
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

مایه‌سیری
زۆر مرۆڤ به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه مێینه و نێریینه تووشی گرفتی مایه‌سیری ده‌بنه‌وه، هه‌رچه‌نده ڕه‌گه‌زی مێینه به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر تووشی گرفتی مایه‌سیری ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که ئه‌م گرفته لای پزیشكی تایبه‌ت ئاشكرا ناكه‌ن و زۆرجار و پاش تێپه‌ڕبوونی كاتێكی زۆر به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌دا ئه‌نجا سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت ده‌كه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی گرفتی مایه‌سیری گه‌یشتۆته قۆناغێكی زۆر ئهشكنجهدار.
هۆكاری ئاشكرانهكردنیشی بۆ بوونی شه‌رم و هه‌ستكردن به دڵنیانه‌بوونی ئاشكراكردنی ئه‌و ڕاستییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به‌بۆچوونی زۆر كه‌س تووشبوونی مایه‌سیری زۆرجار به‌شێوه‌یه‌كی نادروست له نێو خه‌ڵكیدا وه‌رده‌گیرێت، چونکه مایه‌سیری تووشی "كۆم" ده‌بێت.
بوونی شه‌رم له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی سه‌رزه‌میندا هه‌یه، به‌واتایه‌كی دیكه له‌چوارچێوه‌یه‌كی داخراوی تایبه‌ت بهكۆمهڵگهیهكدا نییه.
مایه‌سیری گرفتێكی ترسناك و كوشنده نییه، به‌ڵام ده‌بێته هۆی بێزاركردن و دروسكتردنی ئازار و له كاتێكه و بۆ كاتێكی دیكه ده‌كرێت، ئه‌م گرفته نالهبارتربێت و كێشه‌ی نوێ بۆ تووشبووان دروستبكات. هه‌ربۆیه پێویسته له كاتی هه‌ستكردن و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خوێنێكی سووری كاڵ له كۆمه‌وه یان بوونی خوێن به ده‌رپێ كورته‌وه سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تی بكرێت.
مایه‌سیری چییه؟
مایه‌سیری وشه‌یه‌كی یۆنانییه به‌واتایی "ده‌ریای خوێن" دێت. مایه‌سیری بریتییه له هه‌ڵئاوسانێكی خوێنبه‌ره‌كانی (خوێنهێنه‌ره‌كان) له سه‌ره‌تای "Rectum" بۆ كۆتایی ڕیخۆڵه. ئه‌م به‌شه به‌شێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به بۆری ده‌ناسرێت. ئه‌و بۆرییانه‌ش پاڵپشتی ماسولكه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی داخستن و كردنه‌وه‌ی كۆم.
ده‌ستنیشانكردنی مایه‌سیری له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه له‌و ساته‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ی بۆرییه پۆلیستهرییهكان خوێنیان تێدا ئاپۆڕ ده‌بێت و نه‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ته‌وژمی خوێن به‌ناویاندا تێپه‌رببێت. ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڵئاوسانی خوێنهێنه‌ره‌كان (خوێنبه‌ره‌كان) كه ئۆكسجینی پێویست و خوێنی كاڵ ده‌گوێزنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو زیاتر په‌ره‌بسێنن ده‌بنه دروستكردنی چه‌ماوه‌یه‌كی "mucous membrane".
قۆناغه‌كانی مایه‌سیری
قۆناغه‌كانی مایه‌سیری هیچ نیشانه‌یه‌ك و ئازارێكی ئه‌وتۆیان نییه، به‌ڵام بوونی خوێنی ڕه‌نگ كاڵ و سووتاندنه‌وه‌ی كۆم و ته‌ڕبوون و خورینی چوارده‌وری كۆم و هه‌ستكردن به‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی پیسای له كۆمه‌وه نه‌هاتۆته ده‌رێ، واتا هه‌ستكردن به (قه‌بز) بوون، ئه‌وانه هه‌مووی نیشانه‌ی تووشبوونن به مایه‌سیری.
پزیشكان مایه‌سیری به سه‌ر چوار قۆناغ دابه‌ش ده‌كه‌ن:
قۆناغی یه‌كه‌م

له‌م قۆناغه‌دا مایه‌سیری له به‌شی ده‌ره‌وه ناتوانرێت هه‌ستی پێبكرێت، ده‌توانرێت له ڕێگای به‌كارهێنانی "Protoskop"ه‌وه - ئامێرێكی پشكنینه‌وه و ده‌خرێته ناو ڕیخۆڵه‌وه - له‌م قۆناغه‌دا چهمانهوهیهكی بچووك له كه‌ناڵی ئهناڵدا ده‌بنێرێت. بوونی خوێنی كاڵ له‌م قۆناغه نابێته هۆی ئازاردان.
قۆناغی دووه‌م

