xozga: مرۆڤی (پیرۆز) مرۆڤی (پیرۆز) ================================================================================ shamall on 28 September, 2007 06:17:00 وشیاری ئاستی تێگه شتن و پێگه شتنی بونه وه ری مرۆڤی په یوه ستێکی پلان داڕشتن و هه ڵکردن و به ڕێوه بردنی ژیانه به کۆششی کاری هزری و جه سته یی له به رامبه ر کاردانه وه ی ڕه وتی سروشتی ژینگه که یدا. هه وڵدان بۆگه شتن به ئاستی هاوته رازی وشیاری، لێزانین و تێگه شتن، پڕۆسه یه کی به رده وامی کۆی کۆمه ڵگای مرۆڤایه تی بوه وبه رده وامیش مرۆڤایه تی تێده کۆشێت بۆ گه شتن به زۆرترین وشیاری گشتی تا له وڕێگایه وه بتوانن ڕێگربن له پێکدادان و ململانێی ناڕه وا له نێوان مرۆڤه کان و بۆنه وه ره کانی دیکه دا. له گه ڵ ئه وه شدا، که ڕه وتی بزوێنه ری بزوتنه وه ی به جیهانی بوون زۆر به خێرایی په یوه ندی نێوان کۆمه ڵگای مرۆڤایه تی ئاسان کردووه . به ڵام جیاوازبوونی بونه وه ری مرۆڤی به بۆنه ڕه وتی ژیۆلۆژی و سایکلۆژیه وه جیاوازیه کی گه وره ی له مه ڕ ئاستی تێگه شتن و پێگه شتنی تاکه کانی کۆمه ڵگا جیاجیاکانی کۆمه ڵگای مرۆڤایه تی له به رامبه ر زانستی جۆراوجۆری گشتیدا، جۆرێك له ڕێگری به رپه رچدانه وه ی ڕه خساندوه . توانا سروشتیه ئه قڵانی و فیزیکاڵیه کانی بونه وه ری مرۆڤی ئه بێته هۆکاری جۆرێك له دابه شکردن له شانسی پێگه شتن و گه شه ی تاكی مرۆڤی و له م ڕێگه یه شه وه ڕه خسێنه ری پله و پایه و پێگه ی مرۆڤه کان به پێناسه کردنی هه ژار و ده وڵه مه ند، زانا و نه زان، پێشکه وتوو و دواکه وتوو وه وشیار و ناوشیار، که به مه ش جیاکردنه وه یه کی دیکه ی ئاڕاسته کراوی ئاکادێمییه نا ئاکادێمی نێوان تاکه کانی کۆمه ڵگای مرۆڤایه تی دێنێته ئاراوه . پێکهاته ی بونه وه ری مرۆڤی له گه شه و به رده وامی خۆیدا پێداویستی به میکانیزمێکی پرنسیبی بووه و بۆ ئه م مه به سته ش هه ر کۆیه کی مرۆڤی له ڕێکخستنێکی ژیۆگرافی و سایکۆلۆژیستیه کی به ڕێوه بردنیدا خۆیبینیوه ته وه . هه ر سه رده م وه پێگه یه کیش له گه ڵ هه ڵکه وتنی ژینگه یی و پێگه شتنی خۆیدا ئاڕاسته یه کی بۆ تاکێکی به توانا و لێهاتوو ڕه خساندوه ، جا ئه م ڕه وته ڕێکه وتێکی سروشتی تاکێکی خاوه ن توانا و سه رمایه وه یان تاکێکی زانا و داهێنه ر و ڕه خسێنه ری ڕه وت و شێوازی به ڕێوه بردنی کۆمه ڵێك له تاکه کانی نیشته جێ و ژێرده سته و په یوه سته ی ئه و توانا ده سه ڵاتداره هزری یان جه سته یییه بوبێت. که واته له هه ردوو باری سروشتی ڕێکه وتی توانای تاکێکی مرۆڤ یان ڕه وتێکی چالاکی داهێنه رانه ی هزری تاکی بونه وه ری مرۆڤی، ئه بێته جیاکردنه وه ی پایه و پێگه ی کۆمه ڵگای مرۆڤایه تی. ئه مه ش شانسی ئاستی نرخ و ڕێز و توانا و ده سته ڵاتی تاکه کان له به رامبه ری یه کتریدا نابه رابه ر ده کات و زۆرجار تاکێک به که ڵك وه رگرتن له توانا و ده سته ڵاتی خۆی ئه گات به مرۆڤی پیرۆر و خاوه ن بڕیاری تایبه ت، که تاکه کانی دیکه ی کۆمه ڵگای لێ بێ به ری ئه بن. گه ر بێتوو مێژووی مرۆڤایه تی له زۆنگه یه ی سه ره وه هه ڵبسه نگێنین بۆمان ده رئه که وێت که نه بونی ئاستێکی هاوته رازی سه رده میانه ی ووشیاری گشتی له نێوان کۆمه ڵگای مرۆڤایه تیدا، وای کردوه که ڕه وتی بیردۆزه جیاجیاکانی تاک و سیستێم و ئایدئۆلۆژیه پیرۆزه جیاجیاکانی ناوکۆمه ڵگای مرۆڤایه تی، مرۆڤی ڕوبه ڕوی توندوتیژی کردۆته وه و نێوانی به ینی ده وڵه مه ند و هه ژار و دواکه وتو و پێشکه وتوو زیاد کردوه و به رده وام مرۆڤایه تی له گه ڕان به دوای ئاشتی و دوریکردن له شه ڕ و توندوتیژی ڕوبه ڕوکردۆته وه . یه کێك له بیردۆزه کانی خۆڕزگارکردن له توندوتیژی نێوان بونه وه ری مرۆڤی و ژینگه که ی، خۆڕزگارکردنه له ده ست به رهه مهێنانی مرۆڤی پیرۆز. چونکه تاکی پیرۆز له هه ریه ك له دوو پێگه ی ڕێکه وتی سروشتی یان توانای داهێنه رانه وه هاتبێته کایه وه ، ڕێژه یه کی زۆر له بونه وه ری مرۆڤی خاوه ن هزر و توانا ئه خه نه ژێر ڕکێفی خۆیانه وه و بێ به ریان ئه که ن له شانسی گه شتن به ئاستی پیرۆز و خاوه ن ده سه ڵات. به خۆپاراستن له به پیرۆزکردنی تاکی ده سته ڵاتدار وه کو سه رۆك و سه رکرده و خاوه ن شکۆ و پاشا و شێخ و یان خاوه ن سه رمایه و داهێنه ری ڕه وت و زانستێکی تایبه تی وه یان ئایدئۆلۆژیه ك و بیرکردنه وه یه کی ئایینی. شانسی هه ر تاکێکی بونه وه ری مرۆڤی له که ڵك وه رگرتن له توانا جه سته یی و هزریه کانی خۆی مسۆگه رئه بێت و هیچ تاکێك پله و پایه ی پیرۆزی پێنابه خشرێت، به ڵکو هه ر ڕێکه وتێکی سروشتی په یوه ستێکی کۆیه و هه ر داهێنانێکی هزریش ئه نجامێکی سودبه خشه له خزمه تی تاك و کۆی بونه وه ری مرۆڤی و ژینگه که یدا.