
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

وه‌ڵام
چی له پشت ئه‌م واتایه خۆی حه‌شارداوه ، هه‌روا به ئاسانی به ده‌ست نه‌هاتووه و لای هه‌موو مرۆڤێکیش یه‌ك واتا نابه‌خشێ، به‌ڵکو زۆر جار وه‌ڵام بۆ خۆی پرسیارێکه و مرۆڤ ئه‌خاته ناو پڕۆسه‌ی به دوادا گه‌ڕان و بیرکردنه‌وه‌ی زیاتر.
هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جار هه‌ندێ وه‌ڵام لای ڕێژه‌یه‌کی زۆری مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان وه ستانده‌رت په‌سه‌ند ئه‌کرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤ به چالاکی هزری خۆی به‌رده‌وام له به‌پرسیار کردنی وه‌ڵامه‌کاندایه و به شوێن باشتر و گونجاوتردا ئه‌گه‌ڕێ و دیدی تازه ئه‌خوڵقێنێ و بۆ هه‌موو گرفتێک و بێ وه‌ڵامییه‌ک ، وه‌ڵامی وشیار و گونجاو ئه‌دۆزێته‌وه.
ئاستی پێ‌زانین و لێزانینی مرۆڤ له ده‌ربڕین و به‌دواداچوونی هه‌ڵوێستوارانه‌ی له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کانی ده‌ور و به‌ری به کاردانه‌وه‌ی ناڕاسته‌و خۆ ، یان ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئاستی گۆڕانکارییه‌کان به چاوگی گه‌شه و به‌رده‌وام بوونی ئه‌ناسرێت.
که‌واته جۆراو جۆربوون و ئاست جیاوازی بیر و هزری چالاکی مرۆڤ وای کردووه که هه‌م له ده‌ربڕینی پرسیاره‌کان و هه‌م له به‌ده‌ست هێنانی وه‌ڵامه‌کاندا، هاو ئاست و هاو بیر نه‌بن و زۆر جار له‌سه‌ر شێوازی بیرکردنه‌وه و باوه‌ڕی جیا له‌یه‌ك، ڕووبه‌ڕووی ناکۆکی و ببڕا دژایه‌تی کردنی یه‌کتریش ببنه‌وه ، که ئه‌مه هه‌م له ئاستی لایه‌ن باشیدا به‌گه‌شه‌ی کێ به‌رکێ ی گونجاو ناو ئه‌برێت و له لایه‌نی خراپیدا به ڕێگه نه‌دان به بیر و هزری جیاواز و زاڵ بوونی جۆرێك له توانا هزرییه‌کان ناو زه‌ند ئه‌کرێت.
لێره‌دا بۆ خۆی وه‌ڵام بێ کێشه نییه، ئه‌بێت بتوانێت ئه‌قڵی سه‌رده‌مییانه‌ی مرۆڤ بپێکێت و له گونجاوی ئاستی بیری ئه‌ودا بێت.
هه‌ر وه‌ك لای هه‌مووان ئاشکرایه بۆخۆی ئه‌م نوسراوه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌توانێ به‌شێک بێت له جیاوازی پێناسه‌ی وه‌ڵام لای مرۆڤ و هه‌ر تاکێ بۆچوونی جۆراوجۆری له‌سه‌ر هه‌بێت.
که‌واته به‌رده‌وام بوونی مرۆڤایه‌تی به‌ستراوه‌ته‌وه به چالاك بوونی هزری ئه‌و.........!!

Digg
del.icio.us




