
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

سه‌ما
گه‌ربێتو پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵ بوونی بونه‌وه‌ری مرۆڤی به به‌ستنه‌وه به دانوسه‌ندنه‌کانی ویستی پێداویستیه‌کانی هه‌رتاکێک له‌پێناوی به‌رده‌وامی و گه‌ڕان به دوای جۆرێک له سه‌قام و خۆشگوزه‌رانی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی پێناسه‌بکه‌ین، ئه‌وکاته جۆری له یه‌کچون و جیاوازیه‌کانی گه‌یشتن و هه‌ڵکردن له‌و پڕۆسه‌یه‌دا به لێوه‌شاوه‌یی جه‌سته‌یی و چالاکی هزری تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه په‌یوه‌ست ئه‌کرێت.
هه‌ر جوڵه‌یه‌كی جه‌سته‌یی بونه‌وه‌ری مرۆڤی په‌یوه‌ست ئه‌قڵانیه‌تێکه، که ڕه‌خسێنه‌ری فۆڕم و کڵێشه‌ی کات و سات و بۆنه په‌یوه‌سته هه‌ستیاریه‌کانی خۆیه‌تی.
هه‌موو ئه‌و فۆڕم و نۆڕمه جیاوازانه‌ی كه‌تاکی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌ک په‌یڕه‌وی ده‌کات به کولتور یان ڕه‌وت ناوزه‌ند ئه‌کرێت، ئه‌م ڕه‌وته زۆرجار زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌خاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه‌و چۆن بیه‌وێت ئاڕاسته‌ی ئه‌كات.
سروشتی مرۆڤایه‌تی بۆبه‌رده‌وامی خۆی، په‌یوه‌ستێکی دوو ڕه‌گه‌زییه و به‌بێ تێکه‌ڵ بوون و پێکه‌وه‌ژیانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی مێ و نێر ئه‌و به‌رده‌وامیه سه‌رناگرێت و له گه‌شه ئه‌که‌وێت.
ئاخاوتن یه‌کێکه له ئامڕازه‌کانی له یه‌کترنزیک بوونه‌وه و تێگه‌شتن واته زمانی ده‌ربڕینی هزرانیه‌تی بوونه‌وه‌ری مرۆڤ، هه‌روه‌ها جوڵه‌ی جه‌سته‌یش یه‌کێکه له ئامڕازه‌کانی دیکه‌ی ئاماژه‌ی له یه‌کترتێگه‌شتنی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی.
مرۆڤایه‌تی له گه‌شه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی خۆیدا توانیویه‌تی چه‌ندین ئامڕازی دیکه‌ی بۆباشتر له‌یه‌کترتێگه‌شتن دابهێنێت وه‌کو نووسین، خوێندن و گۆڕینه‌وه‌ی خێرای په‌یوه‌ندییه‌كان.
جوڵه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆده‌ربڕینی هه‌ست و نه‌ستی خۆی په‌یوه‌سته به ڕیتم و تێمپۆیه‌کی جیاوازه‌وه، جا گه‌ر ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ ده‌ربڕینی ( هاوار و ڕه‌خنه و داواکاری، به‌ره‌نگاری و خۆپاراستن، خه‌م وماته‌مینی له‌به‌رامبه‌ر له‌ده‌ست دانی په‌یوه‌ستێکی مرۆڤی یان کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن، ده‌ربڕینی زه‌وق و ئاره‌زوو، ئازادی و ڕه‌هایی، ئارامی ده‌روون و خۆ خاڵی کردن له ماندوویی و پڕکردنی ده‌روون له شادی) به‌شێکه له چالاکی جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌رتاکێکی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی.
ئه‌مه‌ش له ئازادی و ڕه‌هاییدا به‌ده‌ست دێت، نه‌وه‌ک له گیرۆده‌یی و به‌ستراوه‌ییدا، به‌ومانایه‌ی که جیاوازی ویست و خواسته‌کانی ده‌روونی هه‌رمرۆڤێک له که‌ش و هه‌وایه‌کی سه‌ربه‌ست و ئازاد‌دا ئه‌توانێ به جوڵه‌ی جه‌سته‌یی چالاکی خۆی ده‌ری ببڕێت.
گه‌ربێتو ئێمه سه‌مای بازنه‌یی به‌کۆمه‌ڵ (بۆنمونه هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی) له‌م زۆنگه‌یه‌وه هه‌ڵبسه‌نگێنین، ئه‌وکاته دیارده‌ی فۆڕم و نه‌ریتی کۆ به سه‌ر تاکماندا به‌رچاو ئه‌که‌وێت، كه‌چۆن تاکێک له سه‌مایه‌کی داسه‌پاوی به‌کۆمه‌ڵدا گیرۆده کراوه و ناتوانێ جوڵه‌ی جه‌سته‌یی ده‌روونی خۆی وه‌کو پێویست چالاکانه بخاته گه‌ڕ و خۆی و ده‌روونی پێ ئارام بکات و هه‌ست و نه‌ستی خۆی تیادا ببینێته‌وه.
ئه‌مه‌ش ڕه‌خسێنه‌ری به‌رده‌وامییه‌کی ناچالاکی تاکی بوونه‌وه‌ری مرۆڤه له گه‌ماڕۆیه‌کی دیکه‌ی ناو كۆمه‌ڵگادا كه له‌تاکه زاڵه‌کانه‌وه دائه‌ڕێژرێت و ڕه‌وت و فۆرم وه‌رئه‌گرێت.
تــاکی بوونه‌وه‌ری مرۆڤ له هه‌ریه‌کێک له‌م سێ ده‌ربڕینه جه‌ســـته‌ییه په‌یـوه‌ست هزریـانه‌ی خـۆیدا (به‌ره‌نگاری و جموجۆڵی ڕه‌خنه‌گرانه، ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌یی، هه‌ڵسوڕانێکی سه‌ما ئامێزی خؤشگوره‌رانی پڕ له شادمانی) له ژینگه‌یه‌کی ڕه‌هاو ئازاد دا خۆی ئه‌بینێته‌وه تا به‌رده‌وامیه‌کی سودمه‌ند و سه‌رفه‌رازی هه‌بێت.
به‌وهیوایه‌وه که تاکی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی ئه‌وکۆمه‌ڵگایانه‌ی که تا ئێستا نه یانتوانیوه سه‌ربه‌ستی و ئازادی هزری و جه‌سته‌یی خۆیان له ژینگه‌یه‌کی ته‌ندروست و ڕه‌هادا به ده‌ست بهێنن .
به به‌زاندنی سنوری ڕه‌وتی کۆنه‌په‌رستی داسه‌پاوی ناو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، له پێناوی به‌رده‌وامییه‌کی واتابه‌خشی مرۆڤ په‌سه‌ندی هاوچه‌رخ، به کرده‌وه نه وه‌ک ته‌نیا له تۆی نوسراوه و ووتاردا به ده‌ست بهێنن و ڕێگه خۆشکه‌رو هانده‌ری ئازادی و سه‌ربه‌ستی هه‌ر تاکێک بن له جۆری هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی سه‌ما چ به تاک بێت یان به جووت وه یان به‌کۆ.

Digg
del.icio.us




