
هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیاری

بایۆلۆژی ئایدز
ڤایرۆسی "HIV" هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشی ئایدزه و تووشی سیسته‌می به‌گری مرۆڤ ده‌بێت.
نه‌خۆشی ئایدز تاكو ئێستا بۆته هۆی كوشتنی 28 ملیۆن مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، له سه‌ره‌تادا ڤایرۆسی "HIV" سیسته‌می به‌رگری له‌ش وێران ده‌کات و دواتریش له‌ش له‌تواناییدا نابێت به‌رگه‌ی هیچ نه‌خۆشیه‌کی تر بگرێت.
هه‌رچه‌ند ڤایرۆسی "HIV" له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌كانی هه‌شتاوه ناسراو، به‌ڵام تاكو ئێستا نه‌توانراوه هیچ ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه سامناك و كوشنده‌یه بدۆزرێته‌وه.
ڤایرۆسی "HIV"
ڤایرۆسی "HIV" هێرش ده‌كاته سه‌ر سیسته‌می به‌رگری، كه ئه‌ویش سیسته‌مێکی سه‌ره‌كی له‌شه و كاری پاراستن و به‌رگریكردن له نه‌خۆشی ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
ڤایرۆسی ناوبراو هێرش ده‌كاته سه‌ر جۆرێك له خڕۆکه سپیه‌کان و له‌سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌یان پرۆتینێك به‌ناوی "CD4" دروست ده‌كات. ڤایرۆسی "HIV" كۆنترۆڵی ئه‌و خانانه ده‌كات، لێره‌وه جینه‌كانی خۆی له ڕێگای "DNA"ه‌وه بۆ ناوخانه‌كان تێپه‌ڕ ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئامێرێكی زیادكردن به‌كارده‌هێنێت، كه ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خانه‌ی نوێ.
به‌تێپه‌ڕبوونی كات خانه‌كانی خڕۆكه سپییه‌كان به‌ره‌و نه‌ما ده‌چن و ده‌مرن، ئه‌و خانانه‌ی هه‌ڵگری پڕۆتینی "CD4"ن، ئه‌م له‌ناوچوونه‌ش ده‌بێت هۆی لاوازكردن و سستی نه‌خۆش، ئه‌وه‌ی هیچ هێزو به‌رگرێكی ئه‌وتۆی نابێت به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی دیكه، لێره‌وه نه‌خۆشه‌که ده‌گاته قۆناغێكی ترسناك.
ڤایرۆسی "HIV" جۆرێكه له جۆره‌كانی ڤایرۆسی "ڕیترۆ"، ئه‌م جۆره ڤایرۆسه شێوازێكی دروستبوونی ساكاری هه‌یه به‌به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه ناسراوه‌كانی دیكه‌دا، به‌ڵام له‌ناوبردنی زۆر قورسه و ئاڵۆزه.
ئه‌م جۆره ڤایرۆسانه جینه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه ناو "DNA"ی خانه تووشبووه‌کانه‌وه، به‌مه‌ش هه‌ر خانه‌یه‌كی نوێی دروستبوو به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵگری ڤایرۆسی "HIV" ده‌بێت.
ڤایرۆسی HIV چۆن زیاد ده‌كات؟
1- هێرشكردنه سه‌ر خانه‌ی ساغ: له‌سه‌ر به‌شی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی ڤایرۆسی "HIV"دا قۆڵی پرۆ‌تینی هه‌یه. ئه‌م قۆڵانه‌ش له خاڵی وه‌رگرتن له پرۆ‌تینی "CD4" له‌سه‌ر ڕووكاری خانه‌ی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن یه‌كده‌گرن.
2- گواستنه‌وه‌ی جینه‌كان: ڤایرۆسی "HIV" هه‌ڵده‌ستێت به‌كۆپیكردنی جینه‌كانی خۆی.
3- دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له ڤایرۆس: ڤایرۆسی "HIV" جینه‌كانی خۆی ده‌گوێزێته‌وه بۆ ناو "DNA" خانه‌كانی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن، كاتێك خانه‌كان ده‌ست به‌زیادبوون ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵده‌ستێت به‌ئاماده‌كردنی پێكهاته‌كانی ڤایرۆسی "HIV"یش.
