
هه‌ڵسه‌نگاندنی سابات

"تاك" گیرۆده‌ی "کۆمه‌ڵگا" بووه!
بوونه‌وه‌ری مرۆڤی تواناکانی خۆی له دوو زۆنگه‌دا به‌رجه‌سته ئه‌کات: یه‌کێکیان توانا جه‌سته‌یی و فیزیکاڵیه‌کانیه‌تی، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێکهاتنییه‌وه ڕوو له‌گه‌شه‌یه و ده‌ره‌نجامه‌کانی له به‌رچاون و ئاسان درکیان پێئه‌کرێت و هه‌ڵئه‌سه‌نگێنرێن، که هیچ یه‌ک له‌و ده‌ره‌نجامه فیزیکاڵیانه به‌بێ په‌یوه‌ستی میکانیزمی کارفه‌رمایی مێشک و جه‌سته نایه‌ته‌کایه.
دووه‌میشیان توانا هزریه‌کانی بوونه‌وه‌ری مرۆڤه، که مۆڵگه‌ی ده‌سته‌ڵات و فه‌رمانی دابه‌شکردنی وزه‌یه له جه‌سته‌دا و دواجاریش پێگه‌ی گه‌شه و بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنه، که ئه‌ویش به‌جۆرێک په‌یوه‌سته به جه‌سته‌یه‌کی ئاڕاسته و ته‌ندروست بۆ ڕه‌خساندنی میکانیزمی به‌کارهێنان و خستنه‌ڕووی هزرانیه‌تی بونه‌وه‌ری مرۆڤییه.
هه‌ڵکه‌وتی بونه‌وه‌ری مرۆڤ له دوو ڕه‌گه‌زی مێ و نێردا بۆخۆی ده‌ربڕینی جۆرێک له جیاوازبوونی مرۆڤه‌کانه له یه‌کتری. لێکه‌وتنه‌وه و به‌رهه‌مهێنه‌ری جۆرێکی دی له جه‌سته به ڕه‌نگ و قه‌واره جیاوازه‌کانی مرۆڤ له ژینگه جیاوازه‌کانی ناو گێتیدا ده‌ربڕی یه‌کسانیه‌کی نایه‌کسان و ڕه‌نگاوڕه‌نگی بوونه‌وه‌ری مرۆڤه، که ته‌نیا ڕووخساریان جیاواز نییه، به‌ڵکو فۆنۆتیکی ئاخاوتن و کار و هه‌ڵکردن و بیرکردنه‌وه و تێگه‌شتنیشیان جیاوازه و ئه‌مه‌ش پێکهێنه‌ری په‌یوه‌ستی کۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه و گه‌ل و ووڵات و ببڕا كیشوه‌ری لێده‌که‌وێته‌وه.
جیاکردنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌و پێناسه‌یه‌ی سه‌ره‌وه له‌وانه‌یه جۆرێک به‌تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی خێرا‌و خۆله‌کۆڵکردنه‌وه مرۆڤایه‌تی بێت بۆ جۆرێک به له‌یه‌کترتێگه‌شتنی گه‌لان و ووڵاتانی جیاجیا به‌رامبه‌ر به یه‌کتر. به‌ڵام کاتێک ته‌ماشای جیاوازییه هزریه‌کانی هه‌رتاکێکی ناو خێزان و نه‌ته‌وه و گه‌ل و ووڵات و جیهانیش ده‌که‌ین، ئه‌وجا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که جیاوازیه‌کان زۆر له‌وه زیاتره‌ن، له‌وه‌ی ئێمه له دوو کۆی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌دا کۆیان ده‌که‌ینه‌وه.
