
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

میزكردنی منداڵ له كاتی خه‌ودا
كاتێك منداڵ ده‌چێته ته‌مه‌نی چوار ساڵانه‌وه توانای كۆنترۆڵكردنی میزكردنی ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسای وه‌ك مرۆڤێك هه‌ست به‌میزهاتنی خۆی ده‌كات و شه‌وان به‌ئاگادێت و له جێگای خۆی دێته ده‌رێ و ده‌چێت بۆ ته‌والێت. به‌ڵام هه‌ر له‌م ته‌مه‌نه ده‌كرێت منداڵ تووشی گرفتی كۆنترۆڵنه‌كردنی میزكردن بێت: ئه‌و ساته‌ش منداڵ کۆنترۆڵی میزکردن له‌ده‌ستده‌دات و ئه‌م كێشه‌یه گرفتێكی بڵاوه له‌نێو منداڵاندا و چاره‌سه‌ركردنیشی كارێكی ئاسان و ساكار نییه.
ئه‌و منداڵانه‌ی توانای كۆنترۆڵكردنی خۆیان بۆ میزكردن نامێنێت، له ته‌مه‌نی چوار ساڵانه‌دا ده‌گاته له 30% و به‌چوونه ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی ئه‌م ڕێژه‌یه داده‌به‌زێت بۆ له 10% و له‌ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا ده‌گاته له 3% و له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا ده‌بێته له 1%. ڕه‌گه‌زی نێرینه زیاتر میز ده‌كه‌ن به‌خۆیاندا و كۆنترۆڵی خۆیان بۆ ناكرێت، ئه‌ویش به‌به‌راوردكردنیان له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی مێینه - ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌شه‌و زیاتره وه‌ك له‌ڕۆژ.
هۆکاری كۆنترۆڵنه‌كردنی میزكردن له‌كاتی خه‌وتندا له 1% بۆ 2% بۆ كێشه‌ی كۆئه‌ندام و له 98% بۆ باری ده‌روونی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كێشه‌ی كۆئه‌ندام بۆ هۆکاره سروشتییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی منداڵ پێیدێته ژیانه‌وه. هه‌روه‌ها تووشبوون به هه‌وكردنی به‌رده‌وام یان تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره یان كه‌مێكی زۆر به‌هێزی توخمی كالیسۆم به‌کێشه‌کانی کۆئه‌ندام داده‌نرێن، بێگومان دواكه‌وتنێكی ته‌واو پێگه‌یشتنی مێشك به‌یه‌كێك له‌هۆکاره‌کانی کێشه‌ی کۆئه‌ندام داده‌نرێت.
شڵه‌ژانی باری ده‌روونی و په‌روه‌رده‌یی منداڵ ده‌بێته هۆی تێكدانی هه‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئه‌و منداڵه، تا بتوانێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت. زۆرجار به‌شێوه‌یه‌كی پێویست هۆشیاری و ئامۆژگاری منداڵان ناكرێت ته‌والێت بۆ میزكردن به‌كاربهێنن یان ئه‌گه‌ر هۆشیاری و ئامۆژگاری بكرێن، ئه‌وا شێوازێكی توند و هه‌ڵه به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌ویش به پێچه‌وانه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگای ئه‌و منداڵه تێیدا ده‌ژی به‌كاریده‌هێنرێت.
زۆر خێزانان شێوازی توندوتیژ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان به‌كارده‌هێنن بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ڕێگای ته‌والێت بگرنه‌به‌ر، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاتوو شه‌وان میزیان هات، ئه‌مه‌ش خۆی بۆ خۆی گرفتێكی ده‌روونی گه‌وره لای منداڵان دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆکاری دابه‌زاندنی هه‌ستی منداڵێتی ئه‌و منداڵه.
كێشه‌ی نێو خێزان - به‌واتا كێشه‌ی نێوان ژن و مێرد - ده‌بێته هۆکاری ڕوواندنی ترس و بڕوانه‌مان به‌بوونی ئه‌و منداڵه وه‌ك مرۆڤێك، ئه‌وه‌ش وا له منداڵان ده‌كات كۆنترۆڵیان نه‌مێنێت و شه‌وان یان به‌ڕۆژ كۆنترۆڵی میزكردنیان له ده‌ست بچێت.
منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ترسیان له ده‌رزی پزیشكان هه‌یه، هه‌ربۆیه زۆر منداڵ به‌بینینی ده‌رزی یان پزیشك سامناكی ڕوویان ده‌گرێت و له‌رزێك له‌شیان ده‌گرێت.
زۆر منداڵ به‌گۆڕینی شوێن كۆنترۆڵی میزكردن له‌ده‌ست ده‌د‌ات، چونكه زۆر منداڵ به به‌شوێنگه‌یه‌ك یان شتێك په‌یوه‌ست ده‌بن.
قوڵی خه‌وتنی منداڵ و به‌ئاگانه‌هاتنه‌وه‌ی له هۆكاره فیسۆلۆژییه‌كان ده‌ژمێرێن، ئه‌وانه‌ش وا له منداڵان ده‌كه‌ن كۆنترۆڵی میزكردنیان له ده‌ست بده‌ن و میز بكه‌نه ژێر خۆیان.
كێشه ده‌روونیه‌كان به‌گه‌وره بوونی منداڵان و چوونه قۆناغه‌كانی داهاتووی ژیانه‌وه ڕوو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ بكرێت یان بۆی نه‌كرێت. به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات منداڵان ئه‌م كێشه‌یه تا قۆناغی هه‌رزه‌كاری له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن.
ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی ئه‌م گرفته ده‌بن، دووچاری بارێكی ده‌روونی ناهه‌موار ده‌ێن، هه‌ست به‌شه‌رم و حه‌ز به‌نزیكبوونه‌وه‌ی هاوته‌مه‌نانی خۆیان ناكه‌ن و هه‌ستێكی ڕه‌قیان لا گه‌شه ده‌بێت، به‌مه‌ش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دیارده‌یه پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بكرێت:
- سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت، تا بزانرێت هیچ گرفتێك له كۆئه‌ندامی میزی ئه‌و منداڵانه نییه
- دابینكردنی كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و منداڵانه و ڕێگا نه‌دان به خوشك و براكانی بیكه‌نه نوكته‌و بنێشته‌خۆشه‌ی خۆیان
- ڕوواندنی هه‌ستی باو‌ه‌ڕ به‌خۆكردن تا ئه‌و منداڵه هه‌ست بكات خۆی لێپرسراوه به‌خۆی
- هۆشیاری كردنه‌وه‌ی منداڵان، ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستیان به ته‌والێت كرد، به‌بێ پرسیاركردن بچن بۆ ته‌والێت
- خه‌ڵاتكردنی منداڵ و به‌ڵێن پێدانی به خه‌ڵاتی به‌نرخ، ئه‌گه‌ر هاتوو توانی كۆنترۆڵی میزكردنی خۆی بكات

Digg
del.icio.us




