xozga: حاكمانی مه‌حكوم... حاكمانی مه‌حكوم... ================================================================================ shamall on 29 September, 2007 01:11:00 به ر له وه ی پێناسه یه ك بۆ بۆچونه كانی خۆم ده رببڕم پێم خۆشبوو ووشه ی حاكم وه كو بڕیارده ر و ووشه ی مه حكومیش وه كو بڕیار به سه رداسه پاو وه ربگێڕم. مرۆڤایه تی زۆر جار هه وڵی داوه له پێناسه كردنی خۆی و ده وروبه ریدا پشت ببه ستێت به زانیارییه كانی بینراو و بیستراو، به مه ش ڕێگا خۆش بكات بۆ مه زه نده كردن و بڕیاردان. خولیای دادوه ریانه ی مرۆڤ به شێك بووه له توانا هزری و پڕ گێرمه و كێشه كانی پڕۆسه ی پێكه وه ژیانی هاوئاست هاوماف و یه كسانگه رایی ئه و. كه ئه مه ش به جیاكردنه وه ی مه عریفه ی ئه قڵانی سه رده م و گه شه ی تاكه كانی ناو كۆمه ڵگای مرۆڤایه تی به هه موو جه مسه ره كانییه وه ببه ستێته وه. سه ربه ست بوونی ناخی مرۆڤه كان له گه شه ی ئه قڵانی و هزری و ووشیاركه ره وه ی خۆی له پێناسه كردنی خۆ و ده وروبه ریدا زۆر جار ڕووبه ڕووی گرفتی ده سه ڵاتی ده ره وه یی هزری خۆی بێت، كه ئه ویش به له جیاتی بیركردنه وه ی و بڕیاردانی ده ره وه ی ئه قڵی مرۆڤه، واته پێش ئه وه ی مرۆڤی سه ربه ست خۆی ماندوو بكات به ناسینی خۆی و ده روبه ری، كه سانی دیكه له بری ئه و بیر بكه نه وه و بڕیاریشی بۆ بده ن. كه ئه مه ش دروستكه ری ئه و پێناسه یه ی سه ره وه یه به مه حكووم بوون به حوكومدان و له پێگه وجێگای حاكمێكی مه حكومدا دانیشتن. به و واتایه ی كه ڕێگا پێدانی مرۆڤه كان بۆ بڕیار بۆدان و بۆ بڕیار له سه ردان له نرخی هزری ئازاد و چالاكی ئه وان كه م ئه كاته وه و به مرۆڤی خۆنه ناس و ناووشیار ناوزه ند ئه كه رێن. له پێگه ی بنه ما كۆمه ڵایه تییه كانی مرۆڤایه تییدا چاوگی سه یركردنی عه د ه سه یی بۆ هه ڵسه نگاندنی كه سایه تی هه ر تاكێكی ناو كۆمه ڵگای مرۆڤایه تی به و پێوانه سه یر و سه مه رانه ی (گه وره و بچوك، قه ڵه و و لاواز، كورت و درێژ، هه ژار و ده وڵه مه ند، به هێز و بێ هێز، باش و خراپ، جوان و ناشرین، به ویژدان و بێ ویژدان، هه ستیار و بێ هه ست و چه ندین پێوانه ی دیكه وه ببڕا به جیاكردنه وه ی دووڕه گه زی نێر و مێش به راورد ئه كرێن. به م ڕوانگه پێوانه ییانه زۆرجار مرۆڤه كان له دیاریكردنی كه سایه تی یه كتردا پێش كات بڕیارده ر ده بن، زۆرجاریش ڕوانگه گشتییه كان یان ڕوانگه ی تاكه كانی دیكه له و بڕیاردانانه دا ده وری سه ره كی ده وری سه ره كی ده بینن و ئه كه ونه نێوه ندی بڕیاردان به سه ر كه سایه تی مرۆڤه كانی ده وروبه ریاندا. ڕه وتی كولتوری ڕاهاتووانه ی مرۆڤایه تی وای كردووه كه هه ر وه كو ئه م نوسراوه ی من، وه به هه مان شێوه ش ڕوانگاكه ی تۆی خوێنه ریش ئه بێته پێوانه یه كی دیكه بۆ هه ڵسه نگاندنی كه سایه تی من.