لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | شاعیران | جه‌لالی میرزا كه‌ریم

جه‌لالی میرزا كه‌ریم

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Refresh font Enlarge font
جه‌لالی میرزا كه‌ریم

جه‌لالی میرزا که‌ریم له‌ساڵی 1935دا له‌شاری سلێمانی له خێزانێكی دیاری ئه‌و شاره هاتۆته جیهانه‌وه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاره‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و بووه‌ت لاوێكی هوشیار و ڕۆشنبیر و سه‌ره‌تای خه‌باتی ڕامیاری ئه‌و لاوه دڵسۆزه‌ی گه‌ڵ و نیشتمانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1955، كه بووه‌ته‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی گشتی قوتابیان و هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا ده‌ستی داوه‌ته هۆنراوه هۆنینه‌وه‌ و له‌سه‌ره‌تادا كه‌وتبووه ژێر كاریگه‌ری هۆنراوه ناسكه‌ ئاوازه داره‌كانی گۆران، به‌ڵام له‌دواییدا كه بازووی شاعیریی به‌هێز بووه، بووه‌ته خاوه‌ن ده‌نگ و ڕێبازی خۆی و له‌كاروانی خه‌باتی ڕامیاریشدا پتر تێ هه‌ڵچووه‌ و له‌ساڵی 1965دا له‌سه‌ر چالاكی ڕامیاری گیراوه و له‌دوای به‌رپابوونی شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958دا ئه‌م تێكۆشه‌ره له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا، گۆڤارێكی به‌ناوی "هیوای كوردستان" وه‌ك ئۆرگانی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی ئێراق- لقی سلێمانی ده‌رچوواندووه و له كۆتایی مانگی نیسانی 1970دا یه‌كێك بووه له ده‌سته‌ی "ڕوانگه‌" و یه‌كه‌م به‌نیانیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان حوسێن عارف و شێركۆ بێ كه‌س و كاكه مه‌م بۆتانی و جه‌مال شارباژێری ئیمزا كردووه و دواتریش 3 ژماره‌ی له‌بڵاوكراوه‌ی ڕوانگه‌ی له‌شێوه‌ی په‌ڕتووكدا ده‌رچوواندووه و به‌شی هه‌ره زۆر پێشكه‌وتنخوازه‌كان به‌رهه‌میان تێدا بڵاوكرده‌وه و وێژه‌یی كوردییان به‌هۆنراوه و چیرۆكه‌وه به‌ره‌و نوێكاری برد.

جه‌لال میرزا كه‌ریم له‌ماوه‌ی ژیانی 58 ساڵیدا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه:

1. كۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌كی به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی "الولاده" له‌ساڵی 1982دا له ئه‌مه‌ریكا به‌چاپ گه‌یاندووه
2. شانۆنامه‌ی "سه‌نگه‌ر"ی له‌هه‌مان ساڵدا هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا چاپی كردووه.
3. نامیلكه‌ی "چرپه‌ی ژانێكی نقووم بوو"ی هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 1991دا به‌چاپ گه‌یاندووه، كه ئه‌وسا له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا ده‌ژیا.
4. دیوانی "ڕێگا دووره‌كانی چاومان"ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان له‌ساڵی 1992دا به‌چاپ گه‌یاندووه.

چه‌ند نموونه‌یه‌ك هۆنراوه‌كانی:

جه‌لالی نوێكار له هۆنراوه‌یه‌كیدا به‌ناوی "ڕوانینه‌كانی چاوی شه‌قام"، كه له‌ساڵی 1970دا دایناوه و له‌ژماره‌ی 4ی ئه‌و ساڵه‌ی گۆڤاری به‌یاندا بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێت:

هۆن هۆن نیگای ئاگری
باڵی كاروانمان
به‌سه‌ر باخی مه‌رگی به‌هاری
ئاسۆدا ئه‌بارێنێ
هۆنراوه‌ی زام
ته‌ڵ.. ته‌ڵ چڵی خوێنی وشه‌ی
سه‌ر بڕاومانه
له‌رێژنه‌و ئاوی هه‌ناسه‌ی
ژاڵه‌وبییدا دا ئه‌چێنێ!
لێوی گه‌ڵا
تریفه‌ی بزه‌ی هه‌ورامان
به‌ناو ناخی ڕێگای قوڕ پێوان و
شیندا ئه‌وه‌رێنێ!!

