بۆ ئاره زووی سێكسی ئافره تان هه یه و وه ڵامدانه وه یه كی یه كجار پۆزه تیڤیان هه یه له كاتی جووتبووندا. هه ربۆیه بڕینی ئه و به شانه ده بێته هۆکاری كه مكردنه وه ی ئاره زوو و حه زی سێكسی له و ئافره تانه ی دووچاری ئه م كرداره دڕنده یه ده بنه وه. بێجگه له ده ماری هه ستیار ئه م به شانه كۆمه ڵێك له به رزه ك ده رهاویشتیان تێدایه، ئه وانه ی ڕێگاخۆشكه ر ده بن به چوونه ژووره وه ی كێری پیاو بۆناو قوزی ئافره ت. به بڕینی ئه م به شه ئه و به رزه كه تایبه تانه له ده رهاویشتین ده وه ستن و ئه و ئافره تانه ش به قورسی جووتبوون ده ناسرێن. ئه و ئافره تانه ی ده رچه ی زێیان دووچاری بچووكردنه وه بۆته وه، له كاتی جووتبوندا دووچاری ئازارێكی یه كجار زۆر ده بنه وه، ئه مه ش بێجگه له و له كاتی منداڵبووندا تووشی كێشه ی گه وره تر ده بنه وه. ئه و ئافره تانه ی خه ته نه كراون له كاتی منداڵبووندا ئه گه ری مردنی منداڵه كانیان لێده كرێت و زۆرجاریش مه ترسی مردنی له سه ر ئافره ته خه ته نه كراوه كانیش هه یه. خه ته نه كردنی مێینه ئه گه ر بێتوو بهێنرێته به رچاو وه ك بڕینی كێر و هه ردوو گون وایه. جا لێره وه ده رده كه وێت ئافره تان له ڕێگای خه تنه کردنه وه تووشی چ ده ستدرێژیییه ك نامرۆڤانه ده بێته وه. زیانه كانی خه ته نه كردنی مێینه خه ته نه كردنی مێینه ده بێته دروستكردنی چه ندین كێشه بۆ ڕه گه زی مێینه. ئه م زیانانه ش جه سته یی و ده روونی ده گه رێته وه. زیانه جه ستییه كانیش ئه مانه ن: 1. له كاتی جوتبووندا ئافره تان ناتوانن وه ك پێویست پیاوه كانیان تێر بكه ن 2. كه مبوونه وه ی به پیتی ئافره تان، كه ده گاته نه زۆكی 3. ئازارێكی زۆر له كاتی جووتبووندا 4. به رزبوونه وه ی ئه گه ری مردنی دایك یان منداڵه كه ی له كاتی خستنه وه ی منداڵدا 5. بوونی ئازارێكی زۆر له كاتی سوڕی مانگانه دا 6. هه وكردنی به رده وامی بۆری میزی و دروستبوونی میزه چۆڕێ 7. توركه بوونی پێست و دروستبوونی كێم و گرێی له ناو پێستدا 8. ئه گه ر زیاتر توشبوون به به وره شینكه (نه خۆشییه كی پێستییه ) 9. له هه ندێ باردا ئافره تان دووچاری تێكچوونی مێشك دێن كێشه ده روونییه كان، له ئاكامی خه ته نه كردنی مێینه دا ئه مانه ن: 1. خه مۆكی و دوودڵی 2. زوو هه ڵچون 3. ئه و ئافره تانه ی له كاتی خه ته نه كردنیاندا بێهۆش نه كراون، دووچاری بارێكی زۆر ناهه موار ده بنه وه، ئه ویش ناتوانن له ئه ندامی زاوزێی خۆیان نزیك ببنه وه و له كاتی جووتبووندا تووشی هستریا ده بنه وه و لێره وه ش ئه و ئافره تانه ناتوانن ئاره زوو و حه زی سێكسی پیاوانی