xozga: ڤایرۆسی په‌له‌وه‌ڕ ڤایرۆسی په‌له‌وه‌ڕ ================================================================================ xozga on 22 September, 2007 04:35:00 ڤایرۆسی په له وه ڕ هه رو ه ها ناسراو به ئه نفلۆزیایی "avian" به یه كێك له ترسناكترین نه خۆشییه ڤایرۆسییه كان ده ژمێردرێت، به شێوه یه كی گشتی تووشی مریشك و قه ل ده بێت، به ڵام باڵنده كۆچكه ره كان و كێوییه كان و تاوس و مریشكی چینیش تووشی ده بن. بنه وه چه ی ڤایرۆسی "H5N1" به یه كێك له وه چه كوشنده كان داده نرێت، ئه و كاته ی دووچاری په له وه ڕ ده بێت، له 80% بۆ له 100%یان له ماوه ی چه ند ڕۆژێكدا ده کوژێت. له هه ندێ باری ده گمه ندا مرۆڤیش تووشی ئه م ڤایرۆسه ده بێت. له كیشوه ری ئاسیا تاكو ئێستا 100 ڕێکه وتی تووشبوون به نه خۆشی ئه نفلۆزیا باڵنده تۆماركراوه و زیاتر له 70 كه س به هۆی ئه م ڤایرۆسه وه گیانیان له ده ستداوه. گواستنه وه گواستنه وه ی ئه م ڤایرۆسه له ئاژه ڵێكه وه بۆ ئاژه ڵێكی دیكه له ڕێگای كۆنتاكتی ڕاسته وخۆه وه ڕووده دات، ئه ویش به هۆی ڕیقنه و لیك و ئاوی چاو یان به هۆی كه ره سه ی پیسبوو - وه ك بۆکسی هێلکه گواستنه وه یان كارتۆنی هێلكه وه . بوونی تۆزێكی زۆر ده بێته هۆکاری پیسبوونی ئه و ژینگه یه و له هه مان كاتدا ده بێته هۆکاری گواستنه وه یه كی ناڕاسته وخۆ. نیشانه كان كاتی تووشبوون بۆ ده ركه وتنی نیشانه كانی نه خۆشی له 3 ڕۆژه وه بۆ 14 ڕۆژی ده بێت. زۆربه ی جار نیشانه کانی تووشبوون به م ڤایرۆسه به گرفتی هه ناسه دان و ڕه نگ ڕه شبوونه وه ی پۆپنه و جیكڵدانه و لاوازبوون و ئاره زوونه كردن بۆ خۆراك و كه مبوونه وه ی كردنی هێلكه و سكچوون ده ستپێده کات. مه ترسی بۆ مرۆڤ توێژه ران مه ترسی په ڕینی جینه كانی ڤایرۆسی "H5N1" ده كه ن، به و شێوه یه ش پێده چێت بتوانێت له مرۆڤێكه وه بۆ مرۆڤێكی دیكه بگوێزرێته وه. توێژینه وه نوێیه كان ئه م مه ترسییانه یان سه لماند: ژێر بنه وه چه كانی ڤایرۆسی "H1N1"، ئه وه ی له ساڵی 1918 تا ساڵی 1920 به ناوی ئه نفلۆزییه ی ئیسپانی ده ناسراو و به هۆیه وه 50 ملیۆن كه س گیانیان له ده ستدا، ڤایرۆسی په له وه ڕ بووه، كه توانیبووی له گه ڵ خانه كانی مرۆڤ خۆی بگونجێنێت. هه ربۆیه ترسێكی گه وره له ئارادا هه یه، که ئه م ڤایرۆسه له گه ڵ خانه كانی مرۆڤدا خۆی بگونجێنت و ببێته مه ترسیترین نه خۆشی سه رده م. چاره سه ركردن دوو ده رمان هه ن، كه ده توانن له چه ند بارێكدا یارمه تی مرۆڤ بده ن "Tamiflu Roche" و "Tamiflu".