xozga: موفتی پێنجوینی موفتی پێنجوینی ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 05:01:00 موفتی پێنجوینی ناوی مه لا عه بدوڵڵا كوڕی مه لا كه ریم له ساڵی 1881 له دێی بێستانه ی سه ر به شارۆچكه ی پێنجوین هاتۆته جیهانه وه. هه ر به منداڵی باوكی مردووه، بۆیه له خزمه ت مه لا ئه حمه دی برای ئامینه وه كه ئه ویش شاعیر بووه و نازناوی شه فیق بووه. هه ر له ته مه نی 7 ساڵیدا ده ست ده كات به خوێندن تا به شێك له زانیارییه ئایینیه كان فێر د ه بێ، كاتێك گه وره ده بێ هه وای فه قێیاتی ده كه وێته سه ری و بۆ خوێندن ده ڕواته شاره كانی كوردستانی ڕۆژهه ڵات وه ك سه قز و بانه و سه را و سه رچاوه و هه ندێ جێگای دیكه له مه ریوان و ئینجا ده چێته بیاره، كه له و كاته دا جێگای زیاتر وه رگرتن و فێربوونی زانیاری شاعیر ده بێ، هه ر له وێ له خزمه تی زانای خوالێخۆشبوو مامۆستای عه بدولقادر له خوێندن به رده وام ده بێ تا ئه و ڕاده یه ی كه مۆڵه تی مه لایه تی وه رده گرێ. موفتی ده ستی بۆ هه ر په رتوكێك بردبێ زوو ته واوی كردووه و بلیمه تی و ژیری موفتی له لای مامۆستا عه بدولقادر وای لێدێت، كه نازناوی موفتی پێببه خشی، چونكه له و سه رده مه دا موفتی سنه، كه ناوی مه لا عه بدوڵڵا ده بێ پیاوێكی ژیر ده بێ هه ر بۆ یه به ڕێزی مه لا عه بدولقادر ئه و نازناوه ده به خشێته موفتی دوای ته واوبوونی زانیارییه ئایینیه كان موفتی ماڵئاوایی له مامۆستای به ڕێز ده كات و به ره و شارۆچكه ی پێنجوین ده گه ڕێته وه و هه ر له وێ دوكانێكی جگه رچێتی داده نێت و به ده م جگه رچێتیه وه ده ست ده كات به نووسین و بڵاوكردنه وه ی هۆنراوه نایابه كانی. موفتی حه زی له ژیانی مه لایه تی ئه و سه رده مه نه كردووه، بۆیه وای به چاك زانیوه به ڕه نجی شانی خۆی بژیێت و بۆیه ده فه رمووێ: مه لایه تی و خوێنده واری خو و ڕه وشتی خۆم و باوانمه كه چێ ئاره زووی نان و ژیانی وه ك مه لا نـــــــــــــاكـه م یان له چه ند دێڕێكی دیكه دا ده فه رمووێ: چ خۆشه تا ژیانت بێ له لای كه س كه چ نه كه ی گه ردن عه ره ق بڕژی له ناوچاوت له ڕێگه ی كاسبی كـــــــــــردن به شه وقی سه ربه ستی له مه یدانا به ده ربــــــــــــــــــــردن به شاڵی خاكه كه م ڕازیم و ئه ی پۆشم هه تا مــــــــردن له فاسۆن و گه به ردبێ تا ئه به د سه ڵته و كه وا ناكــه م موفتی هه ر له گه نجیه وه له شاره خنجیلانه كه ی پێنجوین دا فامی كردووه و هه واو دیمه نی ڕازاوه ی پێنجوین زیاد له و سۆزو خۆشه ویستییه پاكه ی، كه به رانبه ر ئاو هه واو دیمه نی شاخ و وڵاتی ڕه نگینی كوردستان ئازیزمان كاری كردۆته سه ر هه ست و ده روونی و له ساڵی 1947دا كاتێك، كه شه پۆلی بوومه له رزه شاره كه ی نیوه وێران كردووه، موفتی به م جۆره هه ست و خۆشه ویستی و سۆزی خۆی ده رده بڕێت بۆ شاره خنجیلانه كه ی و ده یلاوێنێته وه و ده ڵێت: پێنجوین به بێ تۆ نزیكه مـــــــــــــــه رگم لوبنان شكێن بووی داخی به جه رگـــــــم تازه بوكێ بوی به سه ر چــــــــــــــــــــیاوه ئه هاتنه سه یرت له م لاو لــــــــــــــه ولاوه پارچه ئه رزێ بوی له پارچه ی به هه شت زه ردو سورو شینی كـــــــه ژو كێو و ده شت سه یرانگای پۆلی گه نجی عـــــــــراق بوی له م سه رحه ده دا بۆ خۆشی تاك بــــــــوی بۆ هه وای ساف و ئاوی ساردی تــــــــــــــۆ ئه كه م هه تا هــــــــــــــه م شیوه ن و ڕۆ ڕۆ پێنجوین به بێ تۆ نزیــــــــــــــــكه مه رگم لوبنان شكێن بووی داخی به جـــــــه رگم موفتی یه كه م كه س بووه له پێنجوین كچی ناردۆته قوتابخانه، كه له و سه رده مه خه ڵكی كوڕیان نه ده نارده قوتابخانه، چونكه ده یان گوت كوڕمان بێ باوه ڕ ده بێت. موفتی 71 ساڵ ژیاوه له ساڵی 1952 تووشی نه خۆشیه ك ده بێ و ده چێته نه خۆشخانه ی سلێمانی و نه شته رگه ری نه خۆشیه كه ی بۆ ده كرێ، به ڵام چه ند ڕۆژێك دوای نه شته رگه ریه له 12ی حوزه یرانی ساڵی 1952 كۆتایی به ته مه نی دێت و كۆچی دوای ده كات و دوای كۆچكردنیشی ته رمه كه ی ده برێته وه بۆ شارۆچكه ی پێنجوین و له گۆڕستانی حاجی شێخ به خاك ده سپێردرێ.