4- ته‌واوبوونی میكرۆبی نوێ: پارتیكلی پێهكاته‌كانی ڤایرۆسی نوێ له چیكڵدانه‌یه‌كی نزیك دیواری ناوه‌كی خانه‌كانی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن كۆده‌بنه‌وه. به‌جیابوونه‌وه‌یان له چیكڵدانه‌كه پارتیكلێكی نوێی ڤایرۆسی "HIV" دروست ده‌بێت.
گواستنه‌وه‌ی "HIV"
ڤایرۆسی "HIV" له خوێن و شله‌مه‌نییه‌كانی ناو كۆئه‌ندامی زاووزێ و شیری دایكی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون هه‌یه. ڤایرۆسی ناوبراو به‌هۆی ئه‌و شله‌مه‌نییانه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ كه‌سانی ساغ.
ده‌كرێت ڤایرۆسی "HIV" به‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه بگوێزرێته‌وه:
- ئه‌نجامدانی سێكس له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌ڵگری ڤایرۆسی "HIV" بێت
- به‌كارهێنانی ده‌رزی پزیشكی له‌نێوان چه‌ند كه‌سانێكدا، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رزیانه پاكکژكاری پێویستیان بۆ بكرێت
- گواستنه‌وه‌ی خوێن
- منداڵانی ساوا ئه‌وانه‌ی دایكییان هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه، ده‌كرێت له‌كاتی گه‌شكردنیان له‌سكی دایكیان یان له‌كاتی وه‌رگرتنی شیری دایكیان ئه‌م ڤایرۆسه‌یان بۆ بگوێزێته‌وه
ڤایرۆسی "HIV" له‌ناو لیكی ده‌می مرۆڤدا هه‌یه، به‌ڵام خه‌ستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كه‌مه، نابێته هۆی گواستنه‌وه‌ی بۆ كه‌سێكی دیكه. كاتێك شله‌مه‌نییه‌که به‌هۆی ڤایرۆسی "HIV" پیس ده‌بن، ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی زۆر كه‌مده‌بێته‌وه
بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه، هۆشیاری ده‌درێت به‌مرۆڤ كاری سێكسی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی "HIV"ن یان وه‌ك ڕێگایه‌كی خۆپاراستن كۆندۆم به‌كاربهێنن.
كۆندۆم له‌ماده‌یه‌ك دروست ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی پارتیكلی ڤایرۆسی "HIV" ناتوانێت خۆی تێپه‌ڕبكات پێدا. به‌كارهێنانی كۆندۆم به‌یه‌كێك له‌هه‌ره ڕێگا چالاك و باشه‌كان ده‌ژمێردرێت. هه‌روه‌ها بۆ به‌ربه‌ستكردن و نه‌هێشتنی تووشبوون به‌م ڤایرۆسه، ئه‌نجامنه‌دانی سێكسه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن.
هه‌ندێك ئه‌فسانه هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی "HIV"
ڤایرۆسی "HIV" به‌م ڕێگایانه ناگوێزرێته‌وه:
- له ڕێگای هه‌وا، یان كۆكه یان پژمین
- له ڕێگای ماچكردن یان به‌ركه‌وتن یان ته‌وقه‌كردن
- له ڕێگای كه‌ره‌سی چێشتخانه یان خواردن
- له ڕێگای توالێته‌وه
- له ڕێگای مێروو یان گا‌زگرتن یان هه‌ر جۆره ئاژه‌ڵێك
- له ڕێگا مه‌له‌كردنه‌وه
- به‌هۆی ڕێگای خواردنێك كه‌سێكی هه‌ڵگری ڤایرۆسی "HIV" ئاماده‌ی كردبێت
قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی
نزیكه‌ی له 50%ی ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی "HIV" ده‌بن، نیشانه‌كانیان هه‌مان نیشانه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزیان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ چوار هه‌فته له مێژووی تووشبوونیان به‌ڤایرۆسی "HIV". له‌و نیشانانه‌ش: تا، شه‌كه‌تی، لیربوونی پێست، ئازاری ئێسك، سه‌رئێشه و هه‌وبوونی ده‌رچه‌ی لیمفاوی.
