
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه
خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه كه به‌ئینگلیزی به "female genital mutilation" ناسراوه و به "FGM" كورت ده‌كرێته‌وه و بریتییه له‌بڕینی قیتكه (clitoris)، به‌شێك یان هه‌موو لچی گه‌وره و بچووكی قوز (Labien).
ئه‌م دیارده ناشارستانییه و نامرۆڤایه‌تییه له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵه دواكه‌وت و گه‌وجه و نه‌فامه‌كاندا هه‌یه و به‌رده‌وامیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت. كیژانی ته‌مه‌ن لاو زیاتر دووچاری ئه‌م دیارده دڕنده‌یه ده‌بنه‌وه و هه‌ندێ جاریش ئافره‌تان تووشی ئه‌م شاڵاوه نامرۆڤانه‌یه ده‌بنه‌وه.
بۆ ڕێگرتن و بنبڕكردنی ئه‌م دیارده دڕندانه‌یه چه‌ندین ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و مافی مرۆڤ هه‌وڵ و كۆشش بۆ نه‌هێشتنی ده‌ده‌ن. ئه‌و ڕێكخراوه‌نه‌ش بریتین له: "UN" و "UNICEF" و "UNIFEM" و "Terre des Femmes" و "TARGET".
خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه چییه؟
له 28 وڵاتی ئه‌فه‌ریقی و باشووری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ئێراق و به‌شێك له‌ئاسیا (ئه‌نده‌نوسیا و مالیزیا) خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه بۆته كردارێكی ئاسایی، ئه‌ویش به‌بیانووی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوشبوونی ئه‌و كچانه‌ی ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن. خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌ڕاستیدا خه‌ته‌نه‌كردن نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نێرینه ده‌كرێت، به‌ڵكو بڕینی چه‌ند به‌شێكی كۆئه‌ندامی ده‌ره‌وه‌ی زاوزێ مێینه‌یه.
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ساڵانه 3 ملیۆن كچ دووچاری ئه‌م دیارده دڕنده و به‌دڕه‌وشتییه ده‌بنه‌وه و وه‌ك پسپۆران ده‌یخه‌مڵێنن نزیكه‌ی 130 ملیۆن ئافره‌ت دووچار ئه‌م ده‌ستدرێژكردنه‌وه‌یه بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چوار ڕێگا بۆ خه‌ته‌نه‌كردن یان بڕینی به‌شه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه به‌كارده‌هێنرێت:
1. بڕینی پێستی قیتكه (prepuce) له‌گه‌ڵ بڕینی به‌شێك یان هه‌موو قیتكه (clitoris)
2. بڕینی قیتكه له‌گه‌ڵ بڕینی به‌شێك یان هه‌ردوو لچه بچووكه‌كه‌ی قوز (labia minora)
3. بڕینی هه‌موو به‌شه سێكسییه‌كانی ئافره‌ت، كه ئه‌ویش هه‌ردوو لچه گه‌وره‌ی قوز (labia majora) ده‌گرێته‌وه، هاوكاتیش بچووكردنه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی زێ (vaginal opening) به‌هۆی دوورینه‌وه‌وه.
