
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

مرۆڤی (پیرۆز)
وشیاری ئاستی تێگه‌شتن و پێگه‌شتنی بونه‌وه‌ری مرۆڤی په‌یوه‌ستێکی پلان داڕشتن و هه‌ڵکردن و به‌ڕێوه‌بردنی ژیانه به کۆششی کاری هزری و جه‌سته‌یی له‌به‌رامبه‌ر کاردانه‌وه‌ی ڕه‌وتی سروشتی ژینگه‌که‌یدا.
هه‌وڵدان بۆگه‌شتن به ئاستی هاوته‌رازی وشیاری، لێزانین و تێگه‌شتن، پڕۆسه‌یه‌کی به‌رده‌وامی کۆی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بوه وبه‌رده‌وامیش مرۆڤایه‌تی تێده‌کۆشێت بۆ گه‌شتن به زۆرترین وشیاری گشتی تا له‌وڕێگایه‌وه بتوانن ڕێگربن له پێکدادان و ململانێی ناڕه‌وا له نێوان مرۆڤه‌کان و بۆنهوهرهکانی دیکه‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، که ڕه‌وتی بزوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی به‌جیهانی بوون زۆر به‌خێرایی په‌یوه‌ندی نێوان کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئاسان کردووه. به‌ڵام جیاوازبوونی بونه‌وه‌ری مرۆڤی به بۆنه ڕه‌وتی ژیۆلۆژی و سایکلۆژیهوه جیاوازیه‌کی گه‌وره‌ی له مه‌ڕ ئاستی تێگه‌شتن و پێگه‌شتنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له به‌رامبه‌ر زانستی جۆراوجۆری گشتیدا، جۆرێك له ڕێگری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ڕه‌خساندوه.
توانا سروشتیه ئه‌قڵانی و فیزیکاڵیهکانی بونه‌وه‌ری مرۆڤی ئه‌بێته هۆکاری جۆرێك له دابه‌شکردن له شانسی پێگه‌شتن و گه‌شه‌ی تاكی مرۆڤی و له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه ڕه‌خسێنه‌ری پله و پایه و پێگه‌ی مرۆڤه‌کان به پێناسه‌کردنی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، زانا و نه‌زان، پێشکه‌وتوو و دواکه‌وتوو وه وشیار و ناوشیار، که به‌مه‌ش جیاکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی ئاڕاسته‌کراوی ئاکادێمییه نا ئاکادێمی نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دێنێته ئاراوه.
پێکهاته‌ی بونه‌وه‌ری مرۆڤی له گه‌شه‌و به‌رده‌وامی خۆیدا پێداویستی به میکانیزمێکی پرنسیبی بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر کۆیه‌کی مرۆڤی له ڕێکخستنێکی ژیۆگرافی و سایکۆلۆژیستیهکی به‌ڕێوه‌بردنیدا خۆیبینیوهتهوه.
هه‌ر سه‌رده‌م وه پێگه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵکه‌وتنی ژینگه‌یی و پێگه‌شتنی خۆیدا ئاڕاسته‌یه‌کی بۆ تاکێکی به‌توانا و لێهاتوو ڕه‌خساندوه، جا ئه‌م ڕه‌وته ڕێکه‌وتێکی سروشتی تاکێکی خاوه‌ن توانا و سه‌رمایه وه یان تاکێکی زانا و داهێنه‌ر و ڕه‌خسێنه‌ری ڕه‌وت و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵێك له تاکه‌کانی نیشته‌جێ و ژێرده‌سته و په‌یوه‌سته‌ی ئه‌و توانا ده‌سه‌ڵاتداره هزری یان جه‌سته‌یییه بوبێت.
که‌واته له هه‌ردوو باری سروشتی ڕێکه‌وتی توانای تاکێکی مرۆڤ یان ڕه‌وتێکی چالاکی داهێنه‌رانه‌ی هزری تاکی بونه‌وه‌ری مرۆڤی، ئه‌بێته جیاکردنه‌وه‌ی پایه و پێگه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.
ئه‌مه‌ش شانسی ئاستی نرخ و ڕێز و توانا و ده‌سته‌ڵاتی تاکه‌کان له به‌رامبه‌ری یه‌کتریدا نابه‌رابه‌ر ده‌کات و زۆرجار تاکێک به که‌ڵك وه‌رگرتن له توانا و ده‌سته‌ڵاتی خۆی ئه‌گات به مرۆڤی پیرۆر و خاوه‌ن بڕیاری تایبه‌ت، که تاکه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای لێ بێ به‌ری ئه‌بن.
گه‌ر بێتوو مێژووی مرۆڤایه‌تی له زۆنگهیهی سه‌ره‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنین بۆمان ده‌رئه‌که‌وێت که نه‌بونی ئاستێکی هاوته‌رازی سه‌رده‌میانه‌ی ووشیاری گشتی له نێوان کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا، وای کردوه که ڕه‌وتی بیردۆزه جیاجیاکانی تاک و سیستێم و ئایدئۆلۆژیه پیرۆزه جیاجیاکانی ناوکۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، مرۆڤی ڕوبه‌ڕوی توندوتیژی کردۆته‌وه و نێوانی به‌ینی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و دواکه‌وتو و پێشکه‌وتوو زیاد کردوه‌و به‌رده‌وام مرۆڤایه‌تی له گه‌ڕان به دوای ئاشتی و دوریکردن له شه‌ڕ و توندوتیژی ڕوبهڕوکردۆتهوه.
یه‌کێك له بیردۆزه‌کانی خۆڕزگارکردن له توندوتیژی نێوان بونه‌وه‌ری مرۆڤی و ژینگه‌که‌ی، خۆڕزگارکردنه له ده‌ست به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤی پیرۆز.
چونکه تاکی پیرۆز له‌هه‌ریه‌ك له دوو پێگه‌ی ڕێکه‌وتی سروشتی یان توانای داهێنه‌رانه‌وه هاتبێته کایه‌وه، ڕێژه‌یه‌کی زۆر له بونه‌وه‌ری مرۆڤی خاوه‌ن هزر و توانا ئه‌خه‌نه ژێر ڕکێفی خۆیانه‌وه و بێ به‌ریان ئه‌که‌ن له شانسی گه‌شتن به ئاستی پیرۆز و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات.
به خۆپاراستن له به پیرۆزکردنی تاکی ده‌سته‌ڵاتدار وه‌کو سه‌رۆك و سه‌رکرده و خاوه‌ن شکۆ و پاشا و شێخ و یان خاوه‌ن سه‌رمایه و داهێنه‌ری ڕه‌وت و زانستێکی تایبه‌تی وه‌یان ئایدئۆلۆژیهك و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئایینی. شانسی هه‌ر تاکێکی بونه‌وه‌ری مرۆڤی له که‌ڵك وه‌رگرتن له توانا جه‌سته‌یی و هزریه‌کانی خۆی مسۆگهرئهبێت و هیچ تاکێك پله و پایه‌ی پیرۆزی پێنابه‌خشرێت، به‌ڵکو هه‌ر ڕێکه‌وتێکی سروشتی په‌یوه‌ستێکی کۆیه و هه‌ر داهێنانێکی هزریش ئه‌نجامێکی سودبه‌خشه له خزمه‌تی تاك و کۆی بونه‌وه‌ری مرۆڤی و ژینگه‌که‌یدا.

Digg
del.icio.us




