xozga: چۆن په‌سه‌ند بێت؟ چۆن په‌سه‌ند بێت؟ ================================================================================ shamall on 28 September, 2007 06:10:00 هاوده م بوون ناتوانێت هاوبیر بوون بگه یه نێت و پێكه وه ژیانیش ناتوانێ پڕاو پڕی هاوڕێ بوون بێت. چۆنیه تی ژیانی مرۆڤ ئه توانێت دیارده ی ڕه وتی بیركردنه وه ی ئه و بگه یه نێت، به ڵام ئاستی بیركردنه وه ی هزری مرۆڤێك زۆرجار ناتوانێت ده ربڕی ژیانی ئه و بێت، لێره دا پێگه ی ناڕێك و ناگونجاوی ژینگه ی مرۆڤ له په سه ند كردنی دیدی خۆ و ده وروبه ریدا، داهێنه ری لێكخشاندنی چۆنه كان ده بێت. كه واته په سه ندی لای من به ته نیایی ناتوانێ به رده وامی به پێگه ی پێكه وه ژیان بدات، چونكه په سه ندی منه كانی دیكه ئه توانێت چۆنایه تی بخاته ناو پڕۆسه ی هاوبیرنه بوون و هاوپه سه ند نه بوون و هاوئاست نه بوون و هاوڕێ نه بوون. ئه ی كێ په سه ندی چه ند به چۆن په سه ندییه وه گرێ دراوه، دوو مرۆڤ به هه موو بونه وه ریه جه سته یی و هزرییه كانیانه وه له كوێدا ئه توانن ڕه وتی تاك په سه ندی گرێ بده ن به پڕۆسه ی په سه ندی ناپه سه ندییه وه و به به رده وام بوونی پێكه وه هه ڵکردن و پێكه وه ژیاندا خۆ ببیننه وه. لێره دا تاك وه ك كێیه كی مرۆڤی هزر به رفراوانی داڕێژه ری چۆنایه تی و چه ندایه تی ڕێژه یی، ئه توانێت خۆ به و قه باره زانستیانه ی ده لاقه كه ی بیر په سه نی خۆ په سه ند بێت و له به په سه ندكردنی تاكه كانی دیكه ی مرۆڤی جۆراوجۆر (هه مه ڕه نگ) په سه ند، به رده وام له چالاكیدا بێت. كه واته له كام و له كوێ و چۆن ئه و په سه نده زاڵانه له پڕۆسه ی به رده وام بوون و به رده وام نه بوونیاندا ئۆقره ده گرن، كه واته ژێر خانه كانی پایه په سه ندی هزری مرۆڤی سه رده م له ململانێ ی ڕوانگه په سه ندی خۆیدا داهێنه ری پێگه و جێگه ی خۆنوێ كردنه وه یه و به رهه م هێنه ری په سه ندێكی دیكه ی ناپه سه نده.