xozga: قادر قادر ================================================================================ xozga on 23 September, 2007 04:00:00 میرزا قادر یا عه بدولقادر (ئۆلقادر یا ئه ولقادر له كۆمه ڵی گۆرانه كاندا) كوڕی كوێخا محه مه دی پاوه یییه. له ساڵی 1849 له شاری پاوه ی هه ورمانی لهۆن له دایكبووه. ناوی خۆی كه قادره وه ك نازناو له هۆنراوه كانیدا به كاریهێناوه. خوێندنی له مه ڵبه ندی زینده گانی باب و باپیرانی بووه. عه وداڵی زانیاری بووه، له هه موو جێیێك بۆی گه ڕاوه و له هه موو سه رچاوه یێكیش وه ریگرتووه، تا گه یشتۆته پله یێكی دیار له خوێنده واری و ڕۆشنبیریدا، هه ر له به ر ئه وه ش میرزای پێ وتراوه. ڕه وشتی خێڵایه تی كاری گه وره ی كردۆته سه ر ژیانی و له ئه نجامدا تووشی ته نگوچه ڵه مه ی كردووه و ناچار بووه مه ڵبه ندی خۆی به جێ بهێڵێ و ماوه یێكی ژیانی له كاشته ر بباته سه ر. هه ر كه وێشه وه نامه هۆنراوه ییه كه ی كه به ناوی "شه ماڵ" بووه بۆ دلبه ر نازه نینه كه ی خۆی په ریزاد ناو ناردووه. قادر ماوه ی دوو ساڵێك له قه ڵای جوانڕو نووسه ری (سكرتێری) دیوانی محه مه د به گی جوانڕۆیی بووه. ماوه یێكیش له كرماشان ژیاوه و ئاشنایه تی و دۆستایه تی له گه ڵ سه ید ساڵحی نیعمه توڵڵاهی (1834 - 1905) شاعیری ڕه ندی كورد بووه. قادر له دوا ساڵانی ژیانیدا تووشی كه م بینایی بووه تا له ساڵی 1910 هه ر له پاوه كۆچی دوایی كردووه. ئه گه رچی قادر له ژیانی دارایی و گوزه راندا هه ژار و ده ستكورت بووه، به ڵام له ژیانی گیانی و به رهه می شیعریدا ده وڵه مه ند و به ده سه ڵات بووه. چون غونچه ی نوخێز دایم خـــــــه نده شه ن خه رامان چین سه ر ئه فــــــــــــــكه نده شه ن سه دكه س چون خورشید خاوه ر به نده شه ن عه رعه ر جه باغان حه یران مـــه نده شه ن چنووربه ند زڵف شه ماڵ شـــــــــــه نده شه ن خه جاڵه تش كه رد خۆر وه هـــــــــــــــه واوه (فه زاها به لای خورشید نـــــــــــــــــــــماوه)