xozga: سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت ================================================================================ xozga on 22 September, 2007 05:31:00 له سه ره تای قۆناغی هه رزه كاری و له دواتردا ڕوودانی سوڕی مانگانه یا ڕوونه دانی ده بێته تایبه تمه ندییه کی سه ره كی له ژیانی ئافره تدا، هه ر له یه كه مین دڵۆپی خوێنه وه، ئه وه ی پێی د ه ووترێت كه وتنه سه رخوێن (Menarche) تا دوا دڵۆپ له ژیانیدا، ئه وه ی وه ستانه وه یان ته مه نی نائومێدی (Menopause) پێده وترێت. كه وتنه سه رخوێن ئاماژه یه به كۆتایی سوڕێكی مانگانه و ده ستپێكردنی سوڕێكی دیكه یه. كچان به كه وتنه سه رخوێن نیشانی ده ده ن، كه ئه وان ئه ندامی سێكسیان گه شه ی ته واوی كردووه و ئاماده یی ته واویان بۆ جووتبوون هه یه. سوڕی كه وتنه سه رخوێن (Menstrual cycle) هه ر جارێ سوڕی مانگانه ڕووده دات، سه رله نوێ كه وتنه سه رخوێنێكی نوێ ڕووده داته وه، ده توانرێت ئه م سوڕه بكرێت به دوو قۆناغه: قۆناغی هێلكه دانان و قۆناغی دوای هێلكه دانان. ئه و كرداره ی ده بێته هۆی هێلكه دانان به ده رهاویشتنی هۆرمۆنی هانده ری چیكلدانه (FSH) ڕووده دات، ئه وه ی له ژێر مێشكه ڕژینه وه ده رژێت و بۆ به رهه مهێنانی ئیسترۆجین هانی هه ردوو هێلكه دان ده دات. كاتێك هێلكه كه ئاماده ده بێت، هێلكه دان نیشانه یه ك بۆ ژێرمێشكه ڕژین ده نێرێت تا هۆرمۆنی هانده ری (LH) بڕێژێت، ئه وه ی ده بێته هۆکاری ده رپه ڕاندنی هێلكه و ڕوودانی كرداری هێلكه دانان. هاوكات له گه ڵ ده رپه ڕاندنی هێلكه و ڕۆیشتنی به ناو جۆگه ی فالوبدا تا ده گاته مناڵدان، ئه و چیكلدانه یه ی هێلكه كه ی لێ ده رچووه ده گۆڕێت بۆ ته نیك پێی ده ووترێت ته نه زه رده (Corpus luteum)، كه ئه ویش هۆرمۆنێك ده رده دات پێی ده ڵێن پرۆجسترۆن له گه ڵ كه مێك ئیسترۆجیندا. جگه له و كاتانه ی كه سك پڕبوون ڕووده دات، له كاته كانی دیكه دا (واته ڕوونه دانی سكپڕبوون) ته نه زه رده له نێوان 12 تا 16 ڕۆژدا دوای هێلكه دان كرژ ده بێت و ناوپۆشی مناڵدان ده ست به هه ڵوه شاندن ده كات و به شێوه ی خوێن به ربونێك له ملی مناڵدانه وه به ناو زێدا فڕی ده درێته ده ره وه، ئه م باره ش پێی ده وترێت "سوڕی مانگانه "، له هه مان كاتدا له ش وه ڵام بۆ ژێرمێشكه ڕژین ده نێرێت، كه ئاستی ئیسترۆجین تیایدا دابه زیوه، به م شێوه یه سه رله نوێ كه وتنه سه ر سوڕێكی نوێ ده ست پێده كاته وه. كه ی سوڕی مانگانه ده ستپێده كات؟ زۆربه ی زۆری كیژان یه كه مین سوڕی مانگانه یان له نێوان ته مه نی 10 بۆ 14 ساڵی ڕووده دات. ته مه نی مامناوه ندی كه وتنه سه ر سوڕی مانگانه له 12.5 ساڵییدایه. سوڕی مانگانه ی ئافره تان تا ته مه نی 45 بۆ 55 ساڵی به رده وام ده بێت، به دابڕانی ئافره تانی له سوڕی مانگانه ی سروشتی خۆیان ده چنه قۆناغێكه وه، كه ته مه نی نائومێدی پێده وترێت. به شێوه یه كی گشتی ئافره تان به درێژایی ته مه نیان 500 جار ده كه ونه سه ر سوڕی خوێنی مانگانه . ئازاره كانی كه وتنه سه رخوێن له زۆربه ی ئافره تاندا، له وانه یه قۆناغی سوڕه كانی كه وتنه سه رخوێن 30 تا 40 ساڵ بخایه نێت، كه ئه مه ش بێگومان كاتێكی گرانه له ژیانی ئافره تاندا به تایبه تی ئه گه ر له و كه سانه ی تووشی گران كه وتنه سه رخوێن (dysmenorrhoea) ده بن، ئازاره كانی كه وتنه سه رخوێن به پێی سروشته ی ئافره تێك بۆ ئافره تێكی دیكه ده گۆڕێت. هه ندێك ئافره ت ئازاره كانی كه وتنه سه رخوێنیان ته نها به كه مێك بێ وزه یی ده ستپێده كات، كه ده توانرێت فه رامۆش بكرێت یان به ئاسانی به رسه ریدا زاڵ بێت. به ڵام ئه م ئازارانه بۆ هه ندێك ئافر ه تی دی ده بنه هۆی ناهه مواری و ئازار، ئه وه ی له وانه یه بۆ دوو سێ یان چوار ڕۆژ له هه موو مانگێكدا له چالاكی بوه ستن. هاوكات له گه ڵ كه وتنه سه ر سوڕی خوێنی مانگانه ، پله ی گه رمایی له شی ئافر ه ت به ڕێژه ی 0.5 پله ی سه دی به رز ده بێته وه. بۆ زانینی پله ی گه رمایی له ش باشترین پێوه ر له ڕێگایی ده مه وه (oral) یان ڕێگه ی ڕێخۆڵه وه (rektal). وه رگرتنی پله ی گه رما باشتروایه هه موو سپێده یه ك پاش هه ڵسان له خه و پێوه ربكرێت. ئه و كێشانه ی ده كرێت له كاتی كه وتنه سه رخوێندا ڕووبده ن ئافره تان له كاتی كه وتنه سه رخوێن جیاوازیان هه یه. زۆربه یان هیچ كێشه یه كی ئه وتۆیان نییه، به ڵام هه ندێكی دیكه یان به ئازارێكی به سۆوه سوڕی مانگانه ی خۆیان به ڕێ ده كه ن. ئه م نیشانانه ی خواره وه له كاتی كه وتنه سه رخوێن ده رده كه ون: - ناڕه حه تیه كی گشتی له ناوچه ی حه وزدا - ئازارێكی تیژ له شێوه ی گرژبووندا - ئازارێك له لاق و ڕانه وه ده ست پێده كات تا ده گاته پشت - هیلاكیه كی گشتی و شه كه تی - گۆڕانكاری له هه ڵسووكه وتدا - سه رئێشه - ڕشانه وه یان هێلنجدان - سكچوون چی كارده كاته سه ر سوڕی مانگانه ؟ سوڕی مانگانه ی ئافره ت سوڕێكی زۆر ئاڵۆزه، له م سووڕه دا چه ند هۆرمۆنێكی ئه ندامی زاوزێ مێینه و سیسته می ده مارگیری به شداری تێیدا ده كه ن. هۆرمۆن و ده رهاوێژتنی هۆرمۆن كارده كه نه سه ر سوڕی مانگانه ی ئافره ت. كاتێك ئافره تێك سوڕێكی ناڕێكی تووش ده بێت، ئه وا پێویسته پزیشك هۆرمۆنی خوێنی ئه و ئافره ت پێوه ر بكات و دیاری بكات، ئایا ڕێژه ی ئه و هۆرمۆنانه ی ئه ندامی زاوزێ مێینه هاوکێشه یان نا. كێشی ئافره تان ڕۆڵێكی گه وره یه له سوڕی مانگانه دا ده بێنێت. ئه و ئافره تانه ی زۆر لاوازن دووچاری وه ستان له سوڕی مانگانه ده بنه وه، ئه ویش به هۆی ده رهاویژتنی هۆرمۆن، له كاتێكدا لێکۆڵێنه وه كان ئاشكرای ده كه ن، كه ئافره تان زۆر قه ڵه و دووچاری ناڕێكی سوڕی مانگانه یان دێن. به به راوردكردن له گه ڵ ئافره تانی نۆرماڵ كێشدا، ئه و ئافره تانه زۆر زوو سكییان پڕ ده بێت. هه ربۆیه په یڕه وكردنی سیسته مێكی خۆراكی باش ده بێته هۆی پاراستنی ته ندروستی و سوڕێكی باشی مانگانه ی ئافره تان. شڵه ژاندن فاكتۆرێكی دیكه ی، ئه وه ی ده بێته هۆی تێكچوونی سوڕی مانگانه ی ئافره تان. له زۆربه ی باردا سوڕی مانگانه ی ئافره ت به ته واوه تی ده وه ستێت. هۆی شڵه ژاندنی ئافره تان به وه ی سكییان پڕ بێت، ده بێته هۆی دواكه وتنی سوڕی مانگانه ، هه روه ها باری ده روونی و هاوکێشی له شی ئافره تان كارده كه نه سه ر سوڕی مانگانه ی ئافره تان. بۆ دابینكردنی سوڕێكی ئاسایی دوور له باركرژی و ناهه مواری پێویسته ئافره تان به شێوه یه كی به رده وام وه رزش ئه نجام بده ن و له ئه تمۆسفیرێكی ده روونی باشدا ژیانی خۆیان به سه ربه رن. به ڵام ئه نجامدانی زۆری مه شقی وه رزشی بێگومان كاردانه وه یه كی نه گه تیڤی بۆ سه ر ته ندروستی ئافره ت ده بێت. چه ند ئامۆژگارییه ك بۆ ئه وه ی له ئازاره كانی كه وتنه سه رخوێن ڕزگارت بێت، ده كرێت ئه م چه ند خاڵه ی خواره وه په یڕه و بكه یت: - دووركه وتنه وه له خواردنه وه ی قاوه و چا و كۆلا - دووركه وتنه وه له خۆ شڵه ژاندن - شێلاندن له لایه ن هاوسه ره وه - ئه نجامدانی مه شقی وه رزشی له سنورێكی گونجاودا - خۆ گه رم داپۆشین - ئه گه ر ئازاری زۆر ته نگ هه ڵبچنێت، باشتر وایه سه ردانی پزیشكی تایبه تی بكرێت