
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

كۆئه‌ندامی زاوزێ مێینه
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌ش كه‌واده‌كه‌ن مرۆڤێك ببێته مێ، زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنه‌ن و هه‌موو كاتێكش دیار و ئاشكرانین، هه‌ندێكیان وه‌ك مه‌مكه‌كان به‌ئاسانی ده‌بینرێن و هه‌ندێكیشیان له‌ناو مێشكدا شاراونه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی مێینه كۆئه‌ندامی زاوزێ ده‌كه‌ونه ڕووبه‌ری نێوان هه‌ردوو سمته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پشتێنه‌ی حه‌وز (Pelvic girdle) ده‌ناسرێت.
مناڵدان (Uterus)
مناڵدان ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی پشتێنه‌ی چاڵاوه‌وه، به‌ئاسایی بۆشه، قه‌بار‌ه‌و شێوه‌ی هه‌رمێی هه‌یه، دیواره ماسولكه‌كانی یارمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌د‌ه‌ن كه فراوان ببێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی سكپڕیدا بگاته قه‌باره‌ی كاڵه‌كێكی گه‌وره یا زیاتر.
هه‌روه‌ها ئه‌و ماسولكانه ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌پاڵنان به‌كۆرپه‌له‌وه بۆ جیهانی ده‌ره‌وه له‌كاتی بوونیدا، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا به‌نده به‌و كرژبوونانه‌ی پێی ده‌ڵێن ئازاره‌كانی كه‌وتنه سه‌رخوێن یا ئازاره‌كانی سوڕی مانگانه.
هه‌ردوو جۆگه‌ی فالۆب (Fallopian tubes) له‌به‌شه پانه‌كه‌ی مناڵدانه‌وه ده‌رده‌چن. له‌كاتێكدا ده‌بینین له‌به‌شه ته‌سكه‌كه‌ی مناڵدانه‌وه جۆگه‌ی ملی مناڵدان (Cervical canal) و ملی مناڵدان (Cervix) هه‌یه به‌شی ناوه‌وه‌ی مناڵدان به‌ناوپۆشی مناڵدان (Endo metrium) ناوده‌برێت، ئه‌وه‌ش له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌ردوو هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجستیرۆن دایه. هه‌موو مانگێك ئه‌م ناوپۆشه خۆی ئاماده ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هێلكه‌ی پیتراو بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هێلكه پیتراوه‌كه نه‌گه‌یشت، ئه‌وا داده‌ماڵڕێت و ئه‌و خوێن به‌ربوونه دروست ده‌كات.

