
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

ده‌ستپه‌ڕ
ده‌ستپه‌ڕكردن ئاماژه‌كردنێكه به‌خۆ تێرکردن، ئه‌م خۆ تێرکردنهش ده‌كرێت به هۆی ده‌ست یان ئامرازی یارمه‌تی ئه‌نجام بدرێت. له نێو هه‌ندێ كۆمه‌ڵگادا كردنی ده‌ستپه‌ڕ چ له‌لایه‌ن ڕه‌گه‌زی نێرینه یان مێینه به‌شێوه‌یه‌كی نادروست وه‌رده‌گیرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر ڕوویه‌كی نادروستی هه‌یه له نێو هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه دهستپهڕكردنی ڕه‌گه‌زی مێینه‌یه. هه‌ربۆیه ڕه‌گه‌زی مێینه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر كاری ده‌ستپه‌ڕكردن ده‌كه‌ن.
بۆ كچان و ژنان ده‌ستپه‌ڕ هه‌ڵدان كارێكی گرنگه، تاكو له‌ڕێگای ئه‌م كرداره‌وه له شێوازی سێكسی خۆیان زیاتر تێبگه‌ن. لێخشاندنی ده‌ست و به‌كارهێنانی فه‌نتازی به‌یه‌كێك له باشترین ڕێگاكانی زیاتر خۆناساندن ده‌ژمێردرێن. به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكرێت، كه دهستپهڕههڵدان نابێته جێگاگرتنه‌وه‌ی هاوسه‌ری ژیان یان به‌پێچه‌وانه، به‌ڵكو دهستپهڕههڵدان به‌درێژایی ژیان هاوتایه.
دهستپهڕههڵدان ده‌بێته هۆکاری نزیكردنه‌وه‌ی هه‌ستی سێكسی، ئه‌وه‌ی له داهاتووی ژیانی هه‌ریه‌كێك له ئێمه شتی گرنگی لێوه فێر ده‌بین، بۆ نموونه كچ ده‌توانێت شێوازی ئۆگازمۆزی خۆی بۆ ده‌ربكه‌وێت و به‌و شێوازه‌ش زیاتر ئاشنا ئه‌وانه‌ی ببێت، كه ده‌بنه هۆی به‌خشینی شادومانی زۆر له‌كاتی سێكسکردندا.
مه‌شقكردن ده‌بێته هۆکاری زیاتر فێربوون
لێخشاندن و بیركردنه‌وه‌ی فانتازی له‌سه‌ره‌تادا پێویستی به چه‌ند هه‌وڵێكی زیاتره، تاكو باشتر و باشتر بتوانرێت خۆشی له‌ڕێگای دهستپهڕههڵدانهوه به‌رجه‌سته بکرێت.
ناهه‌موارترین كێشه، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین شه‌وی بووكینی تووشی ئافره‌تانی هه‌ندێك کۆمه‌ڵگا ده‌بێت - شه‌رمه. ئه‌و شه‌رمه‌ش هۆكه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگا و چواردهوهریه، ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ت تێیدا ژیاوه، بۆیه پێویسته كچان شێوازی شه‌رم وه‌لا بنێن و ڕێگای ناساندنی له‌شی خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك ته‌ندروست په‌یڕه‌وو بكه‌ن.
زۆر كچ و ئافره‌ت دهستپهڕههڵدان به جێگری سێكس داده‌نێن، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌چوونه قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی ژیانی مرۆڤه‌وه كۆن ده‌بێت و باوی نامێنێت. به‌ڵام گرنگی دهستپهڕههڵدان لای زۆر كچ و ئافره‌ت نائاشكرایه.
هیچ جۆره نووسراوێك یان ڕێنوسێك نییه جۆری دهستپهڕههڵدان دیاری بكات، زۆر هه‌ن له‌كاتی خۆشوشتندا به‌هۆی ته‌وژمی ئاو ده‌ستپه‌ڕ هه‌ڵده‌ده‌ن یان زۆر كچ یان ژن له‌نێو جێگادا به‌هۆی سه‌رینه‌وه دهستپهردهكهن یان له كاتی وه‌ستان خۆیان به‌شتێكه‌وه ده‌نووسێن و خۆیان تێر ده‌كه‌ن.
ئامرازه‌کانی یارمه‌تی - وه‌ك شێوازی ئه‌ندامی زاووزێ نێرینه‌ی ده‌ستكرد - سوودمه‌ندییه‌کی یه‌کجار زۆری بۆ دهستپهڕههڵدانی كچان و ژنان هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌كارده‌هێنرێت.
پێویسته كچان و ژنان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام وه‌ك پێویست نه‌ڕواننه ده‌ستپه‌ڕ، چونكه ده‌كرێت ئه‌م كرداره ببێته هۆکاری دوركه‌وتنه‌وه له دامه‌زراندنی ژیانی هاوسه‌ری یان گوێنه‌دان به ئه‌نجامدانی سێكس. ده‌كرێت به‌رده‌وام بوونێكی زۆر له‌سه‌ر ده‌ستپه‌ڕ ببێته هۆکاری په‌یوه‌ستبوون، به‌وه‌ی که ده‌ستپه‌ر ببێته كارێكی ڕۆژانه‌ی ژیان.
ده‌ستپه‌ڕ له‌لای ڕه‌گه‌زی نێرینه
وه‌ك ته‌كنیك بێگومان هیچ جیاوازێكی ئه‌وتۆی نییه له‌گه‌ڵ دهستپهڕكردنی مێینه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت نێرینه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ده‌ستپه‌ر سپێرم فڕی ده‌داته ده‌رێ، كه ئه‌ویش گه‌یشتن به‌پله‌ی تێربوون. شێوازی كردنی دهستپهڕیش له نێو ڕه‌گه‌زی نێرینه به‌ڕاوه‌شاندنی ئه‌ندامی زاووزێ ده‌بێت و چوونه ناو ئه‌ندێشه‌ی و جیهانێكی فانتازییه‌وه. بێگومان کوڕان و پیاوان زیاتر و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌ستپه‌ڕ ده‌كه‌ن.

Digg
del.icio.us