4. شێواندن و تێكدانی قیتكه و هه‌ردوو لێوی بچووك، ئه‌وانه‌ش به‌هۆی سووتاندنیان یان پانكردنه‌وه‌یان به‌هۆی شتێكی گه‌ره‌مه‌وه وه‌كو ئوتو كردن
ئه‌م كرداره دڕندانه‌یه زۆربه‌ی جار به‌بێ به‌كارهێنانی ماده‌ی بێهۆش ئه‌نجام ده‌درێت و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌تای وه‌ك گوێزان و چه‌قۆی ئاسایی ناوماڵ یان چه‌قۆی دیكه به‌كارده‌هێنرێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شێوازی پاكیژی ته‌ندروستی تێدا په‌یڕه‌و بكرێت. ئه‌م كردارانه‌ش ده‌بنه دروستكردنی ئازارێكی زۆر به‌سۆ بۆ كچان، كه زۆرجار دووچاری ڕشاندنه‌وه و له‌هۆشچوون ده‌ێن و هه‌ندێك له‌و كچانه به‌هۆی به‌ربوونی خوێن و له‌ده‌ستدانی خوێنێكی یه‌كجار زۆر گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌و به‌شانه‌ی دووچاری بڕینه‌وه ده‌بنه‌وه، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ده‌ماری هه‌ستیاریان تێدایه، ئه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بۆ ئاره‌زووی سێكسی ئافره‌تان هه‌یه و وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار پۆزه‌تیڤیان هه‌یه له‌كاتی جووتبووندا. هه‌ربۆیه بڕینی ئه‌و به‌شانه ده‌بێته هۆکاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوو و حه‌زی سێكسی له‌و ئافره‌تانه‌ی دووچاری ئه‌م كرداره دڕنده‌یه ده‌بنه‌وه.
بێجگه له‌ده‌ماری هه‌ستیار ئه‌م به‌شانه كۆمه‌ڵێك له به‌رزه‌ك ده‌رهاویشتیان تێدایه، ئه‌وانه‌ی ڕێگاخۆشكه‌ر ده‌بن به‌چوونه‌ژووره‌وه‌ی كێری پیاو بۆناو قوزی ئافره‌ت. به‌بڕینی ئه‌م به‌شه ئه‌و به‌رزه‌كه تایبه‌تانه له‌ده‌رهاویشتین ده‌وه‌ستن و ئه‌و ئافره‌تانه‌ش به‌قورسی جووتبوون ده‌ناسرێن.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌رچه‌ی زێیان دووچاری بچووكردنه‌وه بۆته‌وه، له‌كاتی جووتبوندا دووچاری ئازارێكی یه‌كجار زۆر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش بێجگه له‌و له‌كاتی منداڵبووندا تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه.
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی خه‌ته‌نه‌كراون له‌كاتی منداڵبووندا ئه‌گه‌ری مردنی منداڵه‌كانیان لێده‌كرێت و زۆرجاریش مه‌ترسی مردنی له‌سه‌ر ئافره‌ته خه‌ته‌نه‌كراوه‌كانیش هه‌یه.
خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ئه‌گه‌ر بێتوو بهێنرێته به‌رچاو وه‌ك بڕینی كێر و هه‌ردوو گون وایه. جا لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئافره‌تان له‌ڕێگای خه‌تنه‌کردنه‌وه تووشی چ ده‌ستدرێژیییه‌ك نامرۆڤانه ده‌بێته‌وه.
زیانه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه
خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ده‌بێته دروستكردنی چه‌ندین كێشه بۆ ڕه‌گه‌زی مێینه. ئه‌م زیانانه‌ش جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌گه‌رێته‌وه.
زیانه جه‌ستییه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:
1. له‌كاتی جوتبووندا ئافره‌تان ناتوانن وه‌ك پێویست پیاوه‌كانیان تێر بكه‌ن
2. كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌پیتی ئافره‌تان، كه ده‌گاته نه‌زۆكی
3. ئازارێكی زۆر له‌كاتی جووتبووندا
4. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری مردنی دایك یان منداڵه‌كه‌ی له‌كاتی خستنه‌وه‌ی منداڵدا
5. بوونی ئازارێكی زۆر له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا
6. هه‌وكردنی به‌رده‌وامی بۆری میزی و دروستبوونی میزه‌چۆڕێ
7. توركه‌بوونی پێست و دروستبوونی كێم و گرێی له‌ناو پێستدا
8. ئه‌گه‌ر زیاتر توشبوون به به‌وره شینكه (نه‌خۆشییه‌كی پێستییه)
9. له‌هه‌ندێ باردا ئافره‌تان دووچاری تێكچوونی مێشك دێن
كێشه ده‌روونییه‌كان، له‌ئاكامی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌دا ئه‌مانه‌ن:
1. خه‌مۆكی و دوودڵی
2. زوو هه‌ڵچون
3. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌كاتی خه‌ته‌نه‌كردنیاندا بێهۆش نه‌كراون، دووچاری بارێكی زۆر ناهه‌موار ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش ناتوانن له‌ئه‌ندامی زاوزێی خۆیان نزیك ببنه‌وه و له‌كاتی جووتبووندا تووشی هستریا ده‌بنه‌وه و لێره‌وه‌ش ئه‌و ئافره‌تانه ناتوانن ئاره‌زوو و حه‌زی سێكسی پیاوانی خۆیان تێر بكه‌ن.
