
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

ناو یان پێناسه
هه‌روه‌كو سروشتی ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی، تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی که ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه دێته نووسین، هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ئه‌کات، یه‌کێك له گرنگترین جیاوازییه‌کانی تاکی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی یان له‌دیدی مرۆڤه‌وه بوونه‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ش به‌گشتی پێناسه‌یه، که ئه‌ویش دا‌و به‌دوای گه‌شه‌ی هزرانییه‌تی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی بۆ هه‌رتاکێکی پێناسه‌یه‌ك به کۆدکردنێکی دیاریکراو له توێی ده‌نگێك یان هێما و دواجاریش ژماره‌یه‌ك یان پیت و یان وشه‌یه‌ك به‌رجه‌سته ئه‌کرێت که زۆرجار ئه‌م دیاریکردنه په‌یوه‌ستێکی ڕواڵه‌تی ده‌رکه‌وتنی ڕووکه‌ش و جه‌سته‌یی یان ڕه‌فتاری و پیشه‌یی ئه‌و بوونه‌وه‌ره دیاری ئه‌کات.
هه‌ر سه‌رده‌مێك و هه‌ر ژینگه‌یه‌کیش جۆری گه‌شه و هه‌ڵسوکه‌وتی هزرانییه‌تی له‌گه‌ڵ پێناسه‌کرد و به کۆدکردنی تاکه‌کانی په‌یوه‌ست به خۆیه‌وه هێناوه‌ته‌کایه‌وه، تا گه‌شه‌ی زۆرینه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌رده‌می په‌یوه‌ندییه‌کان وای ڕه‌خساندوه که جۆرێك بۆ له یه‌کترتێگه‌شتنی هاوئاست بۆ پێناسه‌کردنی تاکه‌کان بدۆزنه‌وه و به‌ناو پێناسه‌ی بکه‌ن.
ناو یان نێو هه‌ڵبژارده‌یه‌کی ئه‌و باوك و دایکانه‌ن، که به‌رهه‌مهێنه‌ری بوونه‌وه‌ره‌کانی خۆیانن و په‌یوه‌ست به‌و ڕه‌وت و بیرکردنه‌وه ڕه‌چه‌ڵه‌کیانه‌ن که پێی په‌روه‌رده و پێگه‌یشتوون که ناوه‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باوه‌ڕه ئایینی و فه‌لسه‌فی و سروشتییه‌کانی ئه‌وان ده‌رئه‌بڕێ. که‌واته هه‌ڵبژاردنی ناو یان پێناسه‌ی تاکێك بۆخۆی بڕیارێکی به‌ده‌ر له بڕیاری تاکه‌کان بۆ خۆیان، به‌ڵکو بڕیاری به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی ئه‌وانه، به‌واتایه‌کی دیکه سه‌پاندنی پێناسه‌یه و ناولێنانێکی خۆویست نییه. که ئه‌م ناولێنانه دواجار مرۆڤێك ئه‌بێت له‌گه‌ڵیدا بژی و خۆی به‌و ناوه پێناسه بکات.
هه‌ر ناوێك واتا به‌خشه و په‌یوه‌ستێکی پێشینه‌یی یان ئاماژه‌یه‌که بۆ ڕه‌وتێك و یان ده‌ربڕینێکه بۆ به‌رجه‌سته‌کردنی پیشه و ئه‌رك و فه‌رمانێك له‌نێو ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی یان سروشتدا.
هه‌ندێ جار ناو پێناسه‌یه‌که بۆ دیاریکردنی په‌یوه‌ستی چینایه‌تی و دابه‌شکردنی ئاسته‌کانی مرۆڤایه‌تی، که بۆ خۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مرۆڤه‌کان دائه‌نێ و جیاوازییه‌کان زیاتر به‌رجه‌سته ئه‌کات.
