xozga: كاكه‌ی فه‌لاح كاكه‌ی فه‌لاح ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:11:00 كاكه ی فه لاح نازناوی شاعیری خه بات و ڕاپه ڕین و ڕۆژنامه نوسی لێهاتووی كورد حه مین كوڕی قادره. شازده ساڵ له مه وبه ر له ڕۆژی 1990.10.09دا له ته مه نی 62 ساڵیدا له شاری سلێمانی دڵه گه وره كه ی له لێدان كه وت و لاپه ڕه ی ژیانی پڕ به رهه می خه باتگێڕی به جه رگی كورد تا هه تایه پێچڕایه وه. كاكه ی فه لاح له ساڵی 1928دا له چوارتا (شارباژێڕ)ی سه ر به پارێزگای سلێمانی چاوی به ژیان هه ڵهێناوه و له خێزانێكی هه ژاردا په روه رده بووه و خوێندنی سه ره تایی له شاره كه ی خۆی و ناوه ندی له سلێمانی ته واو كردووه و چووه ته پاڵ پارتی كۆمنیستی و خه باتی چینایه تی كردووه و هۆنراوه ی نیشتمانی داناوه و له سه ر هه ڵوێستی ڕامیاری چه ند گیراوه و ئه شكه نجه دراوه، به ڵام كۆڵی نه داوه و هه ر به رده وام بووه له سه ر بیروباوه ڕی شۆڕشگێڕی خۆی. ئه م شاعیره به هره داره به هۆنراوه ی ڕامیاری هاتۆته گۆڕه پانی وێژه ی كوردی و هه وڵی داوه به وشه ی سووك و ساده واتای قووڵ و جوان پێكه وه بنێ و بیخاته سه ر كێشی سووكی خۆماڵی و پشت له كێشی كۆن بكات و تا له گۆڕه پانی خه باتی ڕامیاری پتر ده چووه پێشه وه، هۆنراوه كانی پڕ خۆشتر ده بوون و چاكتر ده بوونه زمانحاڵی میلله ته كه ی له و كاته ی، كه له سه ر به شداریكردنی له ڕاپه ڕینه كه ی كانوونی دووه می 1948ی گه لانی ئێراق به ساڵ و نیوێك سزادرا و له ناسریه و ئه بوغرێب سزاكه ی به سه ر ده بات و له جه رگه ی تاریك له ناو زیندانه وه ئه م هۆنراوه یه ی ده نووسێ و له سه ره تاكه یدا ده ڵێ: سه ربه ستی ئه ت په رستم تۆی تاقه خۆشه ویستم! تۆ و پردی سه ر زمانم تۆی ئامانجی ژیانم! تۆی ئایینم، تۆی بڕوام تۆی ئاواتم، تۆی هیوام!! دوای ته واوبوونی سزاكه ی ده گه ڕێته وه سلێمانی و خه باتی نهێنی ده كات تاكو له ئه نجامدا ده كه وێته ده ست پیاوانی ڕژێمی شاهانه وه به 5 ساڵ به ندی 3 ساڵ ده ست به سه ر فه رمانی ده درێ و دوای ته واوكردنی سزاكه ی دێته وه سلێمانی و ئه و تاقیكردنه وه ی تاڵه ی ژیانی به ندیخانه و هه وڵی بێ سوودی پیاوانی ڕژێمی بۆ له خشته بردنی و وازهێنانی له بیروباوه ڕی پێشكه وتنخوازی خۆی هۆنراوه یه ك داده نێ به ناوی "ڕێبوارێكم" و به م جۆره ده ستپێده كات: ڕێبوارێكم به سه ر هه ورازی توتڕكا هه ڵئه گه ڕێم به ڕێی كاكێشانی دڕكا هه نگاو ئه نێم دوای ئه م سه ره تایه به سه ركه وتووی درێژه به هۆنراوه كه ی ده دات و ده ڵێت: چه ندان خاوه نی تانه شۆر به رۆكیان ئه گرتم به زۆر گۆڕ هه ڵکه نانی زه برو زه نگ لێیان هێنامه ژارو ژه نگ ئه خاوه ن گۆڕ، نه تاته شۆر توانیان من بنێنه گۆڕ! شاعیر خاوه نی بیروباوه ڕێكی پته و بووه، هه رچه ند دوژمنانی ویستوویانه به زه برو زه نگ له ڕێگای لابده ن، كه چی بێ هووده بووه. جگه له تێكۆشانی شۆشڕشگێڕی و هۆنراوه و وێژه ئه م مرۆڤه گه وره یه كارێكی به نرخی له ڕۆژنامه گه ری كوردیدا كردووه به ده رچواندنه وه ی ڕۆژنامه ی "ژین"ی، كه كاتی خۆی پیره مێرد له ساڵی 1939وه تاكو ڕۆژی كۆچی دوایی له 1950.06.19 ده ری ده چواند، دوای ئه وی ئه ویش ماوه یه ك مامۆستا گۆران و ئه حمه د زرنگ سه رپه رشتیان ده كرد. ئه م وێژه ناسه به توانایه ئه و ڕۆژنامه یه ی له 10ی كانوونی یه كه می 1970 ده رچوانده وه. كاكه ی فه لاح وێژه ناسێكی خامه ڕه نگینی به رهه م زۆربوو، له ماوه ی ژینی دا گه لێك په رتووكی به نرخی به چاپ گه یاند له وانه : 1. دوو كۆمه ڵه هۆنراوه ی منداڵان به ناوی "چرۆ" و "سروود" ساڵی 1966 و 1968 2. له گه ڵ شه پۆله كانی "دیوانێكی هۆنراوه" له ساڵی 1967دا چاپكراوه. 3. ئۆدیبی پاشا - وه رگێڕانه له عه ره بیه وه - له ساڵی 1978 چاپكراوه. 4. دیوانی كاكه ی فه لاح - به غدا- ساڵی 1980 چاپكراوه و به پێشه كی دكتۆر "عیزه دین مسته فا"یه 5. كاروانی هۆنراوه ی نوێی كوردی - به رگی یه كه م له ساڵی 1979 و به رگی دووه م له 1980 6. چۆله كه ی پاساری - سلێمانی له ساڵی 1983دا چاپكراوه له دوای كۆچی دوایی شاعیریش دیوانێكی نوێی كاكه ی فه لاح له ساڵی 2004 به چاپ گه یه نراوه و له كۆكردنه وه و ئاماده كردنی بنه ماڵه كه یه تی و ده كه وێته 420 لاپه ڕه و له به رگی دوایی ئه و دیوانه پته وه یدا ئه م پارچه هۆنراوه پڕ به واتایه ی بڵاوكراوه ته وه: دنیا شه وه خه م وه ك شاره زه رده واڵه ورووژاوه چاویش خه وی لێ زڕاوه ئاخۆ ئه ستێره ی عومری كێ داكشاوه!!