xozga: گوێڕایه‌ڵی گوێڕایه‌ڵی ================================================================================ xozga on 28 September, 2007 05:58:00 چرۆی كێشه ی گه نج له سه ره تای ته مه نی منداڵییه وه گه شه ده كات، ئه و كاته ی زارۆكێك پرسیارێك یان بۆچوونوێكی دروست یان نادروستی ده بێت ، ڕاسته وخۆ به شێوه یه كی نادروست وه ڵامی ده درێته وه و هێرشێکی ناشایستانه ی ده کرێته سه ر. هه موو ئه ندامێكی كۆمه ڵگای كوردی به شێوه یه كی نادروست تووشی گوێڕایه ڵبوونی به خێوكاران و گه وره كان ده بنه وه. هه ر له ماڵه وه و دراوسێ و باخچه ی ساوایان و قوتابخانه و تا ده گاته زانكۆ. كاتێك منداڵێك پرسیارێك له دایك یان باوكی ده كات، ئه گه ر پرسیاره كه دروست بێت یان نادروست بێت، به شێوه یه كی ناشارستانی وه ڵامی ده درێته وه ، هه ربۆیه منداڵ جارێكی تر هه وڵ ده دات، له داهاتوودا پرسیار نه كات یان ئه گه ر پرسیارێكی هه بوو وه ڵامه كه ی بۆ داهاتوو هه ڵبگرێت، داهاتووێك، ئه وه ی ئه و تێدا ده بێته دایك یان باوك. سه ره تای کێشه ی کۆمه ڵگا له باخچه ی ساواییه کانه وه ده ستپێده کات، ئه ویش له و ساته ی داده كانی باخچه به شێوه یه کی گوێڕایه ڵی هه ڵسوکه وت له گه ڵ منداڵه کاندا ده که ن، هه ربۆیه كاتێك پرسیارێك له لایه ن منداڵێكه وه ئاڕاسته یان ده كرێت، ده بێت هه مان شێوازی ماڵه وه به كاربهێنن، چونكه ئه و داد ه کانی باخچه ی ساوایان له ژێر سێبه ری هه مان گوێڕایه ڵیدا گه وره بوون. ئه و ساته ی منداڵ ده چێته قوتابخانه پێش ئه وه ی فێری پیت و ڕه وشتی به رز و دروست بكرێت، فێری هه ڵسان و دانیشتنی ده كرێت؛ لێره وه منداڵ فێری گوێڕایه ڵی ده بێت. گوێڕایه ڵی بۆته دڕكێكی پێی هه موو كه سێكی كۆمه ڵگای كوردی به نه وه كانی پێشوو و ئێستا و داهاتووشه وه. ئه م دڕکه ش به ئازاره و ئه شكه نجه یشی زۆره، هه ر ئه و دڕكه شه بۆته هۆی دواكه وتن و هه وڵنه دان بۆ هه نگاوی داهاتوو. قوتابی نابێت له ناو پۆلی قوتابخانه به چاك یان خراپ بۆچوونی خۆی ئاشكرا بكات، چونكه بۆچوون و قسه ی مامۆستا له پێش هه موو شتێكه وه یه ، هیچ به ڵگه یه كیش نییه بتوانێت پێچه وانه ی ئه م ڕاستییه بسه لمێنێت. بێگومان ماڵ و باخچه ی ساوایان و قوتابخانه ته نها شوێن نیین، ئه وانه ی بوونه ته جێگای گوێڕایه ڵی: له ته ك ئه وانیشدا مزگه وته کانیش به به پیاوه ئاینییه کانیانه وه فێرکردنی گوێڕایه ڵی خۆیان ده بینن، پیاوانی ئاین به له به ركردنی چه ند دێڕێك له قورئانی پیرۆز و گوێگرتنیان له چه ند بۆچوونێك بوونه ته ڕوونكه ره وه ی قورئانی پیرۆز. هه ر بۆچوونێكی دیكه جیاوازبێت له گه ڵ بۆچوونه كانی ئه وان، ئه وا یه کسه ر ده بێته گه وره ترین گوناحه ی سه رزه مین و ئه و كه سه ی پرسیارێكی "نه گونجاو" بكات ڕاستودروست ده بێته بێ ئایین و له ئایینی خۆی هه ڵگه ڕاوه ته وه كوشتنی حه ڵاڵ ده بێت. ئایین و باوه ڕ زۆر له وه گه وره تره مرۆڤ به خوێندنه وه ی چه ند دێڕێك له په رتووكی پیرۆز بگاته تێگه یشتنی ته واو و خۆی به زانای ئایینی له پێنوس بدات. ئایین و باوه ڕهێنان به ڕێبازێك ناكرێت له گه ڵ باوه ڕهێنان به پارتێك یان كه سێك به راورد بكرێت. په رتووكه پیرۆزه كان بناغه ی مرۆڤایه تین و مه به ستیش له ناوه ڕۆكه كانیان ئاسووده كردنی كۆمه ڵگا و مرۆڤایه تیه ، نه ك ئه شكه نجه دانی مرۆڤایه تی له نێو کۆمه ڵگایه کدا، ئه وه ی ده ڵێت من ڕاستم و تۆ هه ڵه یت. كاتێك گه نج ئه ویندار ده بێت تووشی گرفتی و كێشه ی كۆمه ڵایه تی زۆر ده بێته وه، چونكه خۆشه ویستی دیارده یه كی نه گونجاوه له كۆمه ڵگای كوردی ڕه وشت "به رزدا"، ئه مه ش به لایه نی كه مه وه له دایكان و باوكانی سالاره وه گوێبیستی ده بیین. به ڵام ئه وان ڕاستی ئه وه یان له یاد كرده وه، که هه ر خۆشه ویستی ده توانێت خێزانێكی به ختیار پێكبێهنێت، هه ر خۆشه ویستی ده توانێت چاره ی زۆربه ی هه ره زۆری کێشه کانی خێزان و پێکه وه بووون بکات. هه ربۆیه زۆر خێزان خۆیان كچ بۆ كوڕه كانیان ده ستنیشان ده كه ن و به دڵی خۆشیان كچه كانیان ده ده ن به شوو، ئه گه ر له داهاتووشدا كێشه یان هه بوو و نه گونجان به یه كه وه، ته نها وه ڵامی سه ر زاریان ئه وه ده بێت که ده ڵێن: "نسیب نه بوو، چی بکه ین!"