
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

گوێڕایه‌ڵی
چرۆی كێشه‌ی گه‌نج له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه گه‌شه ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی زارۆكێك پرسیارێك یان بۆچوونوێكی دروست یان نادروستی ده‌بێت، ڕاسته‌وخۆ به‌شێوه‌یه‌كی نادروست وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه و هێرشێکی ناشایستانه‌ی ده‌کرێته سه‌ر.
هه‌موو ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌شێوه‌یه‌كی نادروست تووشی گوێڕایه‌ڵبوونی به‌خێوكاران و گه‌وره‌كان ده‌بنه‌وه. هه‌ر له ماڵه‌وه و دراوسێ و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه و تا ده‌گاته زانكۆ.
كاتێك منداڵێك پرسیارێك له دایك یان باوكی ده‌كات، ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه دروست بێت یان نادروست بێت، به‌شێوه‌یه‌كی ناشارستانی وه‌ڵامی ده‌درێته‌وه، هه‌ربۆیه منداڵ جارێكی تر هه‌وڵ ده‌دات، له داهاتوودا پرسیار نه‌كات یان ئه‌گه‌ر پرسیارێكی هه‌بوو وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ داهاتوو هه‌ڵبگرێت، داهاتووێك، ئه‌وه‌ی ئه‌و تێدا ده‌بێته دایك یان باوك.
سه‌ره‌تای کێشه‌ی کۆمه‌ڵگا له باخچه‌ی ساواییه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌کات، ئه‌ویش له‌و ساته‌ی داده‌كانی باخچه به‌شێوه‌یه‌کی گوێڕایه‌ڵی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌کاندا ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه كاتێك پرسیارێك له‌لایه‌ن منداڵێكه‌وه ئاڕاسته‌یان ده‌كرێت، ده‌بێت هه‌مان شێوازی ماڵه‌وه به‌كاربهێنن، چونكه ئه‌و داد‌ه‌کانی باخچه‌ی ساوایان له ژێر سێبه‌ری هه‌مان گوێڕایه‌ڵیدا گه‌وره بوون.
ئه‌و ساته‌ی منداڵ ده‌چێته قوتابخانه پێش ئه‌وه‌ی فێری پیت و ڕه‌وشتی به‌رز و دروست بكرێت، فێری هه‌ڵسان و دانیشتنی ده‌كرێت؛ لێره‌وه منداڵ فێری گوێڕایه‌ڵی ده‌بێت.
گوێڕایه‌ڵی بۆته دڕكێكی پێی هه‌موو كه‌سێكی كۆمه‌ڵگای كوردی به نه‌وه‌كانی پێشوو و ئێستا و داهاتووشه‌وه. ئه‌م دڕکه‌ش به‌ئازاره و ئه‌شكه‌نجه‌یشی زۆره، هه‌ر ئه‌و دڕكه‌شه بۆته هۆی دواكه‌وتن و هه‌وڵنه‌دان بۆ هه‌نگاوی داهاتوو.
قوتابی نابێت له ناو پۆلی قوتابخانه به‌چاك یان خراپ بۆچوونی خۆی ئاشكرا بكات، چونكه بۆچوون و قسه‌ی مامۆستا له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه بتوانێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاستییه بسه‌لمێنێت.
بێگومان ماڵ و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه ته‌نها شوێن نیین، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته جێگای گوێڕایه‌ڵی: له‌ته‌ك ئه‌وانیشدا مزگه‌وته‌کانیش به به‌پیاوه ئاینییه‌کانیانه‌وه فێرکردنی گوێڕایه‌ڵی خۆیان ده‌بینن، پیاوانی ئاین به‌له‌به‌ركردنی چه‌ند دێڕێك له قورئانی پیرۆز و گوێگرتنیان له چه‌ند بۆچوونێك بوونه‌ته ڕوونكه‌ره‌وه‌ی قورئانی پیرۆز.
هه‌ر بۆچوونێكی دیكه جیاوازبێت له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی ئه‌وان، ئه‌وا یه‌کسه‌ر ده‌بێته گه‌وره‌ترین گوناحه‌ی سه‌رزه‌مین و ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیارێكی "نه‌گونجاو" بكات ڕاستودروست ده‌بێته بێ ئایین و له ئایینی خۆی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه كوشتنی حه‌ڵاڵ ده‌بێت.
ئایین و باوه‌ڕ زۆر له‌وه گه‌وره‌تره مرۆڤ به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند دێڕێك له په‌رتووكی پیرۆز بگاته تێگه‌یشتنی ته‌واو و خۆی به‌زانای ئایینی له پێنوس بدات. ئایین و باوه‌ڕهێنان به ڕێبازێك ناكرێت له‌گه‌ڵ باوه‌ڕهێنان به‌پارتێك یان كه‌سێك به‌راورد بكرێت. په‌رتووكه پیرۆزه‌كان بناغه‌ی مرۆڤایه‌تین و مه‌به‌ستیش له ناوه‌ڕۆكه‌كانیان ئاسووده‌كردنی كۆمه‌ڵگا و مرۆڤایه‌تیه، نه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌دانی مرۆڤایه‌تی له‌نێو کۆمه‌ڵگایه‌کدا، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت من ڕاستم و تۆ هه‌ڵه‌یت.
كاتێك گه‌نج ئه‌ویندار ده‌بێت تووشی گرفتی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ده‌بێته‌وه، چونكه خۆشه‌ویستی دیارده‌یه‌كی نه‌گونجاوه له كۆمه‌ڵگای كوردی ڕه‌وشت "به‌رزدا"، ئه‌مه‌ش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له دایكان و باوكانی سالاره‌وه گوێبیستی ده‌بیین.
به‌ڵام ئه‌وان ڕاستی ئه‌وه‌یان له‌یاد كرده‌وه، که هه‌ر خۆشه‌ویستی ده‌توانێت خێزانێكی به‌ختیار پێكبێهنێت، هه‌ر خۆشه‌ویستی ده‌توانێت چاره‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کێشه‌کانی خێزان و پێکه‌وه‌بووون بکات.
هه‌ربۆیه زۆر خێزان خۆیان كچ بۆ كوڕه‌كانیان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و به‌دڵی خۆشیان كچه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌شوو، ئه‌گه‌ر له داهاتووشدا كێشه‌یان هه‌بوو و نه‌گونجان به‌یه‌كه‌وه، ته‌نها وه‌ڵامی سه‌ر زاریان ئه‌وه ده‌بێت که ده‌ڵێن: "نسیب نه‌بوو، چی بکه‌ین!"

Digg
del.icio.us