ئینجا شاعیر له هه‌نگاوێكی دواتری هۆنراوه درێژه‌كه‌یدا ده‌ڵێت:

دیواری خوێن خۆی له
فرمێسك
هه‌ڵئه‌كێشا
سه‌نگه‌ری خه‌م چیای قورسی
ڕێی نۆ ساڵه‌ی
ته‌نیا خواستێكی ئه‌كێشا
گۆرانی له‌ناو گه‌روودا
ئه‌خنكێنرێ
گۆرانی له‌ناو سه‌نگه‌ردا ئه‌سووتێنرێ!
كه‌چی هێشتا ... هێشتا
سه‌نگه‌ر
نازانم بۆ
بۆ له‌ئاگری ناو گه‌رووی
خۆی ناپرسی؟!

شاعیر له‌‌هۆنراوه‌یه‌كی دیكه‌یدا به‌ناوی "یادو... یاقووت و .. نه‌هه‌نگ"، كه له‌كاتی خۆیدا له‌ساڵی 1970 دایناوه له‌دوای ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970 له‌ڕه‌وشی كورد و ڕژیمی به‌غدا ده‌دوێ و پێشبینی ئه‌و ده‌كات، كه ڕژێمی به‌عس له‌و ئاسته‌دا نییه مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌سته‌به‌ر بكات و له‌دوا بڕگه‌ی هۆنراوه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی بۆ ڕوون كردووینه‌ته‌وه:

ئه‌ی كوردستانی پێشمه‌رگه
ڕاسته دڵی چیاكانت
چاوی گه‌شی منداڵانت
ئه‌مساڵ پڕ شایی و ئاهه‌نگه
به‌ڵام قسه‌
هێشتا ڕه‌نگه
خواست و مه‌رام یاقووتێكی شه‌وچراغی
ناو گه‌رووی تاری نه‌هه‌نگه!

شاعیری نوێكاری لێهاتووی كورد و سه‌رده‌سته‌ی نوێخوازانی كۆمه‌ڵی ڕوانگه جه‌لالی میرزا كه‌ریم له 1993.01.14دا به‌نه‌خۆشی دڵ له‌شاری هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.

زیادیبکه له: Add to your del.icio.us del.icio.us | Digg this story Digg

Subscribe to comments feed كۆمێنته‌كان (0 بۆچوون):

بۆچوونی خۆت بنووسه‌ comment

تکایه‌ ئه‌و كـۆده بنووسه، ئه‌وه‌ی له‌ وێنه‌که‌دا‌یه:

  • email ناردنی ناوداران به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی ناوداران
  • Plain text ته‌نها به تێکست
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوداران
1.00
ناودارانی دیکه له شاعیراندا
Previous
وه‌لی دێوانه‌
وه‌لی دێوانه‌
شاعیری ناودار وه‌لی دێوانه‌ له‌ سه‌رچاوه‌كاندا ساڵی‌ له‌ دایكبوونی‌ ئاشكرا و دیار نییه‌، به‌ڵام گومان له‌وه‌دا نییه‌، كه‌ له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا ژیاوه‌ و كۆچی دوایی ...
مه‌وله‌وی
مه‌وله‌وی
"مه‌وله‌وی" ناوی "سه‌ید عه‌بدولره‌حیم"ی کوڕی "مه‌لا سه‌عید"ه‌ و‌ له‌ نه‌وه‌ی "مه‌لا یوسف جان"ی کوڕی مه‌لا "ئه‌بوبه‌کر موصنه‌فی چوری"یه،‌ که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر خواناسی به‌ناوبانگ "سه‌ید محه‌مه‌د ...
قه‌دریجان
قه‌دریجان
قه‌دریجان شاعیر و ڕامیاریناس و چیرۆکنووس و وتارنووس و وه‌رگێڕ، یه‌كێکه له‌و شۆڕه‌سوارانه‌ی بواری جیاجیا. له‌ساڵی 1911دا له شارۆچکه‌ی "دیرك" له نزیك "ماردین" له دایکبووه. له‌ساڵی ...
بێخود
بێخود
بێخود ناوی "مه‌حموود"ه‌ و‌ کوڕی موفتی حاجی مه‌لا ئه‌مینی کوڕی مفتیی گه‌وره‌ حاجی مه‌لا ئه‌حمه‌دی چاوماره،‌ که‌ ناوبانگی به‌ "پیرحه‌سه‌ن" ده‌رکردبوو‌. ئه‌میش کوڕی مه‌لا مه‌حموودی ...
شێخ کەمال شێخ نورى (گێلە)
شێخ کەمال شێخ نورى (گێلە)
گەڕام بەنێو خەونەکانى لاپەڕە شاراوەکانادا... ئەو لاپەڕانەى، کە هەڵگیرابوون لە نسرمدا... دێڕەکان یەقیان کردبووه ... وشەکان بە تۆراوى ڕه‌نگى خۆرنەوەزانیان لێ نیشتبوو ... لە وێدا ...
ئه‌حمه‌د ئاكۆ
ئه‌حمه‌د ئاكۆ
ئه‌حمه‌د به‌كر ناسراو به "ئه‌حمه‌د ئاكۆ"  له‌ساڵی 1923دا له "ڕانیه" له‌دایكبووه و له‌دواییدا ماڵیان هاتۆته شاری كۆیه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی تێدا ته‌واوكردوووه ئینجا ...
جه‌لالی میرزا كه‌ریم
جه‌لالی میرزا كه‌ریم
جه‌لالی میرزا که‌ریم له‌ساڵی 1935دا له‌شاری سلێمانی له خێزانێكی دیاری ئه‌و شاره هاتۆته جیهانه‌وه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌شاره‌كه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و ...
محه‌مه‌د ساڵح دیلان
محه‌مه‌د ساڵح دیلان
محه‌مه‌د ساڵح كوڕی‌ مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ مه‌لا ساڵحی‌ كوڕی‌ مه‌لا قادره‌. ساڵی‌ 1927 له‌ گه‌ڕه‌كی‌ گۆیژه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌دایكبووه‌. سه‌ره‌تا له‌ مزگه‌وتی‌ بابه‌عه‌لی‌ خراوه‌ته‌ به‌ر ...
كاكه‌ی فه‌لاح
كاكه‌ی فه‌لاح
كاكه‌ی فه‌لاح نازناوی شاعیری خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و ڕۆژنامه‌نوسی لێهاتووی كورد حه‌مین كوڕی قادره. له‌ساڵی 1928دا له‌چوارتا (شارباژێڕ)ی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی چاوی به‌ ژیان هه‌ڵهێناوه‌ ...
ڕه‌شاد موفتی
ڕه‌شاد موفتی
شاعیر و زانای ئایینی كورد و كه‌سایه‌تی ناودار و كوردستان قازی ڕه‌شاد موفتی كوڕی محه‌مه‌د موفتی كوڕی مه‌لا عوسمان كوڕی مه‌لا ئه‌بوبكر ئه‌فه‌ندی ناسراو به ...
حه‌ریق
حه‌ریق
حه‌ریق یه‌كێكه له شاعیره گه‌وره و خاوه‌ن به‌هره‌كانی كلاسیكی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م. ناوی ساڵحی كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه، له ساڵی 1856 ...
خه‌لیل
خه‌لیل
خه‌لیل كوڕی خدری كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی خه‌لیله، له هۆزی كاكه‌یی، یادگاری ئایینی كۆنی كوردی یارسانه. له ساڵی 1863 له گه‌ڕه‌كی موسه‌ڵڵا له شاری كه‌ركووك له ...
موفتی پێنجوینی
موفتی پێنجوینی
موفتی پێنجوینی ناوی مه‌لا عه‌بدوڵڵا كوڕی مه‌لا كه‌ریم له‌ساڵی 1881 له دێی بێستانه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی پێنجوین هاتۆته جیهانه‌وه.هه‌ر به منداڵی باوكی مردووه، بۆیه له ...
قادر
قادر
میرزا قادر یا عه‌بدولقادر (ئۆلقادر یا ئه‌ولقادر له‌كۆمه‌ڵی گۆرانه‌كاندا)‌ كوڕی كوێخا محه‌مه‌دی پاوه‌یییه. له‌ساڵی 1849 له‌شاری پاوه‌ی هه‌ورمانی لهۆن له‌دایكبووه.ناوی خۆی كه‌ قادره وه‌ك نازناو ...
بابا تاهیر
بابا تاهیر
بابا تاهیری عوریانی هه‌مه‌دانی، ناوی تاهیره. بابایان پێ ووتووه، چونكه یه‌كێ بووه له فریشته و پیاوچاكانی دانیشتووانی مافی یارسان. به‌كارهێنانی وشه‌ی "بابا" له‌پێش ناو بۆ ...
Next
چاوگ
هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م ناودارانه دیارینه‌کراوه
Newsletter
Email: