
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت
له‌سه‌ره‌تای قۆناغی هه‌رزه‌كاری و له‌دواتردا ڕوودانی سوڕی مانگانه یا ڕوونه‌دانی ده‌بێته تایبه‌تمه‌ندییه‌کی سه‌ره‌كی له‌ژیانی ئافره‌تدا، هه‌ر له‌یه‌كه‌مین دڵۆپی خوێنه‌وه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ووترێت كه‌وتنه سه‌رخوێن (Menarche) تا دوا دڵۆپ له‌ژیانیدا، ئه‌وه‌ی وه‌ستانه‌وه یان ته‌مه‌نی نائومێدی (Menopause) پێده‌وترێت.
كه‌وتنه سه‌رخوێن ئاماژه‌یه به‌كۆتایی سوڕێكی مانگانه و ده‌ستپێكردنی سوڕێكی دیكه‌یه.
كچان به‌كه‌وتنه سه‌رخوێن نیشانی ده‌ده‌ن، كه ئه‌وان ئه‌ندامی سێكسیان گه‌شه‌ی ته‌واوی كردووه و ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ جووتبوون هه‌یه.
سوڕی كه‌وتنه سه‌رخوێن (Menstrual cycle)
هه‌ر جارێ سوڕی مانگانه ڕووده‌دات، سه‌رله‌نوێ كه‌وتنه سهرخوێنێكی نوێ ڕووده‌داته‌وه، ده‌توانرێت ئه‌م سوڕه بكرێت به‌دوو قۆناغه: قۆناغی هێلكه‌دانان و قۆناغی دوای هێلكه‌دانان.
ئه‌و كرداره‌ی ده‌بێته هۆی هێلكه‌دانان بهدهرهاویشتنی هۆرمۆنی هانده‌ری چیكلدانه (FSH) ڕووده‌دات، ئه‌وه‌ی له‌ژێر مێشكهڕژینهوه ده‌رژێت و بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئیسترۆجین هانی هه‌ردوو هێلكه‌دان ده‌دات. كاتێك هێلكه‌كه ئاماده ده‌بێت، هێلكه‌دان نیشانه‌یه‌ك بۆ ژێرمێشكهڕژین ده‌نێرێت تا هۆرمۆنی هانده‌ری (LH) بڕێژێت، ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆکاری ده‌رپه‌ڕاندنی هێلكه و ڕوودانی كرداری هێلكه‌دانان.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌رپه‌ڕاندنی هێلكه و ڕۆیشتنی به‌ناو جۆگه‌ی فالوبدا تا ده‌گاته مناڵدان، ئه‌و چیكلدانهیهی هێلكه‌كه‌ی لێ ده‌رچووه ده‌گۆڕێت بۆ ته‌نیك پێی ده‌ووترێت ته‌نه زه‌رده (Corpus luteum)، كه ئه‌ویش هۆرمۆنێك ده‌رده‌دات پێی ده‌ڵێن پرۆجسترۆن له‌گه‌ڵ كه‌مێك ئیسترۆجیندا.
جگه له‌و كاتانه‌ی كه سك پڕبوون ڕووده‌دات، له‌كاته‌كانی دیكه‌دا (واته ڕوونه‌دانی سكپڕبوون) ته‌نه زه‌رده له‌نێوان 12 تا 16 ڕۆژدا دوای هێلكه‌دان كرژ ده‌بێت و ناوپۆشی مناڵدان ده‌ست بهههڵوهشاندن ده‌كات و به‌شێوه‌ی خوێن بهربونێك له‌ملی مناڵدانه‌وه به‌ناو زێدا فڕی ده‌درێته ده‌ره‌وه، ئه‌م باره‌ش پێی ده‌وترێت "سوڕی مانگانه"، له‌هه‌مان كاتدا له‌ش وه‌ڵام بۆ ژێرمێشكهڕژین ده‌نێرێت، كه ئاستی ئیسترۆجین تیایدا دابه‌زیوه، به‌م شێوه‌یه سه‌رله‌نوێ كه‌وتنه سه‌ر سوڕێكی نوێ ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
كه‌ی سوڕی مانگانه ده‌ستپێده‌كات؟
زۆربه‌ی زۆری كیژان یه‌كه‌مین سوڕی مانگانه‌یان له‌نێوان ته‌مه‌نی 10 بۆ 14 ساڵی ڕووده‌دات. ته‌مه‌نی مامناوه‌ندی كه‌وتنه سه‌ر سوڕی مانگانه له 12.5 ساڵییدایه. سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تا ته‌مه‌نی 45 بۆ 55 ساڵی به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌دابڕانی ئافره‌تانی له‌سوڕی مانگانه‌ی سروشتی خۆیان ده‌چنه قۆناغێكه‌وه، كه ته‌مه‌نی نائومێدی پێده‌وترێت. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئافره‌تان به‌درێژایی ته‌مه‌نیان 500 جار ده‌كه‌ونه سه‌ر سوڕی خوێنی مانگانه.
ئازاره‌كانی كه‌وتنه سه‌رخوێن
له‌زۆربه‌ی ئافره‌تاندا، له‌وانه‌یه قۆناغی سوڕه‌كانی كه‌وتنه سه‌رخوێن 30 تا 40 ساڵ بخایه‌نێت، كه ئه‌مه‌ش بێگومان كاتێكی گرانه له‌ژیانی ئافره‌تاندا به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌ی تووشی گران كه‌وتنه سه‌رخوێن (dysmenorrhoea) ده‌بن، ئازاره‌كانی كه‌وتنه سه‌رخوێن به‌پێی سروشته‌ی ئافره‌تێك بۆ ئافره‌تێكی دیكه ده‌گۆڕێت.
