
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

محه‌مه‌د ساڵح دیلان
شاعیری نوێكاری كورد و مه‌قامزانی بلیمه‌ت محه‌مه‌د ساڵح دیلان له 1990.10.28 دا له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و ماڵئاوایی له وێژه و له هونه‌ر و كورد و كوردستان كرد و ناو و خزمه‌تگوزاریی بۆ میلله‌ته‌كه‌ی تا هه‌تایه به‌نه‌مریی مانه‌وه.
دیلان خه‌باتگێڕێكی دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌ی و ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و ناسكی هۆنراوه‌ی نوێی كوردی بوو، شاعیرێكی نوێكاری ڕێبازی ڕیالیزمی نوێ بوو له وێژه‌یی كوردیدا، زۆربه‌ی هۆنراوه‌كانی په‌رده‌یه‌كی ته‌نكی ڕۆمانسیه‌تی به‌سه‌ردا هه‌ڵكێشرا بوو، ئه‌مه‌ش جۆره جوانی و ناسكیه‌كی پێ به‌خشی بوون.
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رجه‌م دیوانی هۆنراوه ناسكه‌كانی بخوێنیه‌وه، كه له ساڵی 1987دا به هه‌وڵ و كۆشش و لێكۆڵینه‌وه و پێشه‌كی مامۆستا عه‌بدوڵڵا ئاگرین چاپكراوه، هه‌ست ده‌كه‌ین له‌باسی ناسكانه‌ی سروشتی نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌جوانی و ناسكی و ڕازاوه‌یی ده‌ربڕیوه، مه‌گه‌ر هه‌ر مه‌وله‌وی مامۆستای و "گۆران"ی شاعیر سروشت و جوانی ده‌سته‌ڵاتیان به‌سه‌ردا شكابێ.
له چوو ناو جیهانی داستان و ئه‌فسانه‌ی كوردی و جیهانی و به‌كارهێنانی نیشانه‌كانیان به‌كارامه‌یی و سه‌ركه‌وتوویی، شاعیرێكی یه‌كجار به‌توانا بووه و زۆر له سه‌ر‌خۆ چووه‌ته نێو ئه‌و جیهانه ئه‌فساوناوییه و به‌رهه‌می جوان و پته‌وی له هۆنراوه‌ی ناسك و ناوه‌ڕۆك قووڵی پێشكه‌ش كردووین و سه‌رنجی هۆنراوه دۆست و ڕه‌خنه‌گرانی ڕاكێشاوه له‌بواری هۆنراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیشدا خانی و حاجی قادرێكی سه‌رده‌مه، به ته‌كنیكێكی نوێ ده‌ربڕینی ناسكی واتا قووڵی خوڵقاندووه و دڵسۆزیی خۆی بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ك له هۆنراوه‌یه‌كیدا به‌ناوی "ڕه‌ز" ئه‌مه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی:
ئای كێ بێ بانگ و هاوارو په‌یام
بگه‌یه‌نێته گوێی گۆڕه‌كه‌ی (خه‌یام)
بڵێ هه‌ی سه‌رشێت كوشته‌ی گڕی ته‌ڕ
گه‌ر تێتا ماوه یه‌ك تۆز نرخ و فه‌ڕ
تۆ له‌سه‌ر باكه‌ی شووشه‌كه‌ی شكان
له‌گه‌ڵ خودادا كردت به زۆران!!
هه‌ڵسه به‌ره‌و ئه‌م ناوه هه‌ڵتووتێ
نه‌ك شووشه شكا وا ڕه‌ز ئه‌سووتێ!!
شاعیر ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی كاتێك داناوه، كه ڕژێمی به‌عس ڕه‌زی مێو و هه‌موو جۆره دارێكی به‌ردار و بێ به‌ریان ده‌سووتاند و خه‌ڵكه‌كه‌یان ئه‌نفال ده‌كرد.
دیلان له هۆنراوه‌ی باسیشدا، شاعیرێكی مه‌زنی سروشت و جوانییه‌و وه‌ك وێنه كێشێكی هونه‌رمه‌ند ڕووده‌كاته دیمه‌نی جوانی گوڵزاری ڕازاوه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی تاكو تابلۆی نایابیان به هۆنراوه‌ی ناسك بكێشێ و هۆنراوه‌ی به هێز و پێزمان پێشكه‌ش بكات.
باسه‌رنجێك بده‌ینه ئه‌م چه‌ند دێره هۆنراوه‌یه‌ی تاكو بزانین چۆن وێنه‌ی هۆنراوه‌ی جوانی بۆ كێشاوین و با له هۆنراوه‌یه‌كی به ناوی "سروودی وڵات" ورد بینه‌وه كه ده‌ڵێ:
ساڵ پایزه، گه‌رمه‌ی گه‌ڵا ڕێزانه،
ڕێز بارانه، شێوه‌ی ساڵی جارانه!
گه‌ڵای ڕژاوی دار مازووی چیای به‌رز
ملوانكه‌كه‌ی ئه‌ئاڵانه ملی وه‌رز
ڕووباری شین، سوور هه‌ڵگه‌ڕاو به‌لافاو
جارێ بێ ده‌نگ، جارێ به‌هاژه‌و به‌تاو
سه‌یری كه‌ن دیلان چۆن باسی پایزه و گه‌ڵاڕێزان ده‌كات و دیمه‌نی ئه‌و گه‌ڵا زه‌رده وه‌ریواه چه‌ند به‌جوانی ده‌کێشێ و ده‌یكات به دیمه‌نی زێڕباران، ئه‌مه‌ش خوڵقاندنی جوانی هۆنراوه له‌شتی كه‌م بایه‌خی وه‌ك گه‌ڵای وه‌ریوی كاتی گه‌ڵاڕێزان ئینجا شاعیر باسی ئه‌و گه‌ڵا ڕژاوان ده‌كات و ده‌یانكاته ملوانكه و له دێڕی دوایشدا باسی ڕووباری شینی سوور هه‌ڵگه‌ڕاو به‌لافاو ده‌كات، كه جارێ بێ ده‌نگه و جارێكیش به‌تاو ده‌ڕوات و هاژه‌ی دێت.
دیلان له هۆنراوه‌ی ئه‌فسانه‌یی چ خۆماڵی بێ چ بیانی زۆر سه‌ركه‌وتووه و ئه‌فسانه‌ی بیانی به ئه‌فسانه‌ی بیانی به ئه‌فسانه‌ی كوردی به‌ستۆته‌وه و گوتوویه‌تی:
كه پزیشكی خوێنی زه‌ردی (نێرۆن) پژا
كه چه‌رمه‌كه‌ی قرچ هه‌ڵگه‌را له ده‌م كه‌ژا
به‌شیرینی هه‌چ گوڵێ ده‌م ده‌كاته‌وه
له‌م وڵاته ... (فه‌رهاد)مان بیر ده‌كاته‌وه
شاعیر ئه‌فسانه‌ی ڕووداوه‌كانی "نێرۆن"ی ئیمپڕاتۆری "ڕۆمان" تێكه‌ڵ به ئه‌فسانه‌كه‌ی "شیرین و فه‌رهاد"ی كوردی ده‌كات و به‌جوانی له كاره‌كه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت.

Digg
del.icio.us




