xozga: مایه‌سیری مایه‌سیری ================================================================================ xozga on 22 September, 2007 04:47:00 زۆر مرۆڤ به هه ردوو ڕه گه زه وه مێینه و نێریینه تووشی گرفتی مایه سیری ده بنه وه، هه رچه نده ڕه گه زی مێینه به شێوه یه كی زیاتر تووشی گرفتی مایه سیری ده بنه وه، به ڵام هه ردوو ڕه گه زه که ئه م گرفته لای پزیشكی تایبه ت ئاشكرا ناكه ن و زۆرجار و پاش تێپه ڕبوونی كاتێكی زۆر به سه ر ئه م گرفته دا ئه نجا سه ردانی پزیشكی تایبه ت ده كه ن، پاش ئه وه ی گرفتی مایه سیری گه یشتۆته قۆناغێكی زۆر ئه شكنجه دار. هۆكاری ئاشكرانه كردنیشی بۆ بوونی شه رم و هه ستكردن به دڵنیانه بوونی ئاشكراكردنی ئه و ڕاستییه ده گه ڕێته وه، چونكه به بۆچوونی زۆر كه س تووشبوونی مایه سیری زۆرجار به شێوه یه كی نادروست له نێو خه ڵكیدا وه رده گیرێت، چونکه مایه سیری تووشی "كۆم" ده بێت. بوونی شه رم له زۆربه ی كۆمه ڵگاكانی سه رزه میندا هه یه، به واتایه كی دیكه له چوارچێوه یه كی داخراوی تایبه ت به كۆمه ڵگه یه كدا نییه. مایه سیری گرفتێكی ترسناك و كوشنده نییه، به ڵام ده بێته هۆی بێزاركردن و دروسكتردنی ئازار و له كاتێكه و بۆ كاتێكی دیكه ده كرێت، ئه م گرفته ناله بارتربێت و كێشه ی نوێ بۆ تووشبووان دروستبكات. هه ربۆیه پێویسته له كاتی هه ستكردن و هاتنه ده ره وه ی خوێنێكی سووری كاڵ له كۆمه وه یان بوونی خوێن به ده رپێ كورته وه سه ردانی پزیشكی تایبه تی بكرێت. مایه سیری چییه؟ مایه سیری وشه یه كی یۆنانییه به واتایی "ده ریای خوێن" دێت. مایه سیری بریتییه له هه ڵئاوسانێكی خوێنبه ره كانی (خوێنهێنه ره كان) له سه ره تای "Rectum" بۆ كۆتایی ڕیخۆڵه. ئه م به شه به شێكی ده وڵه مه ند به بۆری ده ناسرێت. ئه و بۆرییانه ش پاڵپشتی ماسولكه كان ده كه ن، ئه وه ش به مه به ستی داخستن و كردنه وه ی كۆم. ده ستنیشانكردنی مایه سیری له لایه ن پزیشكه وه له و ساته وه ده ستپێده كات، ئه وه ی بۆرییه پۆلیسته رییه كان خوێنیان تێدا ئاپۆڕ ده بێت و نه توانن به شێوه یه كی ئاسایی ته وژمی خوێن به ناویاندا تێپه رببێت. ئه نجامی ئه مه ش ده بێته هه ڵئاوسانی خوێنهێنه ره كان (خوێنبه ره كان) كه ئۆكسجینی پێویست و خوێنی كاڵ ده گوێزنه وه، ئه گه ر هاتوو زیاتر په ره بسێنن ده بنه دروستكردنی چه ماوه یه كی "mucous membrane". قۆناغه كانی مایه سیری قۆناغه كانی مایه سیری هیچ نیشانه یه ك و ئازارێكی ئه وتۆیان نییه، به ڵام بوونی خوێنی ڕه نگ كاڵ و سووتاندنه وه ی كۆم و ته ڕبوون و خورینی چوارده وری كۆم و هه ستكردن به وه ی به ته واوه تی پیسای له كۆمه وه نه هاتۆته ده رێ، واتا هه ستكردن به (قه بز) بوون، ئه وانه هه مووی نیشانه ی تووشبوونن به مایه سیری. پزیشكان مایه سیری به سه ر چوار قۆناغ دابه ش ده كه ن: قۆناغی یه كه م له م قۆناغه دا مایه سیری له به شی ده ره وه ناتوانرێت هه ستی پێبكرێت، ده توانرێت له ڕێگای به كارهێنانی "Protoskop"ه وه - ئامێرێكی پشكنینه وه و