xozga: ئه‌حمه‌د ئاكۆ ئه‌حمه‌د ئاكۆ ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:22:00 پیاوێكی جوامێر و فۆلكلۆر په روه رێكی نه ناسراوی كورد، ئه حمه د به كر ناسراو به "ئه حمه د ئاكۆ" نۆزده ساڵ له مه وبه ر له ڕۆژی 1988.01.18دا له شاری هه ولێر دڵه ناسكه كه ی له لێدان كه وت و چه ند ده ستنووسێكی له هۆنراو و چیرۆكی فۆلكلۆری كوردی ناوچه كانی ڕانیه و قه ڵادزه په رتووكخانه یه كی پڕ له سه رچاوه ی مێژوو و وێژه و زمانی كوردی له پاش به جێما. ئه م خزمه تگوزاره ی كورد له ساڵی 1923دا له "ڕانیه" له دایكبووه و له دواییدا ماڵیان هاتۆته شاری كۆیه و خوێندنی سه ره تایی و ناوه ندیی تێدا ته واوكردوووه ئینجا چووه ته به غدا له قوتابخانه ی كشتوكاڵ له ئه بوغریب دا خوێندوویه تی و به پله یه كی به رز ده رچوو و به فه رمانبه ری كشتوكاڵی دامه زراوه و له گه لێ شار و ناوچه كانی كوردستان فرمانی بینیوه و له ساڵانی 1956-1957-1958دا له قوبرس خوێندنی كۆلیژی ته واو كردووه و كه گه ڕاته وه كراوه به به ڕێوه به ری به ڕێوبه رایه تی دارستانی پارێزگاری هه ولێر و خزمه تێكی زۆری دارستانه كانی كوردستانی كردووه و وه ك كه سایه تییه كی قسه خۆش و ئێسك سووك له ناو كۆمه ڵدا ژیاوه و گه لێك خۆشه ویست بووه. له دوای دامه زراندنی پارتی هیوا به سه رۆكایه تی مامۆستا "ڕه فیق حیلمی" له ساڵی 1939دا بۆ ساڵی 1941 بووه ته ئه ندامێكی چالاكی ئه و پارته نه ته وه ییه ی كورد و هه ر له ڕێگه ی دڵسوزیی بۆ كورد و كوردستان له و ساڵه وه ده ستی كردووه به كۆكردنه وه و تۆماركردنی هۆنراوه و چیرۆكی فۆلكلۆری له ناوچه كانی ڕانیه و قه ڵادزێ، له وانه به یته كانی عه لی به رده شانی بوون و له سه رده می كۆماری دیموكراتی كوردستان له مه هاباد تۆمارێكی له و به یته میللی و هۆنراوه فۆلكلۆریانه به هۆی هاوڕێی خۆشه ویستی محه مه د تۆفیق وردی نادرووه ته مه هاباد و له ڕۆژنامه ی كوردستاندا بڵاوكراوه نه ته وه و هه ندێكیشیانی له دوای گه رانه وه ی وردی له پاش ڕووخانی كۆماره ساواكه ی كوردستان له په ڕتوكێكدا بڵاوكرانه ته وه و ئاماژه به وه كراوه، كه ئه حمه د ئاكۆ كۆی كردوونه ته وه. له تۆماره ده ستنووسه كه ی ئه حمه د ئاكۆ دابه شێك له به یته كه ی عه لی به رده شانی بۆ "ئه وره حمان پاشای بابان" به م جۆره هاتووه: ئه زم عه لی به رده شانی به ندێ ده ڵێم به زوبانی له به ندێم نه بێ گرانی مه دحی پاشای كوردستانی. پاشا چی بوو زێده پاشا شایه د ڕۆم و قزڵباشه هه ڕچه نده ده هاتنه ته ماشا مه ردی چاك ئه وره حمان پاشا. پاشای بابان جیهانگیری ڕه نگ ڕۆسته می زاڵی پیری ته حا به ڕاوو ته گبیری ڕانابوێری به زه لیلی نانی ده ستێنی به شیری به شیر ئه بێ ئیش پێك نایه به وه ڵڵایی و به بیلایی یاخی ده بم له به غدابێ ناچمه سه فه ری له حه سایه !!!