گرێیه‌كانی مایه‌سیری له‌م قۆناغه‌دا ڕوو له گه‌وره‌بوون ده‌كه‌ن و له‌كاتی پیساییكردن و پهستانكردن ده‌كرێت له كۆمه‌وه بێته ده‌رێ و به‌ده‌ست هه‌ستی پێبكرێت. هه‌ر له‌م قۆناغه‌وه مانه‌وه‌ی زۆر له توالێت و هه‌ستكردن به به‌به‌تاڵ نه‌بوونه‌وه‌ی ڕیخۆڵه له‌پیسایی زیاتر پهستانكردن له خۆ، ده‌بێته هۆکاری سووتاندنه‌وه و خواردندن و خوێن هاتنه ده‌ره‌وه.
قۆناغی سێیه‌م

له‌م قۆناغه مایه‌سیری ته‌نها له كاتی چوونه سه‌ر توالێت نابێته هۆی دروستكردنی كێشه، به‌ڵكو له‌كاتی كاركردنیش ده‌بێته هۆکاری كێشه. لێره‌وه ده‌بنێرێت و هه‌ستیشی پێده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانرێت ببرێته ناوه‌وه. له‌م قۆناغه ده‌كرێت ببێته هۆکاری ئازار دروستكردن.
قۆناغی چواره‌م

"mucous membrane" سوور ده‌بێته و ده‌چه‌مێته‌وه به‌زۆری به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كۆم، له‌گه‌ڵ بوونی خوێن و خوراندن و ئازار و ته‌ڕی ناتوانرێت به‌شێوه‌یه‌ك پیسای بوه‌ستێنرێت.

پزیشك چۆن ده‌پشكنێت؟
له پاشان پزیشك به په‌نجه به‌شێوه‌یه‌کی هێواش ده‌ست به چوارده‌ووری ده‌ره‌وه‌ی كۆمدا ده‌هێنێت، پاشان په‌نجه‌ی ده‌باته ناو كۆمی نه‌خۆشه‌كه‌وه، له‌م ساته‌دا پێویسته نه‌خۆش زۆر هێمن و ئارام بێت، چونكه تا چه‌ند نه‌خۆش شل بێت، ئه‌وه‌نده ئازاری پشكنین كه‌متر ده‌بێته‌وه.
له لای هه‌ندێ كه‌س ئه‌م پشكنینه به‌شێوه‌یه‌كی نادروست وه‌رده‌گیرێت، هه‌ربۆیه زۆر كه‌س سه‌ردانی پزیشك ناكات، چونكه به‌شتێكی نادروستی داده‌نێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م كرداره‌ی پزیشك كارێكی ڕۆتینیه و هیچ جۆره نادروستێكی پێوه نییه. مرۆڤ نابێت ئه‌وه له‌بیر بكات، که ته‌ندروستی خۆی له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.
خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی مایه‌سیری
گرنگترین و باشترین چاره‌سه‌ری مایه‌سیری په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌مێكی خۆراكی ته‌ندروسته، ئه‌ویش خواردنی خۆراكێك، ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌شی مرۆڤ بتوانێت هه‌رسی بكات، پاش ئه‌وه‌ش خواردنه‌وه‌ی 1.5 بۆ 2.5 لیتر/ڕۆژانه له ئاو، تا به‌شێوه‌یه‌كی ڕهووان پیسای بكرێت.
مرۆڤ پێویسته كاتی ته‌واوی خۆی وه‌ربگرێت كاتێك ده‌چێته ته‌والێت، چونكه پیساكردن به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی و پهستاننهكردن له‌خۆ ده‌بێته هۆی ئازارنه‌دانی ده‌ماره‌كانی ناو ڕێخۆڵه. ئه‌وه‌ی گرنگیش بێت پاكوخاوێنی دوای توالێت، چونكه ده‌بێته ڕێگرتن له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌نده‌ها میكرۆبی زیانبه‌خش. ئه‌نجامدانی مه‌شقی وه‌رزشی كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی بۆ خۆپاراستن و تووشنه‌بوونی مایه‌سیری هه‌یه.
بێجگه له‌و چاره‌سه‌رییه سروشتیانه‌ش چه‌ندین ده‌رمانی دیكه هه‌یه، ئه‌وانه‌ی پزیشكی تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشانی مایه‌سیری ده‌نوسێت.
هه‌ندێ پزیشك ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانی مایه‌سیری ڕه‌چاو ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا باوی نه‌ماوه.

Digg
del.icio.us