ده خرێته ناو ڕیخۆڵه وه - له م قۆناغه دا چه مانه وه یه كی بچووك له كه ناڵی ئه ناڵدا ده بنێرێت. بوونی خوێنی كاڵ له م قۆناغه نابێته هۆی ئازاردان. قۆناغی دووه م گرێیه كانی مایه سیری له م قۆ ناغه دا ڕوو له گه وره بوون ده كه ن و له كاتی پیساییكردن و په ستانكردن ده كرێت له كۆمه وه بێته ده رێ و به ده ست هه ستی پێبكرێت. هه ر له م قۆناغه وه مانه وه ی زۆر له توالێت و هه ستكردن به به به تاڵ نه بوونه وه ی ڕیخۆڵه له پیسایی زیاتر په ستانكردن له خۆ، ده بێته هۆکاری سووتاندنه وه و خواردندن و خوێن هاتنه ده ره وه. قۆناغی سێیه م له م قۆناغه مایه سیری ته نها له كاتی چوونه سه ر توالێت نابێته هۆی دروستكردنی كێشه، به ڵكو له كاتی كاركردنیش ده بێته هۆکاری كێشه. لێره وه ده بنێرێت و هه ستیشی پێده كرێت، به شێوه یه ك كه ده توانرێت ببرێته ناوه وه. له م قۆناغه ده كرێت ببێته هۆکاری ئازار دروستكردن. قۆناغی چواره م "mucous membrane" سوور ده بێته و ده چه مێته وه به زۆری به شی ده ره وه ی كۆم، له گه ڵ بوونی خوێن و خوراندن و ئازار و ته ڕی ناتوانرێت به شێوه یه ك پیسای بوه ستێنرێت. پزیشك چۆن ده پشكنێت؟ له پاشان پزیشك به په نجه به شێوه یه کی هێواش ده ست به چوارده ووری ده ره وه ی كۆمدا ده هێنێت، پاشان په نجه ی ده باته ناو كۆمی نه خۆشه كه وه، له م ساته دا پێویسته نه خۆش زۆر هێمن و ئارام بێت، چونكه تا چه ند نه خۆش شل بێت، ئه وه نده ئازاری پشكنین كه متر ده بێته وه. له لای هه ندێ كه س ئه م پشكنینه به شێوه یه كی نادروست وه رده گیرێت، هه ربۆیه زۆر كه س سه ردانی پزیشك ناكات، چونكه به شتێكی نادروستی داده نێت، به ڵام له ڕاستیدا ئه م كرداره ی پزیشك كارێكی ڕۆتینیه و هیچ جۆره نادروستێكی پێوه نییه. مرۆڤ نابێت ئه وه له بیر بكات، که ته ندروستی خۆی له پێش هه موو شتێكه وه یه. خۆپاراستن و چاره سه ركردنی مایه سیری گرنگترین و باشترین چاره سه ری مایه سیری په یڕه وكردنی سیسته مێكی خۆراكی ته ندروسته، ئه ویش خواردنی خۆراكێك، ئه وه ی به شێوه یه كی ته ندروست له شی مرۆڤ بتوانێت هه رسی بكات، پاش ئه وه ش خواردنه وه ی 1.5 بۆ 2.5 لیتر/ڕۆژانه له ئاو، تا به شێوه یه كی ڕ ه ووان پیسای بكرێت. مرۆڤ پێویسته كاتی ته واوی خۆی وه ربگرێت كاتێك ده چێته ته والێت، چونكه پیساكردن به شێوه یه كی سروشتی و په ستاننه كردن له خۆ ده بێته هۆی ئازارنه دانی ده ماره كانی ناو ڕێخۆڵه . ئه وه ی گرنگیش بێت پاكوخاوێنی دوای توالێت، چونكه ده بێته ڕێگرتن له كۆبوونه وه ی چه نده ها میكرۆبی زیانبه خش. ئه نجامدانی مه شقی وه رزشی كاریگه ری تایبه تی خۆی بۆ خۆپاراستن و تووشنه بوونی مایه سیری هه یه. بێجگه له و چاره سه رییه سروشتیانه ش چه ندین ده رمانی دیكه هه یه، ئه وانه ی پزیشكی تایبه ت بۆ نه خۆشانی مایه سیری ده نوسێت. هه ندێ پزیشك ڕێگای نه شته رگه ری وه ك چاره سه رێك بۆ هه موو قۆناغه كانی مایه سیری ڕه چاو ده که ن. به ڵام ئه م دیارده یه له وڵاته پێشكه وتووه كانی جیهاندا باوی نه ماوه .