xozga: تكایه .... له ته‌نیایدا بمخوێنه‌ره‌وه تكایه .... له ته‌نیایدا بمخوێنه‌ره‌وه ================================================================================ Barzan on 04 November, 2007 11:24:00 یه كه م به ش: - خوێندنه وه ی خۆت، له خوێندنه وه ی سه دان كتێب گرنگتره - خوێندنه وه ی خۆت، كۆدی تێگه یشتنه كانه - هه تا ڕێژه ی خۆپه رستیت زۆربێت، كه م له خۆت ده گه یت - گرنگ نییه دره نگ تێبگه یت، گرنگ ئه وه یه گه وجانه ژیان نه به یته سه ر - كه ی خۆتت ناسی، ئه و كاته بێخوتێهه ڵقورتاندن له كاروباری خه ڵكی ده توانیت زۆر له نهێنیه كانی مرۆڤ بزانیت - كارێك به نهێنی ده كه م، كه ئاشكربوو بتوانم به رگری له خۆم بكه م - به های سه ربه خۆی مرۆڤ له مێشكی سه ربه خۆدایه - باوه ڕبه خۆنه بوون، له خۆڕوانینه به چاوی سووك - مرۆڤی گچكه ناتوانێت گه وره بیربكاته وه - هه تا نه زانیت چی سوكایه تییه، ناتوانیت له ده سه ڵات تێبگه یت - له ده سه ڵات تێنه گه یت و بمریت وه كو ئه وه وایه نه هاتبیته ژیانه وه - له نه زانییه وه دڵكراوه به سیمبوڵی خۆشه ویستی - هه رچی سوێندی بۆ خواردی جێگای متمانه نییه - هه تا قۆناغه كانی ترس نه به زێنیت، ناتوانیت مرۆڤێكی ئازابیت - هه رچی ویستی لێی بترسی، پێویستی به ڕێزلێگرتن نییه - نه له ترسدا ڕێز هه یه، نه له ڕێزدا ترس - مرۆڤی تووڕه له ئه ركی ناحه زه كانی كه مده كاته وه - مرۆڤی نائاسایی تووڕه ده بێت، فڕیوده رانه په روه رده كراو ده پاڕێته وه - هه رچی لێی بترسی لێی تێناگه یت - له تووڕه بووندا نه جوان ده كرێت، نه جوان ده گوترێت - ناشرینترین دیمه نی مرۆڤ، ساته كانی تووڕه بوونیه تی - یه ك چركه تووڕه بوون، گه وره ترین ده ستكه وتت له ده ست ده دات - مرۆڤ چه ند پێویستی به ئۆكسجینه، هێنده ش پێویستی به ڕێزلێگرتنه - ناتوانیت ڕێز له هه موو كه س بگریت، به ڵام ده توانیت ڕقت له كه س نه بێت - مرۆڤی به سۆز له خشته بردنی ئاسانه - هه ر ڕێكه وتنێك له سه ر بنه مای سۆز بنیادبنرێت، هه ڵده وه شێته وه - مرۆڤی بچووك ئامانجه كانی هێنده ی خۆیه تی - ڕۆڵه سه ره كییه كانی شانۆی ژیان گه وج ده یبینێت - گه وجێك به سه بۆ شێواندنی ئاسایشی وڵاتێك - ئه ركه كانی گوێ ته نها ڕاگرتنی چاوێلكه و هه ڵواسینی گواره نییه - ئه وه نده هه وڵی پێنه كردنی هه ڵه كانت ده ده یت، جوانتروایه دانی پێدابنێت - ئاماده یه هه موو ته مه نی (باج)ی نه زانین بدات، به ڵام به سووكایه تی ده زانێت بڵێ نازانم - درۆیه ك نییه، بتوانێت له بازگه ی مه عریفه ی قوتاربێت - لای گێل، زانا تێكچووه - هه تا له نیشتیمانه كه ت دووركه ویته وه، ئه ركه كانت سه ختر ده بن - مرۆڤێكی خۆئازادنه كردو، گرێ كوێره ی داهێنا بوون پرسیاری دروستكرد، پرسیار ئازادی ده دۆزێته وه، هه وڵدان به ده ستی ده هێنێت، كۆڵنه دان ده یپارێزێت - یاسا وه ك په ڕه شوت وایه، كونی تێبوو كاری پێناكرێت - ئه وه ی بتوانێت دوو ناكۆك پێكبهێنێت، كه ی بیه وێت، ده توانێت تێكیان بداته وه - لاواز به رامبه ر بوون، تۆڵه ی شتێكت لێده كاته وه، كه تۆ لێی به رپرس نیت - وه ڵامی هه موو پرسیاره كان لای وشه كانه - هه موو شه ڕێك سینه مای بێ بلیته - به رده وام به هه ر كه سێك سه رسام بێت، وه ك ئه وه وایه، خۆت سه رت نه بێت بارزان سه عید گه وهه ر 2002 - 2006 ئه وروپا كوردستان - هه ولێر