xozga: "تاك" گیرۆده‌ی "کۆمه‌ڵگا" بووه‌! "تاك" گیرۆده‌ی "کۆمه‌ڵگا" بووه‌! ================================================================================ shamall on 28 September, 2007 06:13:00 بوونه وه ری مرۆڤی تواناکانی خۆی له دوو زۆنگه دا به رجه سته ئه کات: یه کێکیان توانا جه سته یی و فیزیکاڵیه کانیه تی، که هه ر له سه ره تای پێکهاتنییه وه ڕوو له گه شه یه و ده ره نجامه کانی له به رچاون و ئاسان درکیان پێئه کرێت و هه ڵئه سه نگێنرێن، که هیچ یه ک له و ده ره نجامه فیزیکاڵیانه به بێ په یوه ستی میکانیزمی کارفه رمایی مێشک و جه سته نایه ته کایه . دووه میشیان توانا هزریه کانی بوونه وه ری مرۆڤه، که مۆڵگه ی ده سته ڵات و فه رمانی دابه شکردنی وزه یه له جه سته دا و دواجاریش پێگه ی گه شه و بیرکردنه وه و هه ڵسه نگاندنه ، که ئه ویش به جۆرێک په یوه سته به جه سته یه کی ئاڕاسته و ته ندروست بۆ ڕه خساندنی میکانیزمی به کارهێنان و خستنه ڕووی هزرانیه تی بونه وه ری مرۆڤییه . هه ڵکه وتی بونه وه ری مرۆڤ له دوو ڕه گه زی مێ و نێردا بۆخۆی ده ربڕینی جۆرێک له جیاوازبوونی مرۆڤه کانه له یه کتری. لێکه وتنه وه و به رهه مهێنه ری جۆرێکی دی له جه سته به ڕه نگ و قه واره جیاوازه کانی مرۆڤ له ژینگه جیاوازه کانی ناو گێتیدا ده ربڕی یه کسانیه کی نایه کسان و ڕه نگاوڕه نگی بوونه وه ری مرۆڤه ، که ته نیا ڕووخساریان جیاواز نییه، به ڵکو فۆنۆتیکی ئاخاوتن و کار و هه ڵکردن و بیرکردنه وه و تێگه شتنیشیان جیاوازه و ئه مه ش پێکهێنه ری په یوه ستی کۆمه ڵ و نه ته وه و گه ل و ووڵات و ببڕا كیشوه ری لێده که وێته وه . جیاکردنه وه ی مرۆڤایه تی به و پێناسه یه ی سه ره وه له وانه یه جۆرێک به تێپه ڕبوون به سه ر ئاڕاسته ی خێراو خۆله کۆڵکردنه وه مرۆڤایه تی بێت بۆ جۆرێک به له یه کترتێگه شتنی گه لان و ووڵاتانی جیاجیا به رامبه ر به یه کتر. به ڵام کاتێک ته ماشای جیاوازییه هزریه کانی هه رتاکێکی ناو خێزان و نه ته وه و گه ل و ووڵات و جیهانیش ده که ین، ئه وجا بۆمان ده رده که وێت، که جیاوازیه کان زۆر له وه زیاتره ن، له وه ی ئێمه له دوو کۆی ئه و ده سته واژانه دا کۆیان ده که ینه وه . بونه وه ری مرۆڤی خاوه ن هزر، بونه وه رێکی به ڕه چه ڵه ک چالاک و به رهه مهێنه ره و به رده وامیشی نیشانه که یه تی. که واته هه ڵسه نگاندنی جه سته یی مرۆڤ به پێوانه کردنی، پێوانه ی وزه یی ده رخه ری ئاستی هه رتاکێک ئه بێت به ڵام هه ڵسه نگاندن و پێوانه کردنی توانا هزری و هۆشمه ندیه کانی مرۆڤ زۆرجار له قه واره ی توانا به رجه سته ییه کانی ده ربڕ و پێوانه کراو نییه ، هه ر بۆیه ش میکانیزمی گه شه ی که سایه تی تاکی مرۆڤ به ستراوه ته وه به هه ڵکه وت و ڕه خسێنه ری له شانسی بیرکردنه وه و به کارهێنانی هزریانه ی له مۆڵگه یه کی ئازاد و سه ربه ستدا. زۆرجار تاک وه کو پێویست له به رچاو ناگیرێت و ڕه وتێکی ڕه خساوی مرۆڤی زاڵ ده بێت به سه ر جه سته و توانا هزرانیه کانی تاکه کانی دیکه ی ناو کۆمه ڵگادا، به مه ش تاکه کان له به کارهێنانی شیاوی هزرانیه تی خۆیان بێ به ش ده کرێن و کۆمه ڵگا به ره و ئاقاری په یوه ست نه ریتیدا سه پاوی په سه ند تاکێکی به هێز به سه ر کۆی خێزان و گروپ و ئیلێک و نه ته وه و دواجار به شێکی زۆر له مرۆڤایه تیشدا ئه بات. ڕێگانه دان به سه ربه ستی بیروڕای بوونه وه ری مرۆڤی بۆ به رزکردنه وه ی ئاستی ووشیاری و هۆشمه ندی، مرۆڤایه تی بێ به رده کات له ئازادی و گه شه وبه رده وامیه کی ئاسوده و ته ندروست. به گیرۆده کردنی هه ر تاکێکی بونه وه ری مرۆڤایه تی به هه ر چه مکێکی ئایدئۆلۆژی نه ته وایه تی یان ئایینی یان ڕامیاری و فه لسه فییه وه ، ئه و تاکه ناچالاک و ناووشیار و که مزان بارئه هێنرێت و میکانیزمی به ره نگاری هۆشمه ندی هزری لاواز ده بێت. به مه ش مرۆڤایه تی به رهه مهێنه ر و به رده وام پێده ری جۆرێک له کاڵای جه سته یی مرۆڤه ده سته مۆکان ئه بێت بۆ به سه ربردنێکی ژینگه یی له به دیهاتنه وه به ره و نه مان. چه مکی بیردۆزی عه قڵانیه تی باڵاده ستی زۆرجار به ره وهه ڵدێربردنی بونه وه ری مرۆڤی بوه له ژێر دروشمی به ره و عه قڵانییه ت، که تاکی باڵاده ست هه ڵگری هزرانییه تێکی تاکڕه وانه بووه و کۆمه ڵگای مرۆڤایه تی به ره و ناچالاکی هزری تاکه کانی دیکه ی ناوکۆمه ڵگا بردووه ، که ئه مه ش جۆرێکی دیکه له جیاتی بیرکردنه وه ی تاکێک بۆ تاکه کانی دیکه یه و ڕه خسێنه ری باڵا ده ستایه تی بێ سنوره . که سایه تی تاک ئاماژه یه کی ڕه وای بوونه وه رێکی مرۆڤییه بۆ ده ربڕین و گه شه کردن به ره و هۆشمه ندییه کی ڕه ها و ته ندروست به بێ پۆلینکردن و زه وت کردنی مافی ڕه هایی و سه رئه فرازی هزری و جه سته یی به رامبه ره کانی دیکه ی بوونه وه ری مرۆڤی یان هه ر بونه وه رێکی دیکه .....