له‌و وێنه بیانییه‌وه قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی تووشبوون به ڤایرۆسی "HIV" به‌تێپه‌ڕبوونی كات زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن نیشان ده‌دات، ئه‌و خانانه‌ی هه‌ڵگری پرۆ‌تینی " CD4" له هه‌ر مللیمه‌تر سێ جایه‌ك له ناو خوێن به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "HIV" تێدا.
ژماره‌ی خانه‌كانی خرۆكه‌ی سپییه‌كانی خوێن، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری پڕۆتینی "CD4"ن له هه‌ر مللیمه‌تر سێ جایه‌كدا ده‌گاته 600 بۆ 1200 خانه، له‌له‌شێكی ساغدا، كاتێك ئه‌م ژماره‌یه بگاته 200 خانه، ئه‌وا ئه‌و که‌سه هه‌ڵگری ڤایرۆسی "HIV" و به‌تووشبووی نه‌خۆشی ئایدز ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ده‌سته‌واژه‌یی (بڕی ڤایرۆس) بریتییه له ژماره‌ی پارتیكلی ڤایرۆسی "HIV" له هه‌ر مللیمه‌تر سێ جایه‌كی ناو خوێندا. ژماره‌ی ڤایرۆسه‌كان به‌بڵاوبوونه‌وه‌یان به‌ناوخوێندا ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی "HIV" چه‌ند ساڵێك ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن پێش ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی ئایدز ببن. ئه‌و ساڵانه‌ی ژیانیشیان به‌بێ هه‌ستكردن به‌هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی "HIV" بوون، به‌ده‌ست كه‌مبوونی كێش و تای ناوبه‌ناو و نه‌خۆشی كه‌ڕووی دوباره و لیری پێست و بیرچوونه‌وه‌ی كاتی ده‌ناڵێنن.
پشكنین بۆ ئاشكراكردنی ڤایرۆسی "HIV"
بڵاوترین ڕێگا بۆ ده‌ستنیشان كردنی ڤایرۆسی "HIV" دیاریكردنی جۆرێك له دژه پارتیكله.
ئه‌م پارتیكله‌ش جۆرێك له دژه پارتیكلی دروست ده‌كات، وه‌ك كاردانه‌وه‌ی سروشتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "HIV"، به‌ڵام ئه‌م دژه پارتیكلانه دوای شه‌ش بۆ دوانزده هه‌فته ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
له‌توانای ئه‌م پارتیكلانه‌دا نییه، ڤایرۆسی "HIV" له‌ناوبه‌رن، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كی گرنگه بۆ بوونی ڤایرۆسی ناوبراو له‌ناو له‌شدا.
ده‌كرێت ڤایرۆسی "HIV" له‌كه‌سێك كه تازه تووشی بووه بگوێزێته‌وه بۆ كه‌سێكی ساغ، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که‌یه هیچ نیشانه‌یه‌كی لێده‌رناكه‌وێت تا دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك.
تووشبوون به ئایدز
كاتێك ڤایرۆسی "HIV" سیسته‌می به‌رگری له‌ش له‌ناوده‌بات، له‌ش توانایی به‌رگریكردنی نه‌خۆشییه‌كانی دیكه نامێنێت و ده‌بێته هۆی كوشتنی مرۆڤ.
تووشبووان به ڤایرۆسی "HIV" زیاتر مه‌ترسی تووشبوونیان به‌نه‌خۆشی سیل و مه‌لاریا و هه‌وبوونی سییه‌كان و نه‌خۆشییه‌كانی پێستیان لێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌كانی خانه‌كانی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن كه هه‌ڵگری پرۆ‌تینی "CD4"ن ڕووده‌دات.
هه‌روه‌ها تووشبووان به ڤایرۆسی "HIV" ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌هه‌ندێك نه‌خۆشی لێ ده‌كرێت، كه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش تووشی مرۆڤی ساغ نابن، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش به‌هۆی میكرۆبه ناسراوه‌كانی ژێنگه ئاسایی ده‌گوێزرێنه‌وه، كه له‌كۆتاییدا ده‌بێت ببێته هۆکاری كوشتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سیسته‌می به‌رگرییان به‌هۆی ڤایرۆسی "HIV" لاواز بووه.
هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشییانه‌ی تووشی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی "HIV" ده‌بن، له كاتێك كه ژماره‌ی خانه‌كانی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری پرۆ‌تینی "CD4"، له‌یه‌ك ملیمه‌تر سێ جای ناو خوێن بۆ 200 خانه كه‌مبێته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئه‌و نه‌خۆشیانه كاتێك ده‌رده‌كه‌ون، كه ژماره‌ی خانه‌كانی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن، كه هه‌ڵگری پرۆ‌تینی "CD4"ن له هه‌ر مللیمته‌رێك سێ جای ناو خوێن بۆ 200 خانه كه‌متربێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌واتا دوای تووشبوون به‌نه‌خۆشی ئایدز.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشیانه هه‌ندێك ده‌رمان هه‌یه، به‌ڵام گرانن و هۆكاری لاوه‌كیان ده‌بێت.
خواره‌وه چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌ن تووشی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی "HIV" ده‌بن:
Malignant lesions
Pneumocystis pneumonia
Brain infections
Mycobacterium avium complex
Cytomegalovirus
Thrush and herpes
Tuberculosis
Cancer of immune system
ده‌رمانی قه‌لاچۆكردنی ڤایرۆسی "HIV"
له‌سه‌ره‌تایی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی "HIV"ه‌وه چه‌ندین ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردن كه‌وتۆته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌وانه‌ی درێژه‌یان به‌ته‌مه‌نی نه‌خۆشه‌کان ده‌ده‌ن. به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانانه‌شه‌وه به‌ربه‌ستێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌و زیادبوونی ڤایرۆسی "HIV" داده‌نرێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانانه‌وه ده‌توانرێت ڕێژه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی خرۆكه‌ی سپییه‌كانی خوێن، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری پرۆ‌تینی "CD4"ن ڕابگیرێت. به‌ڵام هه‌موو ده‌رمانه‌كان به‌ڕێگا چاره‌سه‌ر دانانرێن.
چوار جۆر ده‌رمانی سه‌ره‌كی هه‌ن:
- جۆری یه‌كه‌می ئه‌م ده‌رمانانه، كار له‌پڕۆتینی ڤایرۆسی "HIV" ده‌كات، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر پارتیكلی ڤایرۆسه‌كانه‌وه هه‌یه، تا به خانه‌ی خرۆكه سپییه‌كانی خوێنه‌وه نه‌نووسێت، ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری پرۆ‌تینی "CD4"ن. له بازاڕه‌كاندا ته‌نها یه‌ك جۆر له‌م ده‌رمانانه هه‌یه ئه‌ویش به‌ناوی "فۆزیۆن".
- جۆری دووه‌می ئه‌م ده‌رمانانه، ڕێگه‌ره له كۆپیكردنی جینه‌كانی ڤایرۆسی "HIV" و گواستنه‌وه‌ی بۆ ناو "DNA" خانه‌كانی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن. ئه‌م ده‌رمانانه ده‌بێت هۆکاری تێكدانی كۆپی ئه‌و جینانه‌ی ڤایرۆسه‌كان به‌رهه‌میده‌هێنن.
- جۆری سێیه‌می ئه‌م ده‌رمانانه هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ربه‌ستێك ڕێگر ده‌بێت له‌كۆپیه‌كانی جینه‌كان، ئه‌ویش له‌ڕێگای كاركردن له‌سه‌ر ئه‌نزیمه‌كان، ئه‌وانه‌ی كۆنترۆڵی كاری كۆپیكردن ده‌كه‌ن.
- جۆری چواره‌م كارده‌كاته سه‌ر ئه‌نزیمێك، ئه‌وه‌ی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له كاری كۆكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی پارتیكلی ڤایرۆسی نوێ له ناو خانه‌كانی خرۆكه سپییه‌كانی خوێندا ده‌بینێت.

Digg
del.icio.us




