
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

ڤایرۆسی په‌له‌وه‌ڕ
ڤایرۆسی په‌له‌وه‌ڕ هه‌رو‌ه‌ها ناسراو به ئه‌نفلۆزیایی "avian" به‌یه‌كێك له ترسناكترین نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان ده‌ژمێردرێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تووشی مریشك و قه‌ل ده‌بێت، به‌ڵام باڵنده كۆچكه‌ره‌كان و كێوییه‌كان و تاوس و مریشكی چینیش تووشی ده‌بن.
بنه‌وه‌چه‌ی ڤایرۆسی "H5N1" به‌یه‌كێك له وه‌چه كوشنده‌كان داده‌نرێت، ئه‌و كاته‌ی دووچاری په‌له‌وه‌ڕ ده‌بێت، له 80% بۆ له 100%یان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا ده‌کوژێت. له هه‌ندێ باری ده‌گمه‌ندا مرۆڤیش تووشی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌بێت. له كیشوه‌ری ئاسیا تاكو ئێستا 100 ڕێکه‌وتی تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆزیا باڵنده تۆماركراوه و زیاتر له 70 كه‌س به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گواستنه‌وه
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵێكه‌وه بۆ ئاژه‌ڵێكی دیكه له‌ڕێگای كۆنتاكتی ڕاسته‌وخۆه‌وه ڕووده‌دات، ئه‌ویش به‌هۆی ڕیقنه و لیك و ئاوی چاو یان به‌هۆی كه‌ره‌سه‌ی پیسبوو - وه‌ك بۆکسی هێلکه گواستنه‌وه یان كارتۆنی هێلكه‌وه. بوونی تۆزێكی زۆر ده‌بێته هۆکاری پیسبوونی ئه‌و ژینگه‌یه و له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته هۆکاری گواستنه‌وه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ.
نیشانه‌كان
كاتی تووشبوون بۆ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له 3 ڕۆژه‌وه بۆ 14 ڕۆژی ده‌بێت. زۆربه‌ی جار نیشانه‌کانی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه به گرفتی هه‌ناسه‌دان و ڕه‌نگ ڕه‌شبوونه‌وه‌ی پۆپنه و جیكڵدانه و لاوازبوون و ئاره‌زوونه‌كردن بۆ خۆراك و كه‌مبوونه‌وه‌ی كردنی هێلكه و سكچوون ده‌ستپێده‌کات.
مه‌ترسی بۆ مرۆڤ
توێژه‌ران مه‌ترسی په‌ڕینی جینه‌كانی ڤایرۆسی "H5N1" ده‌كه‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ش پێده‌چێت بتوانێت له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی دیكه بگوێزرێته‌وه. توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌م مه‌ترسییانه‌یان سه‌لماند: ژێر بنه‌وه‌چه‌كانی ڤایرۆسی "H1N1"، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1918 تا ساڵی 1920 به‌ناوی ئه‌نفلۆزییه‌ی ئیسپانی ده‌ناسراو و به‌هۆیه‌وه 50 ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ڤایرۆسی په‌له‌وه‌ڕ بووه، كه توانیبووی له‌گه‌ڵ خانه‌كانی مرۆڤ خۆی بگونجێنێت. هه‌ربۆیه ترسێكی گه‌وره له ئارادا هه‌یه، که ئه‌م ڤایرۆسه له‌گه‌ڵ خانه‌كانی مرۆڤدا خۆی بگونجێنت و ببێته مه‌ترسیترین نه‌خۆشی سه‌رده‌م.
چاره‌سه‌ركردن
دوو ده‌رمان هه‌ن، كه ده‌توانن له چه‌ند بارێكدا یارمه‌تی مرۆڤ بده‌ن "Tamiflu Roche" و "Tamiflu".

Digg
del.icio.us