له‌زۆربه‌ی ژن‌دا مناڵدان كه‌مێك بۆ پیشه‌وه لاربۆته‌وه‌و له‌سه‌ر میزه‌ڵدان جیگیربوه (له‌به‌رئه‌وه میزه‌ڵدانی پڕ له‌میز له‌كاتی لینورین به‌وێنه‌گرتنی ده‌نگی 'سۆنار' یارمه‌تی ئه‌وه ده‌دات، وێنه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرای مناڵدان ده‌ربكه‌وێت). به‌ڵام له 20%ی ژناندا مناڵدان بۆ دوواوه لار ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێخۆڵه جێگیرببێت و ئه‌م باره‌ش به‌لاربوونه‌وه‌ی مناڵدان بۆ دواوه "Retroverted uterus" ناوده‌برێت.
هه‌ردوو جۆگه‌ی فالۆب (Fallopian tubes)
ئه‌م دوو جۆگه‌یه (درێژی هه‌ریه‌كه‌یان له نێوان 10-12 سانتیمه‌تر)دایه ئه‌ندامی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو هێكه‌دان و مناڵدانه، لا به‌ڕه‌ڵاكانی ئه‌م دوو جۆگه‌یه كۆمه‌ڵه په‌لكۆكه گه‌ڵایه‌كی وردی پێوه‌یه وه‌ك (گه‌ڵاكانی دارخورما) پێیان ده‌ڵێن كوڵك هێلكه له‌هێلكه‌دانه‌وه وه‌رده‌گرن، ئه‌وسا هێلكه‌كه ده‌ست ده‌كات به‌گه‌شتێك به‌ناو جۆگه‌ی فالوبدا، تا ده‌گاته مناڵدان سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا به‌ر تۆوی نێر (سپێرم) كه‌وت، ئه‌وا پیتێن (Fertilisation) ڕووده‌دات.
هه‌ردوو هێلكه‌دان (Ovaries)
قه‌باره‌ی هه‌ر هێلكه‌دانێك نزیكه‌ی گوێزێكه له‌ناو به‌رگه‌كه‌یدا، ئه‌م هێلكه‌دانانه له‌شوێنی پێچ كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو جۆگه‌ی فالوبدا جێگیربوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێلكه‌دان بچوكه، به‌ڵام به‌كۆگه‌یه‌ك داده‌نرێت بۆ وزه‌ی پێویست له كۆئه‌ندامی زاوزێدا، چونكه نه‌ك هه‌ر كارده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ردوو هۆرمۆنی مێ ئیسترۆجین و پرۆ‌جسترۆن، به‌ڵكو هه‌ردوكیان سه‌دان هه‌زار هێلكه‌یان تێدایه.
ملی مناڵدان (Cervix)
ئه‌مه سه‌ره‌تای چوونه ژووره‌وه‌یه بۆ ناو مناڵدان به‌ده‌رچه‌كه‌ی ده‌ڵێن ئێسكی ملی مناڵدان (Cervicalas)، به‌زۆری پانیه‌كه‌ی له 2 ملم كه‌متر نییه، به‌ڵام له‌دایكبووندا فراوان ده‌بێت و ده‌كشێت بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی منداڵه‌كه بدات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ملی مناڵدان جۆره ماده‌یه‌كی لینج دروست ده‌كات، یارمه‌تی ڕۆیشتنی تۆوه‌كان ده‌دات، تا بچنه ناو مناڵدانه‌وه. هه‌ندێك له‌ژنان بوونی ئه‌و ماده لینجه به‌نیشانه‌یه‌ك له‌نیشانه‌كانی هێلكه‌دانان داده‌نێن.
زێ (Vagina)
بریتییه له‌ڕێبازی ملی مناڵدان بۆ ده‌ره‌وه، دیواره‌كانی زێ ته‌ڕن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆر ماسولكه‌یان تێدایه، كه‌یارمه‌تی فراوان بوونی ده‌د‌ه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێك‌دا كه‌پیاییدا ده‌ڕوات، وه‌ك قه‌پاغه لۆكه‌ییه‌كان و چوكی پیاو و ئامڕازه پزیشكیه‌كان و ئه‌و كۆرپه‌له‌یه‌ش كه له مناڵدانه‌وه ده‌ێت.
به‌رده‌م زێ یا ده‌رچه‌ی مێ (Vulva)
بریتیگ له هه‌ردوو لێو گه‌وره‌كان (Labia Majora) یا لێوه ده‌ره‌كیه‌كان كه به‌توكی موسه‌ڵدان ده‌ووره‌دراون، هه‌روه‌ها هه‌ردوو لێوه بچوكه‌كان (Labia Minora) ڕۆڵی ئه‌و ڕێبازگه‌یانداوه، ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو "زێ"وه.
ژنێك له‌گه‌ڵ یه‌كیكی دی‌دا جیاوازه، ئه‌م دوو لیوه بچووكه له‌نێوان زه‌ردی كاڵ و قاوه‌یی تێردایه، له‌وانه‌یه وه‌ك ئاوریشم نه‌رمبن یا زبربن، له‌وانه‌شه زۆر بچوك بن یا ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بن كه له‌ژێر هه‌ردوو لێوه گه‌وره‌كه‌وه سه‌رده‌بینن.

ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر خاڵی به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوو لێوه‌كه‌دا میتكه (clitoris) هه‌یه، له‌ژێر میتكه‌دا ده‌رچه‌ی میزه‌ڵدان و سه‌ره‌تای ده‌رچه‌ی زێ هه‌یه، ده‌ره‌چه‌ی زێ به‌په‌رده‌یه‌كی ته‌نك ده‌رچه‌ی زێ هه‌یه، ده‌ره‌چه‌ی زێ به‌په‌رده‌یه‌كی ته‌نك ده‌وره‌دراوه پێی ده‌ڵێن په‌رده‌ی كچێنی (hymen)، له‌زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌ی شوییان نه‌كردووه، ئه‌م په‌رده‌یه ساغه، به‌ڵام له‌پاشدا دڕاندنی ئازارێكی زۆریان بۆ په‌یدا ناكات.
فایلی ڕاستیه‌كان
پێش هه‌شت هه‌فته له‌دایكبوون، هێلكه‌دانی كچ نزیكه‌ی 7 ملیۆن نه‌ژاده خانه‌ی هێلكه‌ی تێدایه، به‌ڵام له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له‌دایكبووندا ئه‌م ژماره‌یه كه‌م ده‌بیته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و كاتێك كچه‌كه ده‌گاته ته‌مه‌نی ڕه‌سكاوی (پێگه‌یشتن) ته‌نها 300 هه‌زاری له‌م خانانه ده‌مینیته‌وه.

Digg
del.icio.us




