
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

شه‌یتانی بوون
زۆر له پیاوان و ئافره‌تان له‌كاتی نووستنیاندا خه‌ون به‌كار و كردنی سێكسییه‌وه ده‌بینن. ئه‌م جۆره خه‌ونانه بیره‌وره‌یه‌ك و هه‌ستێكی تایبه‌تی خۆی له مێشكی ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ونه‌كه ده‌بینێت به‌جێده‌هێڵێت، به‌ڵام له‌وانه‌ش ئه‌م خه‌وه‌نه هیچ بیره‌وه‌یه‌ك و هه‌ستێكی ئه‌وتۆ به‌جێنه‌هێڵێت.
شه‌یتانی بوون ڕووداوێكه زۆرجار ڕووده‌دات و له‌پاش ته‌واوبوون هه‌ستێك له خۆشی به‌جێده‌هێڵێت.
شه‌یتانی بوونی ڕه‌گه‌زی نێرینه
هاویشتنی یه‌كه‌مین سپێرم به "Pollution" ناوده‌برێت، به‌هۆی خه‌ون بینینی سێكسییه‌وه ڕووده‌دات. هاویشتنی سپێرم به‌هۆی شه‌یتانی بوونه‌وه زۆر له گه‌نجان تووشی ده‌بن، ئه‌ویش ئه‌و ساته‌ی ده‌چنه قۆناغی هه‌رزه‌كارییه‌وه و پاش ئه‌م قۆناغه‌ش ئه‌گه‌ر هاتوو ماوه‌یه‌كی درێژ به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستكردانه سپێرم نه‌هێنرێته ده‌رێ، ئه‌وا به‌هۆی بنینی خه‌ونێكی سێكسی گه‌نج شه‌یتانی ده‌بێت.
شه‌یتانی بوون مه‌رج نییه هه‌ر له نێو گه‌نجاندا ڕووبدات، به‌ڵكو پیاوانی به‌ته‌مه‌نیش تووشی شه‌یتانی بوون ده‌بن، ئه‌ویش به‌هۆی نه‌كردنی سێکس له ماوه‌ی پێش شه‌یتانی بووندا.
شه‌یتانی بوونی ڕه‌گه‌زی مێینه
كچانیش وه‌ك كوڕان تووشی شه‌یتانی بوون ده‌بن، كه ئه‌ویش به ئۆڕگازمۆز كۆتایی دێت. زۆر له‌و كچانه‌ی تووشی شه‌یتانی بوون ده‌بن، حه‌زێكی سێكسی له‌خه‌ویان ده‌كات و به‌هۆش دێن و خۆیان به‌هۆی كردنی ده‌ستپه‌ڕه‌وه ئۆڕگازمۆزی خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن.
شه‌یتانی بوون له‌هه‌موو باره‌كانییه‌وه ڕووداوێكی سروشتییه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان گرفتی ته‌ندروستی و ڕه‌وشتی له‌گه‌ڵدا نییه. ده‌بێت هه‌موو گه‌نجێك جا چ كچ یان کوڕ ئه‌م ڕاستییه بایۆلۆژییه‌ی له‌شی خۆی بزانێت و نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر ده‌رنه‌بڕێت.

Digg
del.icio.us




