xozga: میزكردنی منداڵ له كاتی خه‌ودا میزكردنی منداڵ له كاتی خه‌ودا ================================================================================ xozga on 22 September, 2007 03:45:00 كاتێك منداڵ ده چێته ته مه نی چوار ساڵانه وه توانای كۆنترۆڵكردنی میزكردنی ده بێت و به شێوه یه كی ئاسای وه ك مرۆڤێك هه ست به میزهاتنی خۆی ده كات و شه وان به ئاگادێت و له جێگای خۆی دێته ده رێ و ده چێت بۆ ته والێت. به ڵام هه ر له م ته مه نه ده كرێت منداڵ تووشی گرفتی كۆنترۆڵنه كردنی میزكردن بێت: ئه و ساته ش منداڵ کۆنترۆڵی میزکردن له ده ستده دات و ئه م كێشه یه گرفتێكی بڵاوه له نێو منداڵاندا و چاره سه ركردنیشی كارێكی ئاسان و ساكار نییه. ئه و منداڵانه ی توانای كۆنترۆڵكردنی خۆیان بۆ میزكردن نامێنێت، له ته مه نی چوار ساڵانه دا ده گاته له 30% و به چوونه ته مه نی شه ش ساڵی ئه م ڕێژه یه داده به زێت بۆ له 10% و له ته مه نی 12 ساڵیدا ده گاته له 3% و له ته مه نی هه ژده ساڵیدا ده بێته له 1%. ڕه گه زی نێرینه زیاتر میز ده كه ن به خۆیاندا و كۆنترۆڵی خۆیان بۆ ناكرێت، ئه ویش به به راوردكردنیان له گه ڵ ڕه گه زی مێینه - ئه م دیارده یه ش به شه و زیاتره وه ك له ڕۆژ. هۆکاری كۆنترۆڵنه كردنی میزكردن له كاتی خه وتندا له 1% بۆ 2% بۆ كێشه ی كۆئه ندام و له 98% بۆ باری ده روونی ده گه ڕێته وه. كێشه ی كۆئه ندام بۆ هۆکاره سروشتییه کان ده گه ڕێته وه ، ئه وه ی منداڵ پێیدێته ژیانه وه. هه روه ها تووشبوون به هه وكردنی به رده وام یان تووشبوون به نه خۆشی شه كره یان كه مێكی زۆر به هێزی توخمی كالیسۆم به کێشه کانی کۆئه ندام داده نرێن، بێگومان دواكه وتنێكی ته واو پێگه یشتنی مێشك به یه كێك له هۆکاره کانی کێشه ی کۆئه ندام داده نرێت. شڵه ژانی باری ده روونی و په روه رده یی منداڵ ده بێته هۆی تێكدانی هه ست و كه مكردنه وه ی هه ستی ئه و منداڵه، تا بتوانێت پشت به خۆی ببه ستێت. زۆرجار به شێوه یه كی پێویست هۆشیاری و ئامۆژگاری منداڵان ناكرێت ته والێت بۆ میزكردن به كاربهێنن یان ئه گه ر هۆشیاری و ئامۆژگاری بكرێن، ئه وا شێوازێكی توند و هه ڵه به كارده هێنرێت، ئه ویش به پێچه وانه ی ئاستی هۆشیاری كۆمه ڵگای ئه و منداڵه تێیدا ده ژی به كاریده هێنرێت. زۆر خێزانان شێوازی توندوتیژ له گه ڵ منداڵه كانیان به كارده هێنن بۆ گه یشتن به ئامانجی ئه وه ی منداڵه كانیان ڕێگای ته والێت بگرنه به ر، ئه ویش ئه گه ر هاتوو شه وان میزیان هات، ئه مه ش خۆی بۆ خۆی گرفتێكی ده روونی گه وره لای منداڵان دروست ده كات و ده بێته هۆکاری دابه زاندنی هه ستی منداڵێتی ئه و منداڵه. كێشه ی نێو خێزان - به واتا كێشه ی نێوان ژن و مێرد - ده بێته هۆکاری ڕوواندنی ترس و بڕوانه مان به بوونی ئه و منداڵه وه ك مرۆڤێك، ئه وه ش وا له منداڵان ده كات كۆنترۆڵیان نه مێنێت و شه وان یان به ڕۆژ كۆنترۆڵی میزكردنیان له ده ست بچێت. منداڵان به شێوه یه كی گشتی ترسیان له ده رزی پزیشكان هه یه، هه ربۆیه زۆر منداڵ به بینینی ده رزی یان پزیشك سامناكی ڕوویان ده گرێت و له رزێك له شیان ده گرێت. زۆر منداڵ به گۆڕینی شوێن كۆنترۆڵی میزكردن له ده ست ده د ات، چونكه زۆر منداڵ به به شوێنگه یه ك یان شتێك په یوه ست ده بن. قوڵی خه وتنی منداڵ و به ئاگانه هاتنه وه ی له هۆكاره فیسۆلۆژییه كان ده ژمێرێن، ئه وانه ش وا له منداڵان ده كه ن كۆنترۆڵی میزكردنیان له ده ست بده ن و میز بكه نه ژێر خۆیان. كێشه ده روونیه كان به گه وره بوونی منداڵان و چوونه قۆناغه كانی داهاتووی ژیانه وه ڕوو له كه مبوونه وه ده كه ن، ئه گه ر هاتوو چاره سه ری پزیشكی بۆ بكرێت یان بۆی نه كرێت. به ڵام زۆر ده گمه ن ڕووده دات منداڵان ئه م كێشه یه تا قۆناغی هه رزه كاری له گه ڵ خۆیان به رن. ئه و منداڵانه ی تووشی ئه م گرفته ده بن، دووچاری بارێكی ده روونی ناهه موار ده ێن، هه ست به شه رم و حه ز به نزیكبوونه وه ی هاوته مه نانی خۆیان ناكه ن و هه ستێكی ڕه قیان لا گه شه ده بێت، به مه ش چاره سه ركردنی كێشه كه یان زیاتر ئاڵۆز ده بێت. بۆ چاره سه ركردنی ئه م دیارده یه پێویسته ئه م خاڵانه ی خواره وه ڕه چاو بكرێت: - سه ردانی پزیشكی تایبه ت، تا بزانرێت هیچ گرفتێك له كۆئه ندامی میزی ئه و منداڵانه نییه - دابینكردنی كه ش و ژینگه یه كی گونجاو بۆ ئه و منداڵانه و ڕێگا نه دان به خوشك و براكانی بیكه نه نوكته و بنێشته خۆشه ی خۆیان - ڕوواندنی هه ستی باو ه ڕ به خۆكردن تا ئه و منداڵه هه ست بكات خۆی لێپرسراوه به خۆی - هۆشیاری كردنه وه ی منداڵان، ئه گه ر هاتوو پێویستیان به ته والێت كرد، به بێ پرسیاركردن بچن بۆ ته والێت - خه ڵاتكردنی منداڵ و به ڵێن پێدانی به خه ڵاتی به نرخ، ئه گه ر هاتوو توانی كۆنترۆڵی میزكردنی خۆی بكات