
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

حاكمانی مه‌حكوم...
به‌ر له‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ك بۆ بۆچونه‌كانی خۆم ده‌رببڕم پێم خۆش‌بوو ووشه‌ی حاكم وه‌كو بڕیارده‌ر و ووشه‌ی مه‌حكومیش وه‌كو بڕیار به‌سه‌رداسه‌پاو وه‌ربگێڕم.
مرۆڤایه‌تی زۆر جار هه‌وڵی داوه له پێناسه‌كردنی خۆی و ده‌وروبه‌ریدا پشت ببه‌ستێت به زانیارییه‌كانی بینراو و بیستراو، به‌مه‌ش ڕێگا خۆش بكات بۆ مه‌زه‌نده‌كردن و بڕیاردان.
خولیای دادوه‌ریانه‌ی مرۆڤ به‌شێك بووه له توانا هزری و پڕ گێرمه‌و كێشه‌كانی پڕۆسه‌ی پێكه‌وه ژیانی هاوئاست هاوماف و یه‌كسانگه‌رایی ئه‌و. كه ئه‌مه‌ش به جیاكردنه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی ئه‌قڵانی سه‌رده‌م و گه‌شه‌ی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كانییه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
سه‌ربه‌ست بوونی ناخی مرۆڤه‌كان له گه‌شه‌ی ئه‌قڵانی و هزری و ووشیاركه‌ره‌وه‌ی خۆی له پێناسه‌كردنی خۆ و ده‌وروبه‌ریدا زۆر جار ڕووبه‌ڕووی گرفتی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌وه‌یی هزری خۆی بێت، كه ئه‌ویش به‌له‌جیاتی بیركردنه‌وه‌ی و بڕیاردانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌قڵی مرۆڤه، واته پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤی سه‌ربه‌ست خۆی ماندوو بكات به ناسینی خۆی و ده‌روبه‌ری، كه‌سانی دیكه له بری ئه‌و بیر بكه‌نه‌وه‌و بڕیاریشی بۆ بده‌ن. كه ئه‌مه‌ش دروستكه‌ری ئه‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌یه به مه‌حكووم بوون به حوكومدان و له پێگه‌وجێگای حاكمێكی مه‌حكومدا دانیشتن.
به‌و واتایه‌ی كه ڕێگا پێدانی مرۆڤه‌كان بۆ بڕیار بۆدان و بۆ بڕیار له‌سه‌ردان له نرخی هزری ئازاد و چالاكی ئه‌وان كه‌م ئه‌كاته‌وه‌و به مرۆڤی خۆنه‌ناس و ناووشیار ناوزه‌ند ئه‌كه‌رێن.
له‌پێگه‌ی بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مرۆڤایه‌تییدا چاوگی سه‌یركردنی عه‌د‌ه‌سه‌یی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تی هه‌ر تاكێكی ناو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌و پێوانه سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ی (گه‌وره و بچوك، قه‌ڵه‌و و لاواز، كورت و درێژ، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌هێز و بێ هێز، باش و خراپ، جوان و ناشرین، به‌ویژدان و بێ ویژدان، هه‌ستیار و بێ هه‌ست و چه‌ندین پێوانه‌ی دیكه‌وه ببڕا به‌جیاكردنه‌وه‌ی دووڕه‌گه‌زی نێر و مێش به‌راورد ئه‌كرێن.
به‌م ڕوانگه پێوانه‌ییانه زۆرجار مرۆڤه‌كان له دیاریكردنی كه‌سایه‌تی یه‌كتردا پێش كات بڕیارده‌ر ده‌بن، زۆرجاریش ڕوانگه گشتییه‌كان یان ڕوانگه‌ی تاكه‌كانی دیكه له‌و بڕیاردانانه‌دا ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌وری سه‌ره‌كی ده‌بینن و ئه‌كه‌ونه نێوه‌ندی بڕیاردان به‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كانی ده‌وروبه‌ریاندا.
ڕه‌وتی كولتوری ڕاهاتووانه‌ی مرۆڤایه‌تی وای كردووه كه هه‌ر وه‌كو ئه‌م نوسراوه‌ی من، وه به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕوانگاكه‌ی تۆی خوێنه‌ریش ئه‌بێته پێوانه‌یه‌كی دیكه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تی من.

Digg
del.icio.us




