
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

چۆن په‌سه‌ند بێت؟
هاوده‌م بوون ناتوانێت هاوبیر بوون بگه‌یه‌نێت و پێكه‌وه ژیانیش ناتوانێ پڕاو پڕی هاوڕێ بوون بێت.
چۆنیه‌تی ژیانی مرۆڤ ئه‌توانێت دیارده‌ی ڕه‌وتی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئاستی بیركردنه‌وه‌ی هزری مرۆڤێك زۆرجار ناتوانێت ده‌ربڕی ژیانی ئه‌و بێت، لێره‌دا پێگه‌ی ناڕێك و ناگونجاوی ژینگه‌ی مرۆڤ له په‌سه‌ند كردنی دیدی خۆ و ده‌وروبه‌ریدا، داهێنه‌ری لێكخشاندنی چۆنه‌كان ده‌بێت. كه‌واته په‌سه‌ندی لای من به‌ته‌نیایی ناتوانێ به‌رده‌وامی به‌پێگه‌ی پێكه‌وه ژیان بدات، چونكه په‌سه‌ندی منه‌كانی دیكه ئه‌توانێت چۆنایه‌تی بخاته ناو پڕۆسه‌ی هاوبیرنه‌بوون و هاوپه‌سه‌ند نه‌بوون و هاوئاست نه‌بوون و هاوڕێ نه‌بوون.
ئه‌ی كێ په‌سه‌ندی چه‌ند به چۆن په‌سه‌ندییه‌وه گرێ دراوه، دوو مرۆڤ به‌هه‌موو بونه‌وه‌ریه جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانیانه‌وه له‌كوێدا ئه‌توانن ڕه‌وتی تاك په‌سه‌ندی گرێ بده‌ن به‌پڕۆسه‌ی په‌سه‌ندی ناپه‌سه‌ندییه‌وه و به به‌رده‌وام بوونی پێكه‌وه هه‌ڵکردن و پێكه‌وه ژیاندا خۆ ببیننه‌وه.
لێره‌دا تاك وه‌ك كێیه‌كی مرۆڤی هزر به‌رفراوانی داڕێژه‌ری چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی ڕێژه‌یی، ئه‌توانێت خۆ به‌و قه‌باره زانستیانه‌ی ده‌لاقه‌كه‌ی بیر په‌سه‌نی خۆ په‌سه‌ند بێت و له به‌په‌سه‌ندكردنی تاكه‌كانی دیكه‌ی مرۆڤی جۆراوجۆر (هه‌مه‌ڕه‌نگ) په‌سه‌ند، به‌رده‌وام له‌چالاكیدا بێت.
كه‌واته له‌كام و له‌كوێ و چۆن ئه‌و په‌سه‌نده زاڵانه له‌پڕۆسه‌ی به‌رده‌وام بوون و به‌رده‌وام نه‌بوونیاندا ئۆقره ده‌گرن، كه‌واته ژێر خانه‌كانی پایه په‌سه‌ندی هزری مرۆڤی سه‌رده‌م له ململانێ ی ڕوانگه په‌سه‌ندی خۆیدا داهێنه‌ری پێگه و جێگه‌ی خۆنوێ كردنه‌وه‌یه و به‌رهه‌م هێنه‌ری په‌سه‌ندێكی دیكه‌ی ناپه‌سه‌نده.

Digg
del.icio.us




