
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

له په‌ڕاوێزكردنی خۆمدا...
به‌و بیروهه‌سته‌وه، كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ده‌كه‌وێت، وه به‌چاوپۆشی كردن له زۆر حه‌ز و ویست و ئاره‌زووی خۆیی له‌پێناوی ڕازی بوونی چه‌مكی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و بیردۆزه‌ی مرۆڤ په‌ره‌وه‌رده‌ییانه‌ی سه‌ره‌وه، مرۆڤ ده‌كه‌وێته ناوه‌ندێكی پیاداچوونه‌وه به‌سه‌ر پێگه‌ی تاك له خه‌ون و حه‌ز و ئاره‌زوو ڕه‌چاونه‌كراوه‌كانیدا، به‌ره‌و ده‌ربازبوون له په‌ڕاوێزكردنی خۆ و له‌بیرچوونه‌وه‌ی هه‌ست و تامی به‌رهه‌می چالاكی هزری مرۆڤ په‌سه‌ند و خۆشگوزه‌ران.
زۆرجار خۆته‌رخان كردن تاسه‌ر سنووری خۆبه‌ختكردن (خۆقوربانی كردن) ده‌ڕوات، كه ئه‌مه‌ش ڕه‌وتێكی ناگونجاوی پرسیاره په‌سه‌نده، كه تاكی خۆته‌رخانكه‌ر تا چه‌ند له‌پڕۆسه‌ی هۆشیاری و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی هزری به‌رامبه‌ر و كۆمه‌ڵگاكه‌یدا هاوشان بڕوات، وه تاكی خزمه‌ت پێكراو و كۆمه‌ڵگاكه‌ی تاچه‌ند له‌ژێر ڕکێفی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه و به‌رده‌وامییه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
پێكه‌وه ژیانی مرۆڤ و هاریكاری و دۆسیه به‌رفراوانه‌كه‌ی، هه‌ندێ جار به‌رهه‌م هێنه‌ری لایه‌نێكی چالاك بۆ نێوه‌ندێكی ناچالاك، وه ببڕا بێ به‌رهه‌م و لاواز و ناسه‌ربه‌خۆشی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
كه‌وابوو پیاداچونه‌وه به‌ڕه‌وتی پێكه‌وه ژیان و له‌پێناوی یه‌كتریدا ژیان ئه‌توانێت پێداگرتنی ڕه‌وا بێت بۆ بێ به‌ش نه‌بوون له‌و خۆته‌رخانكردنه‌ی تاك بۆ گشت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه.
به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ بۆخۆی داهێنه‌ری ژینگه‌یه‌كی ناهاوتایه، به‌و پێناسه‌یه‌ی كه جیاوازی گه‌شه‌ی هزری تاكه‌كان له‌قه‌واره‌ی جێگه‌ی و پێگه‌ی هه‌رپێناسه و پێوانه كردنێكی نوێ‌دا خۆی ده‌نوێنێت.
بۆیه جێ ی خۆیه‌تی ئاوڕێك له‌خۆیه‌ك بده‌ینه وه كه‌به‌ره و كام ئاكام و له ئاستی كام به‌رده‌وامیدا هه‌نگاو ده‌نێت و نابیته قوربانی و خۆراك بۆ ....

Digg
del.icio.us