هه‌ندێك ئافره‌ت ئازاره‌كانی كه‌وتنه سه‌رخوێنیان ته‌نها به‌كه‌مێك بێ وزه‌یی ده‌ستپێده‌كات، كه ده‌توانرێت فه‌رامۆش بكرێت یان به‌ئاسانی به‌رسه‌ریدا زاڵ بێت. به‌ڵام ئه‌م ئازارانه بۆ هه‌ندێك ئافره‌تی دی ده‌بنه هۆی ناهه‌مواری و ئازار، ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه بۆ دوو سێ یان چوار ڕۆژ له‌هه‌موو مانگێكدا له‌چالاكی بوه‌ستن.
هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌وتنه سه‌ر سوڕی خوێنی مانگانه، پله‌ی گه‌رمایی له‌شی ئافره‌ت به‌ڕێژه‌ی 0.5 پله‌ی سه‌دی به‌رز ده‌بێته‌وه. بۆ زانینی پله‌ی گه‌رمایی له‌ش باشترین پێوه‌ر له‌ڕێگایی ده‌مه‌وه (oral) یان ڕێگه‌ی ڕێخۆڵه‌وه (rektal).
وه‌رگرتنی پله‌ی گه‌رما باشتروایه هه‌موو سپێده‌یه‌ك پاش هه‌ڵسان له‌خه‌و پێوهربكرێت.
ئه‌و كێشانه‌ی ده‌كرێت له‌كاتی كه‌وتنه سهرخوێندا ڕووبده‌ن
ئافره‌تان له‌كاتی كه‌وتنه سه‌رخوێن جیاوازیان هه‌یه. زۆربه‌یان هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نییه، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان به‌ئازارێكی بهسۆوه سوڕی مانگانه‌ی خۆیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه له‌كاتی كه‌وتنه سه‌رخوێن ده‌رده‌كه‌ون:
- ناڕه‌حه‌تیه‌كی گشتی له‌ناوچه‌ی حه‌وزدا
- ئازارێكی تیژ له‌شێوه‌ی گرژبووندا
- ئازارێك لهلاق و ڕانه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ده‌گاته پشت
- هیلاكیه‌كی گشتی و شه‌كه‌تی
- گۆڕانكاری لهههڵسووكهوتدا
- سه‌رئێشه
- ڕشانه‌وه یان هێلنجدان
- سكچوون
چی كارده‌كاته سه‌ر سوڕی مانگانه؟
سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت سوڕێكی زۆر ئاڵۆزه، له‌م سووڕه‌دا چه‌ند هۆرمۆنێكی ئه‌ندامی زاوزێ مێینه و سیسته‌می ده‌مارگیری به‌شداری تێیدا ده‌كه‌ن.
هۆرمۆن و دهرهاوێژتنی هۆرمۆن كارده‌كه‌نه سه‌ر سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت. كاتێك ئافره‌تێك سوڕێكی ناڕێكی تووش ده‌بێت، ئه‌وا پێویسته پزیشك هۆرمۆنی خوێنی ئه‌و ئافره‌ت پێوه‌ر بكات و دیاری بكات، ئایا ڕێژه‌ی ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی ئه‌ندامی زاوزێ مێینه هاوکێشه یان نا.
كێشی ئافره‌تان ڕۆڵێكی گه‌وره‌یه له‌سوڕی مانگانه‌دا ده‌بێنێت. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی زۆر لاوازن دووچاری وه‌ستان له‌سوڕی مانگانه ده‌بنه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ده‌رهاویژتنی هۆرمۆن، له‌كاتێكدا لێکۆڵێنهوهكان ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه ئافره‌تان زۆر قه‌ڵه‌و دووچاری ناڕێكی سوڕی مانگانه‌یان دێن. به‌به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی نۆرماڵ كێشدا، ئه‌و ئافره‌تانه زۆر زوو سكییان پڕ ده‌بێت. هه‌ربۆیه په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مێكی خۆراكی باش ده‌بێته هۆی پاراستنی ته‌ندروستی و سوڕێكی باشی مانگانه‌ی ئافره‌تان.
شڵه‌ژاندن فاكتۆرێكی دیكه‌ی، ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی تێكچوونی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان. له‌زۆربه‌ی باردا سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت به‌ته‌واوه‌تی ده‌وه‌ستێت. هۆی شڵه‌ژاندنی ئافره‌تان به‌وه‌ی سكییان پڕ بێت، ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی سوڕی مانگانه، هه‌روه‌ها باری ده‌روونی و هاوکێشی له‌شی ئافره‌تان كارده‌كه‌نه سه‌ر سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان.
بۆ دابینكردنی سوڕێكی ئاسایی دوور لهباركرژی و ناهه‌مواری پێویسته ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن و له‌ئه‌تمۆسفیرێكی ده‌روونی باش‌دا ژیانی خۆیان به‌سه‌ربه‌رن. به‌ڵام ئه‌نجامدانی زۆری مه‌شقی وه‌رزشی بێگومان كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئافره‌ت ده‌بێت.
چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك
بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئازاره‌كانی كه‌وتنه سه‌رخوێن ڕزگارت بێت، ده‌كرێت ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه په‌یڕه‌و بكه‌یت:
- دووركه‌وتنه‌وه له‌خواردنه‌وه‌ی قاوه و چا و كۆلا
- دووركه‌وتنه‌وه له‌خۆ شڵه‌ژاندن
- شێلاندن له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌وه
- ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی له‌سنورێكی گونجاو‌دا
- خۆ گه‌رم داپۆشین
- ئه‌گه‌ر ئازاری زۆر ته‌نگ هه‌ڵبچنێت، باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی بكرێت

Digg
del.icio.us




