
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

ڕاستی ...!
چۆن ئه‌توانین ڕاستی، به ڕاستی بناسێنین. خۆ ئه‌گه‌ر بێت و تۆ پێتوابێت ڕاستی ئه‌وه‌یه، که تۆ پێیگه‌یشتویت، ئه‌وا به دووری مه‌زانه له‌وانه‌یه به ته‌نیایی بمێنیته‌وه. چونکه پانتایی ڕاستی گرێدراوه به‌و دوورگه زانستییه‌ی، ئه‌وه‌ی له هزری هه‌ر که‌سیکدا خۆی مۆڵگه داوه و داکۆکیشی لێده‌کات.
کاتێک مرۆڤ بۆ ناسین و دۆزینه‌وه و پێناسه کردنی ڕاستی هه‌نگاو ده‌نێت، ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌ره‌سته بیرکاری و ئامڕازه هوشیارییه پێوانکاریانه‌ی به‌ر ده‌ستی ده‌بێته‌وه و خاوه‌ندارێتی ده‌ربڕین و نوسراوی خۆی ئه‌کات به چاوگ بۆ مه‌به‌ست به‌ره‌و ئاسۆی پێشبینی کێڵگه‌ی هزری چالاک و لوتکه‌ی زانینی خۆی.
چه‌ند سه‌یر و سه‌مه‌ره، که ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگییه له ڕاستی و ئه‌م هه‌موو جیاوازی و ناکۆکییه‌ی هزری مرۆڤ به‌رامبه‌ر ئه‌و واژه‌یه هه‌یه، که‌چی که‌سیش له ده‌ربڕینی به‌مه‌به‌ستدا خۆی له ڕاستی لانادات، به‌ڵام کێشه له‌وه‌دایه کام ڕاستییه؟ ئه‌وه‌ی من؟ ئه‌وه‌ی تۆ؟ یان ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌وانی دیکه؟
گه‌شه‌ی هزری مرۆڤ و گه‌یشتنی به‌و ئاسته تێگه‌یشتنه‌ی که ڕاستی ڕێژه‌یی یه، وه نه‌توانراوه به شێوه‌یه‌کی هه‌تا هه‌تایی و به پێوانه‌یه‌کی بێگومان گونجاو مه‌زه‌نده بکرێت، وای کردووه، که جه‌خت له‌سه‌ر پێناسه‌ی خۆپه‌رستانه و تاك خوازیانه‌ی ناگونجاوی مرۆڤ، مل بنێت بۆ چه‌ند چه‌مکی و فره پێوانه‌یی و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه و له‌یه‌ك گه‌یشتن و په‌سه‌ندکردنی بیر و ڕای جیاواز و ڕێگرتن له بیری خۆدا سه‌پاندن، به‌ره‌و چه‌مکی ته‌ریب و فره‌لایه‌نی به گه‌شه و به‌ره و پێشه‌وه چوونی مرۆڤ.

Digg
del.icio.us




