
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

تكایه .... له ته‌نیایدا بمخوێنه‌ره‌وه
یه‌كه‌م به‌ش:
- خوێندنه‌وه‌ی خۆت، له خوێندنه‌وه‌ی سه‌دان كتێب گرنگتره
- خوێندنه‌وه‌ی خۆت، كۆدی تێگه‌یشتنه‌كانه
- هه‌تا ڕێژه‌ی خۆپه‌رستیت زۆربێت، كه‌م له خۆت ده‌گه‌یت
- گرنگ نییه دره‌نگ تێبگه‌یت، گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌وجانه ژیان نه‌به‌یته سه‌ر
- كه‌ی خۆتت ناسی، ئه‌و كاته بێخوتێهه‌ڵقورتاندن له كاروباری خه‌ڵكی ده‌توانیت زۆر له نهێنیه‌كانی مرۆڤ بزانیت
- كارێك به‌نهێنی ده‌كه‌م، كه ئاشكربوو بتوانم به‌رگری له خۆم بكه‌م
- به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه
- باوه‌ڕبه‌خۆنه‌بوون، له خۆڕوانینه به چاوی سووك
- مرۆڤی گچكه ناتوانێت گه‌وره بیربكاته‌وه
- هه‌تا نه‌زانیت چی سوكایه‌تییه، نا‌توانیت له ده‌سه‌ڵات تێبگه‌یت
- له ده‌سه‌ڵات تێنه‌گه‌یت و بمریت وه‌كو ئه‌وه وایه نه‌هاتبیته ژیانه‌وه
- له نه‌زانییه‌وه دڵكراوه به سیمبوڵی خۆشه‌ویستی
- هه‌رچی سوێندی بۆ خواردی جێگای متمانه نییه
- هه‌تا قۆناغه‌كانی ترس نه‌به‌زێنیت، نا‌توانیت مرۆڤێكی ئازابیت
- هه‌رچی ویستی لێی بترسی، پێویستی به ڕێزلێگرتن نییه
- نه له ترس‌دا ڕێز هه‌یه، نه له ڕێزدا ترس
- مرۆڤی تووڕه له ئه‌ركی ناحه‌زه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه
- مرۆڤی نائاسایی تووڕه ده‌بێت، فڕیوده‌رانه په‌روه‌رده‌كراو ده‌پاڕێته‌وه
- هه‌رچی لێی بترسی لێی تێناگه‌یت
- له تووڕه‌بووندا نه‌جوان ده‌كرێت، نه‌جوان ده‌گوترێت
- ناشرینترین دیمه‌نی مرۆڤ، ساته‌كانی تووڕه‌بوونیه‌تی
- یه‌ك چركه تووڕه‌بوون، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتت له ده‌ست ده‌دات
- مرۆڤ چه‌ند پێویستی به ئۆكسجینه، هێنده‌ش پێویستی به ڕێزلێگرتنه
- نا‌توانیت ڕێز له هه‌موو كه‌س بگریت، به‌ڵام ده‌توانیت ڕقت له كه‌س نه‌بێت
- مرۆڤی به‌سۆز له خشته‌بردنی ئاسانه
- هه‌ر ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز بنیادبنرێت، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
- مرۆڤی بچووك ئامانجه‌كانی هێنده‌ی خۆیه‌تی
- ڕۆڵه سه‌ره‌كییه‌كانی شانۆی ژیان گه‌وج ده‌یبینێت
- گه‌وجێك به‌سه بۆ شێواندنی ئاسایشی وڵاتێك
- ئه‌ركه‌كانی گوێ ته‌نها ڕاگرتنی چاوێلكه و هه‌ڵواسینی گواره نییه
- ئه‌وه‌نده هه‌وڵی پێنه‌كردنی هه‌ڵه‌كانت ده‌ده‌یت، جوانتروایه دانی پێدابنێت
- ئاماده‌یه هه‌موو ته‌مه‌نی (باج)ی نه‌زانین بدات، به‌ڵام به سووكایه‌تی ده‌زانێت بڵێ نازانم
- درۆیه‌ك نییه، بتوانێت له بازگه‌ی مه‌عریفه‌ی قوتاربێت
- لای گێل، زانا تێكچووه
- هه‌تا له نیشتیمانه‌كه‌ت دووركه‌ویته‌وه، ئه‌ركه‌كانت سه‌ختر ده‌بن
- مرۆڤێكی خۆئازادنه‌كردو، گرێ كوێره‌ی داهێنا
بوون پرسیاری دروستكرد، پرسیار ئازادی ده‌دۆزێته‌وه، هه‌وڵدان به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، كۆڵنه‌دان ده‌یپارێزێت
- یاسا وه‌ك په‌ڕه‌شوت وایه، كونی تێبوو كاری پێناكرێت
- ئه‌وه‌ی بتوانێت دوو ناكۆك پێكبهێنێت، كه‌ی بیه‌وێت، ده‌توانێت تێكیان بداته‌وه
- لاواز به‌رامبه‌ر بوون، تۆڵه‌ی شتێكت لێده‌كاته‌وه، كه تۆ لێی به‌رپرس نیت
- وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان لای وشه‌كانه
- هه‌موو شه‌ڕێك سینه‌مای بێ بلیته
- به‌رده‌وام به هه‌ر كه‌سێك سه‌رسام بێت، وه‌ك ئه‌وه وایه، خۆت سه‌رت نه‌بێت
بارزان سه‌عید گه‌وهه‌ر
2002 - 2006
ئه‌وروپا كوردستان - هه‌ولێر

Digg
del.icio.us