خۆیان تێر بكه ن. گرنگی تێربوونی سێكسی له دواهه مین لێكۆڵینه وه ی زانستی ده رده كه وێت، كه تێربوونی سێكسی گرنگی زۆری بۆ پیاوان هه یه و به پێچه وانه ده بێته دروستكردنی گرفتی ته ندروستی بۆ ئه و پیاوانه ی، كه ئافر ه ته كانیان ناتوانن تێریان بكه ن. ئه م لێكۆڵینه وه یه ش له گۆڤاری "British medical journal" بڵاوكراوه ته وه. ئه مانه ی خواره وه ش هه ندێك له و گرفته ته ندروستیانه یه، ئه وانه ی دووچار پیاوان ده بنه وه، ئه گه رهاتوو له لایه ن ئافره ته كانیانه وه حه ز و ئاره زووه سێكسییه كانیان تێرنه كرێت: 1. به رزبوونه وه ی ڕێژه ی مردن 2. كزبوونی هه ستیاری بۆنكردن: له كاتی تێربوونی سێكسی هۆرمۆنی پرۆلاكتین ده بێته هۆی به هێزكردن و پاراستنی هه ستیاری بۆنكردن 3. به رزبوونه وه ی ڕێژه ی تووشبوون به نه خۆشییه كانی و كێشه كانی دڵ 4. كه مبوونه وه ی ئاستی جوڵاندنه وه یی جه سته یی 5. به رزبوونه وه ی ئاستی خه مۆكی و دوودڵی 6. هه ستكردن به ئازاری پشت و هه وكردنی ئێسقان 7. لاوازبوونی كاره كانی میزه ڵدان 8. لاوازبوونی كاره كانی پرۆستات و ئه گه ری زیاتر توشبوون به شێرپه نجه ی پرۆستات 9. كزبوونی تیركردن و كاردانه وه ی نه گه تیڤ بۆ سه ر كرداره هزرییه كان 10. كزبوونی هه ستی سێكسی 11. لاوازبوونی سیسته می به رگری دیارده ی خه ته نه كردنی مێینه له كوردستان دیارده ی خه ته نه كردنی مێینه له كوردستاندا به شێوه یه كی فراوان بڵاوه و كه م كه سیش هه یه باس له م ڕاستییه به سۆیه بكات. هۆكاری ئه م بێده نگییه ش ده گه ڕێته وه بۆ هه ستكردن به شه رم و تێنگه یشتنی كۆمه ڵگا كوردی له ئازاره كانی ئه و كیژانه كه تێدا ده ژین. ئه وه ی جێگای سه رسوڕهێنانن و داخه ئافره تان هه رخۆیان هه ڵده ستن به ئاماده كردنی كچه كانیان بۆ خه ته نه كردن، ئه وه ی به هیچ شێوه یه ك له شێوه كانی سوودێكی ته ندروستی نییه. به ڵكو وه كو پێشتر ئاماژه ی پێدرا ده بێته هۆی شێواندن و تێكدانی له شی ئافره تان له هه موو بارێكه وه. تاكو ئێستا هیچ ئافره تێكی كورد، به تایبه ت ئه وانه ی بانگهێشت بۆ یه كسانی و داكۆكی له سه ر مافی ئافره تان ده كه ن، باسێكی ئه م دیارده نامرۆڤانه یان نه كردوه. ئه م بێده نگیییه ش هۆكاره كه ی هه ر شه رمه و ئاشكرانه كردنی ئه م ڕووداوه ش، ئه وه ی به سه ر ئه وانیشدا هاتووه. به ڵام ده بێته یه كێك خۆی بكاته قوربانی تاكو شاڵاوی دڕندانه ی نه ریت له كۆمه ڵگایی كوردیدا بنبڕ بكرێت و كیژانی كوردیش وه ك مرۆڤێكی ئاسایی حه ز و ئاره زووی سێكسیان بۆ بمێنێته وه و هه ست به جوانییه كانی ژیان بكه ن.