xozga: پرسیار پرسیار ================================================================================ shamall on 28 September, 2007 04:35:00 ئه م وته یه له کوێوه سه رچاوه ی گرتوه و لای مرۆڤ چۆن هاتۆته کایه و بووه به به شێکی ته واوکه ر له به رده وام بوونی پڕۆسه ی ژیان و گه شه . توانایی جه سته یی و هزری مرۆڤ وای کردووه، که له خۆی و له ده وروبه ری به سه رهات و ڕوداوه کانی بکۆڵێته وه و کونجکاو بێت و مه یلی بۆ به رده وامی باشی و خۆشگوزه رانی ژیان له ڕێگای به ده ستهێنانی زانست وتاووتوێکردنی زانیاریه کان له گه ڵ خۆی وده وروبه ره کانیدا بکات به ئه زمون. دوایش هه ڵسه نگاندن به گه ڕبخات و خۆشی ببێت به به شێکی چالاك له بڕیاره کان. مرۆڤ به که ڵك وه رگرتن له هۆش و بیر و ئه زمونی خۆی و پێش خۆی به چه مکی ره وت سازی وداهێنان و توێژینه وه ی به رده وام و گه شه به خۆدان، ڕوبه ڕوی کردارێکی هزری ده بێته وه که مرۆڤ پێناسه ی ده کات به "پرسیار"، که ئه ویش هه مان پڕۆسه ی سه ره تایی به دوادا چوونی زانسته ، به و واتایه ی "خۆناسین، ده وروبه ر، سروشت، توانا، سه رمایه" وزه ی ناسراوی لێ ده که وێته وه ، ئه ویش بێ کۆتایییه و به رده وام. وه ڵام و ده ستکه وتی هه ر پرسیارێك بۆخۆی خوڵقێنه ری پرسیاری دیکه یه . هه ر وه کو ڕوونه، تا ئێستا مرۆڤایه تی نه یتوانیوه به ڕێژه یه کی به رفراوان که ڵك له توانا هزرییه کانی خۆی وه ك پێویست وه ربگرێت و ڕۆژ به دوای ڕۆژ ئه و که ڵك وه رگرتنه زیاتر گه شه ئه کات، ئه مه ش به جێده مێنێت بۆ ئه و "بۆچی و چۆن و کامه و ............ هتد".