بونه‌وه‌ری مرۆڤی خاوه‌ن هزر، بونه‌وه‌رێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک چالاک و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌و به‌رده‌وامیشی نیشانه‌که‌یه‌تی. که‌واته هه‌ڵسه‌نگاندنی جه‌سته‌یی مرۆڤ به پێوانه‌کردنی، پێوانه‌ی وزه‌یی ده‌رخه‌ری ئاستی هه‌رتاکێک ئه‌بێت به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانه‌کردنی توانا هزری و هۆشمه‌ندیه‌کانی مرۆڤ زۆرجار له قه‌واره‌ی توانا به‌رجه‌سته‌ییه‌کانی ده‌ربڕ و پێوانه‌کراو نییه، هه‌ر بۆیه‌ش میکانیزمی گه‌شه‌ی که‌سایه‌تی تاکی مرۆڤ به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌ڵکه‌وت و ڕه‌خسێنه‌ری له شانسی بیرکردنه‌وه‌و به‌کارهێنانی هزریانه‌ی له مۆڵگه‌یه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌ستدا.
زۆرجار تاک وه‌کو پێویست له‌به‌رچاو ناگیرێت و ڕه‌وتێکی ڕه‌خساوی مرۆڤی زاڵ ده‌بێت به سه‌ر جه‌سته و توانا هزرانیه‌کانی تاکه‌کانی دیکه‌ی ناو کۆمه‌ڵگادا، به‌مه‌ش تاکه‌کان له به‌کارهێنانی شیاوی هزرانیه‌تی خۆیان بێ به‌ش ده‌کرێن و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاقاری په‌یوه‌ست نه‌ریتیدا سه‌پاوی په‌سه‌ند تاکێکی به‌هێز به سه‌ر کۆی خێزان و گروپ و ئیلێک و نه‌ته‌وه و دواجار به شێکی زۆر له مرۆڤایه‌تیشدا ئه‌بات.
ڕێگانه‌دان به سه‌ربه‌ستی بیروڕای بوونه‌وه‌ری مرۆڤی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ووشیاری و هۆشمه‌ندی، مرۆڤایه‌تی بێ به‌رده‌کات له ئازادی و گه‌شه وبه‌رده‌وامیه‌کی ئاسوده و ته‌ندروست. به گیرۆده‌کردنی هه‌ر تاکێکی بونه‌وه‌ری مرۆڤایه‌تی به‌هه‌ر چه‌مکێکی ئایدئۆلۆژی نه‌ته‌وایه‌تی یان ئایینی یان ڕامیاری و فه‌لسه‌فییه‌وه، ئه‌و تاکه ناچالاک و ناووشیار و که‌مزان بارئه‌هێنرێت و میکانیزمی به‌ره‌نگاری هۆشمه‌ندی هزری لاواز ده‌بێت.
به‌مه‌ش مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌رده‌وام پێده‌ری جۆرێک له کاڵای جه‌سته‌یی مرۆڤه ده‌سته‌مۆکان ئه‌بێت بۆ به سه‌ربردنێکی ژینگه‌یی له به‌دیهاتنه‌وه به‌ره‌و نه‌مان.
چه‌مکی بیردۆزی عه‌قڵانیه‌تی باڵاده‌ستی زۆرجار به‌ره‌وهه‌ڵدێربردنی بونه‌وه‌ری مرۆڤی بوه له‌ژێر دروشمی به‌ره‌و عه‌قڵانییه‌ت، که تاکی باڵاده‌ست هه‌ڵگری هزرانییه‌تێکی تاکڕه‌وانه‌بووه و کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و ناچالاکی هزری تاکه‌کانی دیکه‌ی ناوکۆمه‌ڵگا بردووه، که ئه‌مه‌ش جۆرێکی دیکه له جیاتی بیرکردنه‌وه‌ی تاکێک بۆ تاکه‌کانی دیکه‌یه‌و ڕه‌خسێنه‌ری باڵا ده‌ستایه‌تی بێ سنوره.
که‌سایه‌تی تاک ئاماژه‌یه‌کی ڕه‌وای بوونه‌وه‌رێکی مرۆڤییه بۆ ده‌ربڕین و گه‌شه‌کردن به‌ره‌و هۆشمه‌ندییه‌کی ڕه‌ها و ته‌ندروست به بێ پۆلینکردن و زه‌وت کردنی مافی ڕه‌هایی و سه‌رئه‌فرازی هزری و جه‌سته‌یی به‌رامبه‌ره‌کانی دیکه‌ی بوونه‌وه‌ری مرۆڤی یان هه‌ر بونه‌وه‌رێکی دیکه.....

Digg
del.icio.us




