
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

په‌رده‌ی کچێنی
"Hymen" یان په‌رده‌ی "كچێنی" په‌رده‌یه‌كی ناسكه، ئه‌وه‌ی هه‌موو یان كه‌مێك له به‌شی ژووره‌وه‌ی زاركی "گولینك" (Vagina) داده‌پۆشێنێت. "Hymen" وشه‌یه‌كی یونانییه و له ناوی خوای بووكێنی و زه‌ماوه‌ند "God Hymen" وه‌رگیراوه. ئه‌م وشه‌یه له یونانی كۆن بۆ هه‌موو جۆره په‌رده‌یه‌ك به‌کارهاتووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌رده‌یه‌ی دڵی له‌نێو خۆیدا حه‌شارداوه. به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات به‌كارهێنانی ئه‌م وشه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و له كۆتاییدا ته‌نیا بۆ واتای "په‌رده‌ی كچێنی" به‌كارهێنراوه.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی "گولینك" (Vagina) به‌شی چوونه‌ژووره‌وه‌ی نییه و ته‌نیا به ڕیشاڵه‌توێیه باریكه داپۆشراوه، ئه‌وه‌ش پێش له‌دایکبوون به شێوه‌یه‌كی ناته‌واو دابه‌شده‌كرێت. هه‌ر ئه‌و ڕیشاڵه‌توێیه باریكه دواتر ده‌بێت به "Hymen" یان هه‌مان "په‌رده‌ی كچێنی". ئه‌گه‌ر دابه‌شبوونی ئه‌و ڕیشاڵه‌توێیه باریكه پێش له‌دایکبوونی منداڵ به شێوه‌یه‌كی ته‌واو سه‌ربگرێ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له ژنان وه‌ك شتێكی سروشتی و زگماگی ئه‌و په‌رده‌یه‌یان نه‌بێ. زۆر كه‌س وه‌ها بیر ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و په‌رده‌یه له‌نێو "گولینک" (Vagina)دایه. به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه ڕاست نییه و ئه‌و په‌رده‌یه به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی سێکسی و شوێنی ڕاسته‌قینه‌ی له سه‌ره‌تای به‌شی چوونه‌ژووره‌وه‌ی گولینکدایه.
با له‌شی خۆمان زیاتر بناسین
زۆر گرنگه له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له‌شمان زانیاریمان هه‌بێت. ئه‌ندامی سێکسی له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی تر شێوه و ڕه‌نگیان ده‌گۆڕێت. هه‌ندێ تۆخن و هه‌ندێك كاڵترن. هه‌ندێ گه‌وره‌ن و هه‌ندێكی دیکه بچووكن. به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌وانه نائاسایی نین. هه‌روه‌ها شێوه‌ی "په‌رده‌ی كچێنی" له تاكێكه‌وه بۆ تاكێكی تر جیاوازه.
- شێوه‌ی بازنه‌یی: له‌م شێوه‌یه‌دا ئه‌و په‌رده‌یه وه‌ك بازنه‌یه‌ك ده‌ووری زاركی گولینكی داپۆشیوه
- له شێوه‌یه‌كی تردا په‌رده‌كه توانایی چه‌مانه‌وه و خۆكێشانه‌وه‌ی هه‌یه و كاتی سێكس بۆ یه‌كه‌م جار په‌رده‌كه نادڕێت به‌ڵكو به‌بێ خوێنڕێژی ده‌كێشرێته‌وه و لاده‌درێت
- شێوه‌یه‌ك هه‌یه له‌وێدا په‌رده‌كه له درێژایی زاركی گولینكدا به دوو به‌ش دابه‌شكراوه
- فۆڕمی بێژنگی: ئه‌و په‌رده‌یه به ته‌واوی پانایی زێی داپۆشاندووه، به‌ڵام ڕوویه‌كه‌ی كون كونه
هه‌ندێ كچ به‌بێ ئه‌و په‌رده‌یه له‌دایکده‌بن. هه‌ندێكی تر په‌رده‌كه‌یان كونی تێدا نییه. هه‌ندێ هه‌ن په‌رده‌كه‌یان زۆر ئه‌ستووره و بۆ دڕاندنی له‌وانه‌یه یارمه‌تی پزیشکی پێویست بێت، تا پێش به ژان و ئازاری كاتی سێكس بگیرێت.
