
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

پرسیار
ئه‌م وته‌یه له‌کوێوه سه رچاوه‌ی گرتوه و لای مرۆڤ چۆن هاتۆته کایه و بووه به به‌شێکی ته‌واوکه‌ر له به‌رده‌وام بوونی پڕۆسه‌ی ژیان و گه‌شه.
توانایی جه‌سته‌یی و هزری مرۆڤ وای کردووه، که له خۆی و له ده‌وروبه‌ری به‌سه‌رهات و ڕوداوه‌کانی بکۆڵێته‌وه و کونجکاو بێت و مه‌یلی بۆ به‌رده‌وامی باشی و خۆشگوزه‌رانی ژیان له ڕێگای به‌ده‌ستهێنانی زانست وتاووتوێکردنی زانیاریه‌کان له‌گه‌ڵ خۆی وده‌وروبه‌ره‌کانیدا بکات به‌ئه‌زمون. دوایش هه‌ڵسه‌نگاندن به‌گه‌ڕبخات و خۆشی ببێت به به‌شێکی چالاك له بڕیاره‌کان.
مرۆڤ به‌که‌ڵك وه‌رگرتن له هۆش و بیر و ئه‌زمونی خۆی و پێش خۆی به‌چه‌مکی ره‌وت سازی وداهێنان و توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و گه‌شه به‌خۆدان، ڕوبه‌ڕوی کردارێکی هزری ده‌بێته‌وه که مرۆڤ پێناسه‌ی ده‌کات به "پرسیار"، که ئه‌ویش هه‌مان پڕۆسه‌ی سه‌ره‌تایی به دوادا چوونی زانسته، به‌و واتایه‌ی "خۆناسین، ده‌وروبه‌ر، سروشت، توانا، سه‌رمایه" وزه‌ی ناسراوی لێ ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌ویش بێ کۆتایییه و به‌رده‌وام.
وه‌ڵام و ده‌ستکه‌وتی هه‌ر پرسیارێك بۆخۆی خوڵقێنه‌ری پرسیاری دیکه‌یه.
هه‌ر وه‌کو ڕوونه، تا ئێستا مرۆڤایه‌تی نه‌یتوانیوه به ڕێژه‌یه‌کی به‌رفراوان که‌ڵك له توانا هزرییه‌کانی خۆی وه‌ك پێویست وه‌ربگرێت و ڕۆژ به دوای ڕۆژ ئه‌و که‌ڵك وه‌رگرتنه زیاتر گه‌شه ئه‌کات، ئه‌مه‌ش به‌جێده‌مێنێت بۆ ئه‌و "بۆچی و چۆن و کامه و ............ هتد".

Digg
del.icio.us




