
هه‌ڵسه‌نگاندنی ناودار

قادر
میرزا قادر یا عه‌بدولقادر (ئۆلقادر یا ئه‌ولقادر له‌كۆمه‌ڵی گۆرانه‌كاندا) كوڕی كوێخا محه‌مه‌دی پاوه‌یییه. له‌ساڵی 1849 له‌شاری پاوه‌ی هه‌ورمانی لهۆن له‌دایكبووه.
ناوی خۆی كه قادره وه‌ك نازناو له‌هۆنراوه‌كانیدا به‌كاریهێناوه. خوێندنی له‌مه‌ڵبه‌ندی زینده‌گانی باب و باپیرانی بووه.
عه‌وداڵی زانیاری بووه، له هه‌موو جێیێك بۆی گه‌ڕاوه و له‌هه‌موو سه‌رچاوه‌یێكیش وه‌ریگرتووه، تا گه‌یشتۆته پله‌یێكی دیار له‌خوێنده‌واری و ڕۆشنبیریدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش میرزای پێ وتراوه.
ڕه‌وشتی خێڵایه‌تی كاری گه‌وره‌ی كردۆته سه‌ر ژیانی و له ئه‌نجامدا تووشی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی كردووه و ناچار بووه مه‌ڵبه‌ندی خۆی به‌جێ بهێڵێ و ماوه‌یێكی ژیانی له كاشته‌ر بباته سه‌ر. هه‌ر كه‌وێشه‌وه نامه‌هۆنراوه‌ییه‌كه‌ی كه به‌ناوی "شه‌ماڵ" بووه بۆ دلبه‌ر نازه‌نینه‌كه‌ی خۆی په‌ریزاد ناو ناردووه.
قادر ماوه‌ی دوو ساڵێك له‌قه‌ڵای جوانڕو نووسه‌ری (سكرتێری) دیوانی محه‌مه‌د به‌گی جوانڕۆیی بووه. ماوه‌یێكیش له‌كرماشان ژیاوه و ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ید ساڵحی نیعمه‌توڵڵاهی (1834 - 1905) شاعیری ڕه‌ندی كورد بووه.
قادر له دوا ساڵانی ژیانیدا تووشی كه‌م بینایی بووه تا له‌ساڵی 1910 هه‌ر له پاوه كۆچی دوایی كردووه. ئه‌گه‌رچی قادر له ژیانی دارایی و گوزه‌راندا هه‌ژار و ده‌ستكورت بووه، به‌ڵام له‌ژیانی گیانی و به‌رهه‌می شیعریدا ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌ده‌سه‌ڵات بووه.
چون غونچه‌ی نوخێز دایم خـــــــه‌نده‌شه‌ن
خه‌رامان چین سه‌ر ئه‌فــــــــــــــكه‌نده‌شه‌ن
سه‌دكه‌س چون خورشید خاوه‌ر به‌نده‌شه‌ن
عه‌رعه‌ر جه باغان حه‌یران مـــه‌نده‌شه‌ن
چنووربه‌ند زڵف شه‌ماڵ شـــــــــــه‌نده‌شه‌ن
خه‌جاڵه‌تش كه‌رد خۆر وه هـــــــــــــــه‌واوه
(فه‌زاها به‌لای خورشید نـــــــــــــــــــــماوه)

Digg
del.icio.us




