گه‌ڕان
پێناسه
خۆزگه له‌ساڵی 2002دا له‌لایه‌ن دوو هاوڕێیه‌وه دروستکرا، بیرۆکه‌ی دامه‌زراندنی خۆزگه‌ش له‌یادنه‌کردنی ڕۆژانێك بوو، ئه‌وه‌ی تاراوگه‌ی ئه‌و دوو هاوڕێیه‌ی له‌یه‌کتری نزیك كردبووه و هه‌روه‌ها گرنگی پێدان به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤایه‌تی پێکده‌هێنن. خۆزگه بووه کۆشکێکی بیره‌وه‌ری بۆ هاوڕێییان، ئه‌وینداران و بۆ له یادنه‌کردنی ڕۆژانێك، ئه‌وه‌ی خۆزگه‌ی هه‌ریه‌ك له ئێمه‌ی تێدا دروستبووه.
خۆزگه
- ماڵپه‌رێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاده
- ماڵپه‌ری هونه‌رمه‌ندان، ڕۆشنبیران، خوێندکاران و لاوانی کورده
- پێگه‌ییه‌کی ڕووناک‌بیری سه‌ربه‌سته
- بایه‌خ به هه‌موو بابه‌تێکی ڕۆشنبیری، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی، وێژه‌یی و هونه‌ری ده‌دات
- گرنگی به به‌رهه‌م و داهێنانی لاوان ده‌دات
مه‌رجه‌کانی بڵاوکردنه‌وه
- زمانی نوسینه‌که‌كان بێلایه‌ن بێت، تایبه‌ت به هیچ پارت و لایه‌نێکی ڕامیاری نه‌بێت
- بابه‌تی بڵاوكراوه په‌یوه‌ندیدار بێت به‌و باس و به‌شانه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی ماڵپه‌ری خۆزگه‌دا ده‌گونجێن
- هه‌موو جۆرێکی سوکایه‌تی، جنێو و هێرشکردنه سه‌ر که‌سایه‌تی و لایه‌نێك لای خۆزگه ده‌چێته خانه‌ی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه، هه‌ربۆیه خۆزگه به شیاوی بڵاوکردنه‌وه‌ی نازانێت
- ڕه‌خنه ئازاده به‌مه‌رجێك ڕه‌خنه‌ی دروستکه‌ربێت، نه‌ك ڕووخێنه‌ر
- خۆزگه له ناوه‌رۆکی هیچ بابه‌تێك به‌رپرسیار نییه، ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌خۆزگه خۆی نه‌بێت، بۆ ئه‌و نووسینانه‌ش خاوه‌نی بابه‌ته‌کان له ناوه‌رۆکی نووسینه‌کانیان به‌رپرسیارن
به‌كارهێنانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی خۆزگه
هه‌موو كه‌سێك سه‌ربه‌سته بابه‌ته‌كانی خۆزگه دووباره به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه به‌كاربهێنێته‌وه، به‌مه‌رجێك ناوی خۆزگه وه‌ك سه‌رچاوه بهێنرێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه به‌پێشیلكردنی مافی ڕۆژنامه‌گه‌ری داده‌نرێت.لۆگۆی خۆزگه