سروشتی هه‌ڵکه‌وتی به‌رده‌وام ئاسایی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی له‌توێی دوو ڕه‌گه‌زی مێ و نێردا ڕه‌خسێنه‌ری جۆرێکی دیکه له ڕێزمانی ناولێنانی په‌یوه‌ست به نێر مێدا خۆی ئه‌بینێته‌وه، که ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ست سه‌رده‌مه جیاوازه‌کانی گه‌شه‌ی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی له باڵاده‌ستی و ژێرده‌سته‌یی له‌نێوه‌ندی پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سته‌ڵاتدا جۆرێك له پێناسه‌کردنی به‌ناوزه‌ندکردنی تاکی مێ و نێری به‌جیاوازی باڵاده‌ستی و ژێرده‌سته‌یی به‌رجه‌سته‌کردووه.
به‌تێڕوانینێکی خێرا و ژیرانه به‌ناو لیستی کۆی ناوه‌کانی سه‌رجه‌م گه‌لانی گێتیدا، بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که جۆرێك له له‌یه‌کچوون له‌گه‌شه‌دا به‌رچاو ئه‌که‌وێت، هه‌رچه‌نده هه‌وڵدان بۆ پێناسه‌کردنی ناوی نێرینه به‌میرخاسان، پیاوچاکان، زانایان، ئازایان، ڕابه‌رانی ده‌سته‌ڵاتی ئایینی و بیری و نه‌ته‌وه‌یی و بۆ مێینه‌ش زیاتر پێناسه‌ی پیاداهه‌ڵدانی جوانی، دواین پاکی، خزمه‌تکاری، دڵسۆزی و به‌وه‌فایی گرنگی پێدراوه.
هه‌ندێ جار هه‌ڵبژارده‌ی ناو بڕیارێکی داسه‌پاوی ژیرانه‌ی مه‌به‌ست ئاسای مرۆڤه، بۆ نموونه دایکێك که هاوسه‌ره‌که‌ی پێش له دایکبوونی کوڕه‌که‌ی له‌ده‌ست ئه‌دات واتا باوکی کوڕه‌که‌ی ئه‌کوژرێت، دێت کوڕه‌که‌ی ناو ئه‌نێت "تۆڵه"، که زۆرجاریش ئه‌م ناوه به‌بێ بیرکردنه‌وه و به‌بێ مه‌به‌ستیشه. به‌ڵام ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ناوی له‌وجۆره له‌گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی بوونه‌وه‌ری مرۆڤیدا بێکاریگه‌ری نییه، که‌واته بڕیاری ناولێنانی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی که ته‌مه‌نێك به‌رده‌وام ئه‌بێت به‌شێکی گرنگی ناسنامه‌ی ئه‌و که‌سه، شایانی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ژیرانه‌یه، که واتا و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ناوه نه‌بێته پێش بڕیارێك له‌کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر به ئاڕاسته‌کردنی که‌سایه‌تی ئه‌و مرۆڤه له ڕێگای پێناسه‌ی ناو لێنانه‌که‌یه‌وه، به‌ڵکو ناولێنانی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی به‌بێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایین و بیروڕا و پیاداهه‌ڵدانی به‌رجه‌سته‌کراو بێت و بێلایه‌نییه‌ك له ئاسایی بوونی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی پێناسه بکات، تا دواجار مرۆڤه‌کان له‌ڕێگای توانا هزری و جه‌سته‌یی و چالاکییه‌کانی خۆیانه‌وه به‌که‌ڵك وه‌رگرتن له‌شانسێکی یه‌کساندا بتوانن پێناسه‌ی دووه‌می پیشه‌یی و ژیری و هزریاری خۆیان بۆ خۆیان دابینبکه‌ن، وه‌کو "ڕێبین"ی مامۆستا، "شلێر"ی دکتۆر، "ڕێباز"ی ئه‌ندازیار، "شنه"ی شانۆکار و نه‌وه‌ك "شه‌رمن"ی سه‌ماکار و "ئاشتی" جه‌نگاوه‌ر!

Digg
del.icio.us