گرنگی تێربوونی سێكسی
له‌دواهه‌مین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌رده‌كه‌وێت، كه تێربوونی سێكسی گرنگی زۆری بۆ پیاوان هه‌یه و به‌پێچه‌وانه ده‌بێته دروستكردنی گرفتی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی، كه ئافر‌ه‌ته‌كانیان ناتوانن تێریان بكه‌ن. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له گۆڤاری "British medical journal" بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ندێك له‌و گرفته ته‌ندروستیانه‌یه، ئه‌وانه‌ی دووچار پیاوان ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌رهاتوو له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌كانیانه‌وه حه‌ز و ئاره‌زووه سێكسییه‌كانیان تێرنه‌كرێت:
1. به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن
2. كزبوونی هه‌ستیاری بۆنكردن: له‌كاتی تێربوونی سێكسی هۆرمۆنی پرۆلاكتین ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن و پاراستنی هه‌ستیاری بۆنكردن
3. به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی و كێشه‌كانی دڵ
4. كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی جوڵاندنه‌وه‌یی جه‌سته‌یی
5. به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خه‌مۆكی و دوودڵی
6. هه‌ستكردن به‌ئازاری پشت و هه‌وكردنی ئێسقان
7. لاوازبوونی كاره‌كانی میزه‌ڵدان
8. لاوازبوونی كاره‌كانی پرۆستات و ئه‌گه‌ری زیاتر توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات
9. كزبوونی تیركردن و كاردانه‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤ بۆ سه‌ر كرداره هزرییه‌كان
10. كزبوونی هه‌ستی سێكسی
11. لاوازبوونی سیسته‌می به‌رگری
دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌كوردستان
دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوه و كه‌م كه‌سیش هه‌یه باس له‌م ڕاستییه به‌سۆیه بكات. هۆكاری ئه‌م بێده‌نگییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ستكردن به‌شه‌رم و تێنگه‌یشتنی كۆمه‌ڵگا كوردی له ئازاره‌كانی ئه‌و كیژانه كه تێدا ده‌ژین.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕهێنانن و داخه ئافره‌تان هه‌رخۆیان هه‌ڵده‌ستن به‌ئاماده‌كردنی كچه‌كانیان بۆ خه‌ته‌نه‌كردن، ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی سوودێكی ته‌ندروستی نییه. به‌ڵكو وه‌كو پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا ده‌بێته هۆی شێواندن و تێكدانی له‌شی ئافره‌تان له‌هه‌موو بارێكه‌وه.
تاكو ئێستا هیچ ئافره‌تێكی كورد، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی بانگهێشت بۆ یه‌كسانی و داكۆكی له‌سه‌ر مافی ئافره‌تان ده‌كه‌ن، باسێكی ئه‌م دیارده نامرۆڤانه‌یان نه‌كردوه.
ئه‌م بێده‌نگیییه‌ش هۆكاره‌كه‌ی هه‌ر شه‌رمه و ئاشكرانه‌كردنی ئه‌م ڕووداوه‌ش، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا هاتووه. به‌ڵام ده‌بێته یه‌كێك خۆی بكاته قوربانی تاكو شاڵاوی دڕندانه‌ی نه‌ریت له‌كۆمه‌ڵگایی كوردیدا بنبڕ بكرێت و كیژانی كوردیش وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی حه‌ز و ئاره‌زووی سێكسیان بۆ بمێنێته‌وه و هه‌ست به‌جوانییه‌كانی ژیان بكه‌ن.

Digg
del.icio.us




