xozga: ڕاستی ...! ڕاستی ...! ================================================================================ shamall on 28 September, 2007 05:53:00 چۆن ئه توانین ڕاستی، به ڕاستی بناسێنین. خۆ ئه گه ر بێت و تۆ پێتوابێت ڕاستی ئه وه یه، که تۆ پێیگه یشتویت، ئه وا به دووری مه زانه له وانه یه به ته نیایی بمێنیته وه . چونکه پانتایی ڕاستی گرێدراوه به و دوورگه زانستییه ی، ئه وه ی له هزری هه ر که سیکدا خۆی مۆڵگه داوه و داکۆکیشی لێده کات. کاتێک مرۆڤ بۆ ناسین و دۆزینه وه و پێناسه کردنی ڕاستی هه نگاو ده نێت، ڕووبه ڕووی ئه و که ره سته بیرکاری و ئامڕازه هوشیارییه پێوانکاریانه ی به ر ده ستی ده بێته وه و خاوه ندارێتی ده ربڕین و نوسراوی خۆی ئه کات به چاوگ بۆ مه به ست به ره و ئاسۆی پێشبینی کێڵگه ی هزری چالاک و لوتکه ی زانینی خۆی. چه ند سه یر و سه مه ره ، که ئه م هه مه ڕه نگییه له ڕاستی و ئه م هه موو جیاوازی و ناکۆکییه ی هزری مرۆڤ به رامبه ر ئه و واژه یه هه یه ، که چی که سیش له ده ربڕینی به مه به ستدا خۆی له ڕاستی لانادات، به ڵام کێشه له وه دایه کام ڕاستییه ؟ ئه وه ی من؟ ئه وه ی تۆ؟ یان ئه وه ی ئه و ئه وانی دیکه ؟ گه شه ی هزری مرۆڤ و گه یشتنی به و ئاسته تێگه یشتنه ی که ڕاستی ڕێژه یی یه ، وه نه توانراوه به شێوه یه کی هه تا هه تایی و به پێوانه یه کی بێگومان گونجاو مه زه نده بکرێت، وای کردووه، که جه خت له سه ر پێناسه ی خۆپه رستانه و تاك خوازیانه ی ناگونجاوی مرۆڤ، مل بنێت بۆ چه ند چه مکی و فره پێوانه یی و هه وڵدان بۆ له یه ك نزیك بوونه وه و له یه ك گه یشتن و په سه ندکردنی بیر و ڕای جیاواز و ڕێگرتن له بیری خۆدا سه پاندن، به ره و چه مکی ته ریب و فره لایه نی به گه شه و به ره و پێشه وه چوونی مرۆڤ.