په‌رده‌ی بێ كون یان به‌ستراو چییه؟
ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌كه له په‌رده‌یه، ئه‌وه‌ی ته‌نیا دوای له‌دایكبوونی یه‌كه‌م منداڵ ده‌دڕێت. به‌ڵام وه‌ك چه‌ند هێڵی ناهاوتهریپی گۆشتی له ده‌ووری زاركی گولینك ده‌مێننه‌وه. ئه‌و كچانه‌ی به ته‌مه‌نی (هه‌راش puberty) ده‌گه‌ن و ده‌که‌ونه سه‌ر (نیشتنهخوێن monthly period)، ئه‌گه‌ر په‌رده‌ی به‌ستراویان بێت، ئه‌وا ئازارێكی زۆریان پێده‌گات، چونكه خوێنه‌كه له پشت ئه‌و په‌رده‌یه‌دا كۆده‌بێته‌وه و ناڕژێته ده‌ر. له‌م باره‌دا یارمه‌تی پزیشکی پێویسته، تا له‌ڕێگای نه‌شته‌گه‌رییه‌وه په‌رده‌كه كون بکرێت و خوێن له‌و نێوه‌دا كۆنه‌بێته‌وه.
بۆچی هه‌ندێ له ژنان له یه‌كه‌م پێوه‌ندی سێکسی خوێنڕێژی ده‌كه‌ن و هه‌ندێکی تر نا؟
ئه‌و جۆره‌ی باسكرا، هه‌ندێك ژن زگماگی به‌بێ ئه‌و په‌رده له‌دایکده‌بن و سروشتییه له یه‌كه‌م پێوه‌ندی سێکسی خوێنڕێژی ناكه‌ن. به‌ڵام جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ژن له باری فیزیكی و ڕۆحی و ده‌روونییه‌وه بۆ سێكس ئاماده بێت، ترس و شه‌رم و شووره‌یی له ئارادا نه‌بێت، له خۆشه‌ویسته‌که‌ی سه‌رپشك بێت و پێشه‌كی به ماچ و باوه‌ش و لاواندنه‌وه‌ی یه‌كترین ده‌ست پێبكه‌ن، زاركی گولینک به ڕاده‌ی پێویست ته‌ڕ ده‌بێت و ئه‌ندامی زاوزێی پیاو به نه‌رمی و به‌بێ ئێش و ئازار ده‌چێته نێو له‌شی ژنه‌وه و له‌و باره‌دا خوێنڕێژی نابێت. به پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر ژن بترسێت، سه‌رپشك نه‌بێت، خۆی گرمۆڵه بكات و ماچ و باوه‌ش و لاواندنه‌وه‌ی یه‌كتر له‌ئارادا نه‌بێت، زاركی گولینك وشكه و خۆ كۆده‌كاته‌وه و ژن كاتی چوونه‌ژووری به‌شی نێرینه‌ی پیاو، ئازارێكی زۆری پێده‌گات و خوێنی لێدێت.
خاڵێكی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه، كه هه‌ندێ پیاو پێیانوایه، که ده‌توانن له كاتی سێكس له‌گه‌ڵ ژنێك بزانن ئه‌و ژنه پێشتر سێكسی هه‌بووه یان نا. به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه.
نه‌بوونی زانیاری بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێیانوابێ، كه ئه‌و په‌رده‌یه په‌رده‌یه‌كی زۆر ئه‌ستووره و به هێزێكی زۆر نه‌بێت نادڕێت. هه‌ر بۆیه له كاتی سێكسدا هه‌ندێ پیاو به هه‌موو هێز و توانایانه‌وه پاڵه‌په‌ستۆی ژن ده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆکاری ئێش و ئازار و برین و خوێنڕێژی له‌لای ژن. له بارێک‌دا ئه‌گه‌ر ژن و پیاو زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌ندامی خۆیان و ئه‌ندامی یه‌كتر هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به نه‌رم و نیانی ده‌ستپێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر كات بده‌ن به یه‌كتر، تا شه‌رم و ترس له نێوانیاندا نه‌مێنێت و ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌نه په‌له په‌ل، هیچ پێویستی به په‌ستان و هێز و توانای سه‌یر و سه‌مه‌ر له‌لایه‌ن پیاوه‌وه ناکات و ژنیش پێویست ناكات ئه‌و هه‌موو ئازار و ئێشه‌ی پێبگات.
ئه‌وه‌ی گرنگه بیزانین
ژماره‌ی ده‌ماره ڕیشاڵه‌كان له‌م په‌رده‌یه‌دا "Hymen" كه‌من، هه‌ر بۆیه‌ش ئارامبوونی ژن له باری ڕۆحی و ده‌روونی و ئاماده‌بوونی له باری فیزیكییه‌وه، ده‌توانێت وا بكات، كه دڕانی ئه‌م په‌رده‌یه ئێش و ئازار و خوێنڕێژی به‌دواوه نه‌بێت. ڕه‌نگه هه‌ر بۆیه‌ش باشتره پێوه‌ندی سێكس بخه‌نه كاتێكه‌وه، كه هه‌لومه‌رج بۆ ئارامی و ئاماده‌بوونی له‌ش و ڕۆحی هه‌ر دوولایان سازبێت. بۆ نموونه "شه‌وی بوكێنی"، ئه‌وه‌ی دایک و باوك و به‌ربووك و خزموكهس و هۆز له پشت ده‌رگا چاوه‌ڕێن و زاوا ده‌بێت "پیاوه‌تی" خۆی بۆ هه‌موو كه‌س بسهڵمهنێت، كاتێكی باش بۆ نزیكیكردن نییه. بووك و زاوا هه‌ر دوو ماندوون و به‌بوونی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه له ده‌وروبه‌ر و له پشت ده‌رگا قه‌ت هیچكامیان ناتوانن ئارام و ئاماده‌بن، تا بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دروست سێكسیان هه‌بێت.
بوونی ئه‌م په‌رده‌یه "Hymen" به هیچ شێوه‌یه‌ک نیشانه‌ی (كچێنی a girls virginal state) نییه. كه‌س ته‌نیا به چاولێكردن ناتوانێت له بوون یان نه‌بوونی ئه‌م په‌رده‌یه دڵنیا بێت. ته‌نیا په‌نجا له سه‌دی ژنان له یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی سێکسیدا خوێنڕێژی ده‌كه‌ن. كه‌وا بوو بوون یان نه‌بوونی ئه‌و چه‌ند دڵۆپه خوێنه ناتوانێت به‌ڵگه‌ی هیچ شتێك بێت. هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی پێدار شێوه‌یه‌ك له په‌رده هه‌یه، ئه‌وه‌ی توانایی خۆكێشانه‌وه‌ی هه‌یه و لێره‌دا چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌شی کێر بۆ نێو قوز نابێته هۆکاری خوێنڕێژی له‌لای ژن، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ژنه قه‌ت پێشتر پێوه‌ندی سێکسی نه‌بووه.
زۆر باشه ژن پێش پێوه‌ندی سێكس بۆ یه‌كه‌م جار بچێته لای پزیشكی پسپۆری ژنان. دیاره نه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڵگه‌نامه‌ی "كچ بوون" وه‌رگرێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر شێوه‌ی په‌رده‌ی "كچێنی" خۆی وه‌ربگرێت و له‌شی خۆی باشتر بناسێت. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خاوه‌نی په‌رده‌ی ئه‌ستوور یان به‌ستراو بێت، بۆ لابردنی پێویستیان به یارمه‌تی پزیشك هه‌ر ده‌بێت. هه‌بوونی ئه‌و زانیارییانه پێش به زۆر ڕووداوی ناخۆش و هه‌ندێ جار دڵته‌زێن ده‌گرێت!
كه زاركی "گولینك" (Vagina) ته‌نگ بوو، باشتر وایه به كرێمی تایبه‌ت چه‌ور بكرێت یان سوود له جێڵ یان سپرێی وه‌ربگیرێت. هه‌روه‌ك باسكرا، ده‌ستپێكێكی نه‌رم و نیان و لاواندنه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ده‌بێته هۆکاری ته‌ڕبوونی ئه‌ندامی سێکسی ژن و پێوه‌ندی سێكس گه‌لێك ئاسان ده‌بێته‌وه.
هه‌ندێ جار ئه‌م په‌رده‌یه به یه‌ك دوو جار پێوه‌ندی سێكس به ته‌واوی نادڕێت، به‌ڵكو هه‌ر جاره‌ی به‌شێكی ده‌دڕێت و له‌وانه‌یه كه‌مێك خوێنی لێ بێت. سه‌ره‌ڕای نه‌دڕانی په‌رده‌كه به‌ته‌واوی، تۆواوی پیاو ده‌توانێت له كونه‌كانی په‌رده‌كه ده‌رباز بێت و له‌گه‌ڵ هێلكه‌ی ژن یه‌کبگرن و منداڵ ساز بێت. واتا ژن سه‌ره‌ڕای بوونی "په‌رده‌ی كچێنی" ده‌كرێ سكی پڕ بێت.
هه‌ندێ چالاكی وه‌رزشی وه‌ك ئه‌سپسواری، تێنان و ده‌رهێنانی "تامپۆن tampon" و ده‌ستپه‌ڕكردن ده‌توانێت ئه‌م په‌رده‌یه لادات یان بیدڕێنێت. به‌ڵام چالاكی وه‌ك هه‌ڵاتن، مه‌له‌وانی، سه‌ما، نابنه هۆکاری دڕانی "په‌رده‌ی كچێنی"، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كاتی كایه‌كردن، بازدان یان كه‌وتن، نووكی شتێك، ڕێك بگاته ئه‌و په‌رده‌یه و بیدڕێنێت!

Digg
del.icio.us




